هەڵبژاردن پەیام بو یان پەیمان؟

لەلایەن ستاندار Posted on 370 جار بینراوە

عزیز موستەفا

ئەوەی لە ڕۆژی۲۰۱٨/۹/۳۰ واتا لە ڕۆژی هەڵبژاردن نوێنەرانی گەل بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕوویدا پەیام بوو یان پەیمان ؟
بە پشت بەستن بە چەندین ئامارو داتا،لێکدانەوەو شیکردنەوە تەتەڵە کردن و لە بێژینگ دان و ئاوێر کردنەوە لە بەشداری هاوڵاتیان بۆ ئەم پڕۆسەیە دەردەکەوێت ئەوەی هاوڵاتی پێشکەشی کرد نمایشی کرد پە یامی چەندین ساڵە و چەندین جارە, بەڵام بە هۆی بێ باکی و نەخوێندەواری و کەڕو لاڵی ئەحزابی کوردی وردە وردە باڵای کردووە لەو پڕۆسەیە جوانتر ڕوونتر دیارە .ئەو ڕێژەیەی بەشداربووان لە ڕاگەیاندن پیشان دەدرێت ئەوە کاکڵە گوێزەکە نیە ئەوە ئەسڵی دوعاو نوشتەکە نیە بەڵکو چەندین بەرگ و پەڕۆی ساختەو گزی تێ ئاڵاوە و لێ پێچراوە ئینجا بۆتە ئەم ڕێژەیە  کە لەگەڵ معیارو هیچ ستانداردێکی جیهانی یەک ناگرێتەوە چ جای بۆ گەلی تینوی ئازادیو خۆ بەڕێوە بەری کە گەورەترین قوربانی و فیداکاری لەو پێناوەدا داوە .
بەشداری گەل بەو ڕێژەیە پەیامێکی ئێجگار ڕوونە کە گەل بێزارە لە یاری کەرانی ئەو دوو تیمە (دەستەڵات – ئۆپۆزسیۆن) چونکە یاریێک دەکەن دوور لە یاساو ڕێنماییە .مل شکانە ،پاڵ پاڵێنە ،درزە،کەلێنە.
بیرمان نەچێت جمهوریشمان لەم نێوەدا کەم تەرخەمە نە فاوڵ دەگرێ و نە عەیب و عار دەبینێ چەپڵەو فیکەی خۆی لێ دەدا کە یاریەکە بە هەر ئاقارێکدا بڕوات چۆن تەواو دەبێت .
دور کەوتنەوە لە خەباتی هەڵبژاردن و شێوازی مەدەنی زەنگێکی خەتەر ناکە بۆ تێکڕای دەسکەوتی نەتەوەیی بۆیە ناکرێ ئەم هەڵوێستە ئەم پەیامە نا دیدە بگرین خەمی بۆ نەخۆین و خەفەت هەڵنەگرین.  ناکرێ ئەم هەڵوێستەی گەل بەپێی ئارەزوو تەرجەمە بکرێت یان بە چاویلکەی ڕەشی دوژمنکاری سەیر بکرێت یان بە شای بۆ هەندێک بە شیوەن بۆ هەندێک پێناسە بکرێت بەردەوامی ئەم بێزاریو ناڕەزاییە دورمان دەخات لە کەناری ئارامی .

مەترسی ئەو هەڵویستەی گەل ئەوەیە دورمان دەخات لە خەباتی مەدەنی و قەڵەم ..بەرەو قوڵای و گێژاوی دەریا دەمان بات یان بەرەو قوڕگی نەهەنگ و پلان و مل ملانێی میحوەری و ئەجیندای ئیقلیمی و مەزهەبی و نێو دەوڵەتی دەمان بات هەڵمان دەلوشێ قوتمان دەدات ئەو کات نەخشڵو زێڕ,  نە سەروەت و سامان و میرات,  نە ڤێلاو بینای دەیان قات فریا ناکەوێی و داڵدەمان نادات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.