ڕەشاد گەڵاڵی
ڕیفراندۆم مافێکی یاسایی و دەستووری گشت نەتەوەو گەلێکە کەخەبات دەکات لەپێناو دەسەبەرکردنی مافەنەتەوەیی و نیشتمانی ودەستووریەکان بەپێی دەستووری عیراق و کۆمەڵەی گەلان لەیوئێن ، لەم نێوەندە نەتەوەی کورد یەك سەدە خوێنی بەخشی و خەبات و تێکۆشانی کردووەبەئاڕاستەی بەدەستهێنانی ئازادی ڕەهای نەتەوەو نیشتمان و ژیانێکی شایستەبۆگەلانی کوردستان بەگشت پێکهاتەکانیاوە ،
ڕیفراندۆم پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی گشت نەتەوەو گەلێکەو مافی ئەوەیان هەیەشانازی پێیەوە بکەن چونکە ناسنامەی نەتەوەیی بوون پەیوەستە بەخود نەوەك حزب و ڕێکخراوێکی سیاسی واتەهیچ کەس ولایەنێك مافی ئەوەی نیەو نابێ زاتی ئەوە بکات و لای وابێت ناسنامەی نەتەوەیی بوون لەگیرفانیەتی و وەك مزایەدە هەرکاتێ بۆی بلوێت بەگەل و کەسانی تر بیفرۆشێتەوە ،
لەسەرەتای ڕاگەیاندنی خەباتی چەکداری لەهەرێمی کوردستاندا لەساڵانی ١٩٦١ و ١٩٧٦ کۆی حزب وڕێکخراوەسیاسیەکان دروشمەکانیان ڕوونن و کەسێك ناتوانێت تاك – ڕەوشەنبیر ئاڕاستەی چەواشەکاری بکات ، لە دیمانەیەکی مەلامستەفای ڕەحمەتی کە گرتەیەکی بینراو بیسراوە لەشۆڕشی ئەیلول ئاماژە بەوەدەکات خەبات بۆ سەربەخۆیی نەبووە تەنها بۆ ئۆتۆنۆمیەکی ڕاست ودروست بووە ، بەهەمان ئاڕاستەی پێشوو لەدوای تەواوبوونی ڕیفراندۆم گوێگرو بینەری پەیامەکەی مسعود بارزانی بووین لەکەناڵە بیسراوو بینراوەکان کەئاماژەی بەوەکرد پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆسەربەخۆیی و دیاری کردنی سنوری کوردستان نەبووە واتەبەدرێژایی مێژوو پارتی خەباتی نەکردووە بۆ سەربەخۆیی ، ئەرێ من دەپرسم ئەی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بۆ چی بوو ؟
دوای ساڵێك تێپەڕبوون بەسەرکارەساتی ڕیفراندۆم وساڵێكی پڕمزایەدەو لەدەست دانی سەدا پەنجای خاك ونەتەوە بەپێی ڕێکەوتنێکی پێشوەختەلەنێوان هەرێم و ناوەند وکۆڵێ لەمزایەدەی ئێستا لەپاشەکشەی پێشمەرگەو تەخوین کردنی یەکتر کەلەدوایدا دەرکەوت پڕۆسەی ڕیفراندۆمێکی بێ ڕاوێژ بێ پشتگیری نێوخۆو هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و بێ سەروبەر کەنەی توانی ئامانج بپێکێت ، ئەوەی بینرا تەنها ڕکەولاساری و لەخۆبایی بوون شوێن گرەوەی بیروهۆش وسیاسەتێکی حەکیمانەی گرتووە لەکاتێکی هەستیارو چارەنوسسازدا بەپێی ئاشنا نەبوون بە سیاسەتی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کۆی کارتە گرنگەکانی بەردەست کوردی بەهەدەردا ،
ئاماژەکانی پشتی پەردەڕاشکاوانترلەساڵی پێشوو پێمان دەڵێن ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لەم کاتە هەستیارەو چارەنوسسازەدا تەنهاو تەنها بۆ لەباربردنی دەستکەوتەکانی نەتەوەکەمان و پاراستنی کورسیەکەی سەرۆکی هەرێم و بە دیهێنانی ویست و داواکاری ئۆردۆغان بووەو دیوی دووەمی ئاماژەکان یاری و نمایش گەلێکن پەیتا پەیتا لەخۆدەرخستن نزیك دەبێتەوەو ڕێزنەگرتن و بێ ئەرزشکردنی کۆی ئاگادارکردنەوەی دۆستان و ڕێزنەگرتنی بەدیلەکەی ئیران و امریکاو بریتانیا بوولەبەرامبەر ئەنجام نەدانی ڕیفراندۆم ،
