کۆمسیۆن دەنگی میللەت لەدەستی ئێوەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

کەمال ئەسکەندەر

لەدوای ھەڵبژاردنی ئایاری ڕابردوو تەزویر و گزیکاری ٫ متمانەی ھاووڵاتیانی بەرامبەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن بەتەواوی گەیاند بەترۆپکی نائومێدی ٫ ھەر بۆیە ڕێژەی بەشداری ھاووڵاتیان لە ھەڵبژاردنی ۹/۳۰ لەئاست تموحی حزب و کاندیدان دانەبوو ٫ بەڵکو ساردیەکی زۆر لە بنکە و وێستگەکانی دەنگدان لەبەدەمەوەچونی دەنگدەران بەدی دەکرا ۰

ئەوەی جێگەی ھەڵوەستە لەسەرکردنە ئەوەیە لەڕێگەی ڕەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی گزیکاریەکی زۆر ئەنجامدرا تا ئاستێکی بەرزی مەترسیدار ٫ سەرەڕای بونی دەیان فشار لەسەر کارمەندانی کۆمسیۆن و بریکارانی حزبەکان تا ئاستی ھەڕەشە و ئازاردانی جەستەیی لەبنکەکانی دەنگدان۰

ئەوەی ئومێدێکی ھێشتۆتەوە پێکھاتەی ئەنجومەنی کۆمسیارانە کە پێنج حزبی سەرەکی لەسەر بنەمای تەوافوق
پێکیان ھێناوە ٫ ھەروەھا پەسەند کردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن پێویستی بەڕەزامەندی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئەنجومەن ھەیە ٫ بۆیە کۆمسیۆن لەبەردەم بەرپرسیاریەتی و تاقی کردنەوەیەکی گەورەی دەنگدەرانی ھەرێمی کوردستان دایە بەسەلماندنی پێگە و باڵاو سەربەخۆیی خۆیی لەکاتێکدا ئەوە یەکەم پڕۆسەیە ئەم پێکھاتەیە ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبات ۰

لەکۆتاییدا ئەوەی لەسەر کۆمسیۆن پێویستە ئەنجامی بدات بریتی یە لە پاک کردنەوە دەنگەکان بە یەکلایی کردنەوەی سکاڵاکان کەوەکو خۆیان ڕایانگەیاند زیاترە لە ھەزار سکاڵا ٫ ئەگەر بتوانێ خۆی بسەلمێنێ و ئەنجامێکی دوور لەدەنگەتەزویرەکان ڕابگەیەنێ بۆ ڕای گشتی ئەوە :

۰۱ قۆناغێکی نوێ ی ئومێد بەخش بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بەدی دێ ۰
۰۲ پێگەی حزبە ناڕازیەکان لەکۆمسیۆن سەنگ و قوڕسایی خۆی دەبێ ۰
۰۳ کاریگەری ئیجابی دەبێ لەسەر ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو ۰

خۆئەگەر سکاڵاکان پەراوێزخران پێویستە ھەر سێ لایەن ئەنجامەکە ڕەتبکەنەوە ٫ لەحاڵەتی تێپەڕاندن و گوێ نەگرتن لەڕەتنەکردنەوەکە ٫ تاکە بژاردە دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانە بەلای کەمی نوێنەری ھەرسێ لایەنە نارازیەکە ٫ چونکە ئەو کات ھیچ مانایەک بۆ کۆمسیۆن و پڕۆسەی ھەڵبژاردن نامێنێتەوە ۰

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.