تەنیا لە دوو ناوچە تەزویر نەکراوە و گۆڕان و کۆمەڵ بوونە زۆینە

لەلایەن ستاندار Posted on 460 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

هەرچەند کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بە هەولێکی زۆر و ماندووبوونی شەوڕۆژی ویستی ڕێگری لە تەزویرجو خروقات بگرێت بەڵام نەیتوانی ئومێد بۆ هاونیشتیمانیان بگێڕێتەوە و دووبارە پارتی و یەکێتی تەزویرێکی زۆریان ئەنجامدا, ی.ن.ک ٧ کورسی و پارتیش ١٠ کورسی بەتەزویر بردۆتەوە.

ئەوەی جیگەی سەرنج و بایەغە تەنیا لەدوو ناوچەی هەرێمی کوردستان تەزویر نەکراوە یان بڵێین بەرێژەیەکی زۆر کەمتر تەزویری تێدا ئەنجامدراوە کە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین, لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی جوامێری خەلکی ناوچەکەو ئازایەتی و مەردایەتی بەرێوبەری ژووری کۆمیسیۆنی هەڵەبجەیە (حمە سعید) کە کادیری کۆمەڵی ئیسلامی یەو, لە ئیدارەی ڕاپەڕینیش هەردوو لایەن لە کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەرجەم قوتابخانەو بنکەکاندا کەسانی بوێر و چاونەترسیان دانابوو, سەرەرای ئەوە هاونیشتیمانیانی دەڤەرەکە بەڵێنیان دابوو کەوا سزای دەسەڵات بدەن و دەست لەپشتگیریکردنی ئەو لایەنانە هەڵنەگرن کەوا لەبەرەی گەلدان.
ئەگەر خوێندنەوەیەکی مێژوویی و سایکۆلۆژی بۆ ئەو دوو ناوچەیە لە هەڵەبجەو دەڤەری ڕاپەرین بکەین دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەو دوو ناوچەیە زۆرترین قوربانی و بەرخودانیان هەبوو دژ بەرژێمە چەوسێنەرەکان و خەڵکی ئەو ناوچانەش زیاتر ئامادەیی گۆڕانکاری و درێژەدان بەڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵیو فەسادی ئیداریان دەبێت, بۆیە گرنگە ئەو لایەنانەی لەبەرەی گەلدان و یان دەیانەوێت بێنە ناو بەرەکەوە ئەو دوو ناوچەیە بکەنە دەستپێکی خەباتێکی نوێی و مۆدێکی تری گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان.
پێویستە بوترێت یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەورەترین هەڵمەتی بانگەشەی لە دەڤەری ڕاپەڕین کرد بەڵام قەبارەی دەنگی ئەو لایەنە کە ٤٣هەزار دەنگە بە بەراورد بە دەنگەکانی کۆمەڵی ئیسلامی کە ١٩٠٠٠ هەزار دەنگ و بزووتنەوەی گۆڕان ٢٧٠٠٠هەزار دەنگە هاوسەنگ دێنەوە و دەرئەنجام و سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن کە خەڵکی ئەو دوو دەڤەرە یەکێتی و پارتیان سزا داوە و گۆڕان و کۆمەڵ بوونە زۆرینە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.