دواین دیداری کەناڵی جەزیرە لەگەڵ مسعود بارزانی وکۆمەڵێ سەرکردەی کورد و بەشێك لەسیاسی و ڕۆشەنبیرانی عەرەب زۆرشتی گرنگ وبایەخداری بۆ خوێنەرو ڕەوشەنبیران جوانتر لە پێشووتر دەرخستووە کەهەریەکە لە مسعود بارزانی ، هەڤاڵ ملابەختیار ، م صلاح الدین بەهائەدین دووکەسایەتی سیاسی و ڕەوشەنفکری عەرەب لەبەغدا کەبەژدارییان لەودیدارە کردوە سەرجەمیان تیشکیان خستۆتە سەرزۆربابەتی هەستیاری هەنووکەیی و شارەوەی ئەوسا لەسەر ڕیفراندۆم و ئاکام ودەرهاوێشتەکان و ئاماژەو وەڵامەکانی ئەم بەڕێزانە دەرخەری ئەو ڕاستیەی سەروون کە امریکا و ایران و هەموو اوروپا پشتگیرییان لەومافە یاسایی و دەستوورییەی نەتەوەی کورد نەکردووە سەرکردەکانی کوردستان یاریزانێکی سەرکەوتووی نێو ئەویاریگایە نەبوونە ،
پەیوەندیە تەلەفۆنیە هەڕەشە ئامێزەکەی تلەرسن وەزیری بەرگری امریکا بۆ مسعود بارزانی بەرلەئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەچەند ڕۆژێك کەبەرێزیان لە دیدارەکە ئاماژەیان پێکردووە بە گەڕانەوەی کورد بۆ خەتی ٣٦ لەلایەك و سەردانی زاڵمای خلیل زاد گەورە دبلۆماتکارو دۆستی دێرینی کورد کەنوێنەری سەرۆکەکانی امریکای کردووە لەچەندین قۆناغ لەعیراق و افغانستان بۆلای عەبادی و بارزانی بەئاگا هێناوەی سەرۆکی ئەوسای هەرێم بووە بۆ کۆتاهێنان بەڕکەو لاساری ولەخۆبایی بوون لەسەنگی خۆی زیاترو جوڵەنەکردنی بە ئاڕاستەی دژایەتی کردنی بەرنامەی امریکا لەعیراق وناوجەکە کە لەلای امریکا ئەنجامدانی ڕیفراندۆم واتە دژایەتی کردنی ڕاستەوخۆی سیاسەت و بەرنامەی امریکا هەژماردەکرێت لەناوچەکە ،
ئیران ، عیراق ، امریکا هەرسێ لایەن و مەرجەعی باڵای شیعە لەولا
بوەستێت خوازیارو داواکارن باڵانسی هێز لەهەرێم یەکسان بکەنەوەو زۆنی سەوزی پێشوو ڕاستبکەنەوە بە بەهێز کردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەپڕۆسیسی دێمۆکراسی بۆئەوەی کۆتابهێنن بەحکومەتی یەكلایەنەی باوك و کوڕو برازا ، ئەوئاڕاستەیە لەدوورەوەهەستی پێ دەکرێت بەتایبەتی ایران ، امریکا ڕۆڵ و کاریگەرییان هەیە لەگۆڕانکاریەکانی ناوچەکە کەویستی امریکا ، ئیران لەم پڕۆسەیە گێڕانەوەو دەرخستنی سەنگی یەکێتی بۆهەموولایەك دەر دەخات وکۆتا بە یەك بڕیارو یەك ئاڕاستەوسەرۆك دێنێت لەهەرێمی کوردستان ،
ئەم هەنگاوە ڕەوشەنترلەجاران دەرکەوت بەتایبەتی لەدوای گەڕانەوەی دکتور بەرهەم بۆنێو یەکێتی و بەربژێرکردنی لەلایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە ، یەکێتی بەم هەنگاوەی لەلایەك پەیامی ڕێکخستنەوەو یەك دەنگی گەیاندو لەلایەکەی تربەدیهێنەری خواست و داواکاری هەریەکە لەئیران امریکا، عیراق ی بەدی هێناو شەرەکەی لەنێویاریگای خۆی دوور خستەوەو گواستۆتەوە بۆ نێو یاریگای هەرسێ لایەنی ئاماژەپێکراوکەسەنگ و ڕۆڵیان هەیە لەشەڕی داهاتووی یەکلایکردنەوەی پرسی سەرۆك کۆمار لەنێو هۆڵی پەرلەماندا ،
لەکۆتادەڵێم دواین پەیوەندی هەڕەشە ئامێزی وەزیری دەرەوەی امریکا مایك پۆمپیۆ بەرلە ٤٨ کاژێڕگەیەنرایە نێچیروان بارزانی کەهۆشداری داوەتێ لەوەی ئەگەر بێت و پارتی و بارزانی سینارۆی ڕیفراندۆم دووبارەبکەنەوەلەپرسی بەربژێر کردنی سەرۆك کۆمارولەبڕیاری امریکا دەربچن بارزانی بەیەکجاری لەسیاسەت دووردەخرێتەوەو دەگوازرێتەوە بۆ یەکێك لەدوورگە دوورەدەستەکان لەوڵاتی فلپین ، واتە امریکا لەڕێگەی سەردانی برێك ماکگۆرك بۆلای هەردوو مەکتەب سیاسی و گەیاندنی پەیەمەکانی خوازیاری بەربژێرکردنی دکتۆر فواد حسین نین ونایانەوێت هیچ کەس ولایەنێك ڕێگری بکاتن لەدروستکردنی کۆسپ و تەگەرەخستنەبەرجێ بەجێ کردنی ئامانجەکانیان لەعیراق و ناوچەکە بەدەر لەم ئاڕاستەیە هەمان شانۆگەری دوورخستنەوەی شێخی نەمرمان دەهێنێتەوە یاد بۆیە دەڵێم ماعلی رسوڵ إلا البلاغ .