ستاندەر
لە راگەیەنراوێکدا لەبارەی واژونەکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن چەندین نوسەر و کەسایەتی و مامۆستای ئایینی و چالاکوان داوایەک ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم دەکەن.
لەداواکاریەکە ئەو کەسایەتیانە داوادەکەن “ھەردوو حزبی دەسەلاتیش ئەوجارە بەشێوەی جیاواز دان دەنین بە ساختەو تەزویری بێ وینە لە میژوو، کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و چاودیرانی سیاسیش بەھایەکی ئەوتۆ بۆ ئەم جۆرەدەرئەنجامانە دانانین، مەترسیشمان ھەیە ئەو ئەنجامە ساختەیە کوردستان تووشی دابەشی تری ئاسۆیی بکات، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسایەتی خەم خۆری گەل و نیشتیمان لە ڕوشنبیران و ماموستایانی ئایینی و نوسەرو کەسایەتی سیاسی داوا لە کومسیارانی کومسیونی ھەرێم بەگشتی و کومسیارانی لایەنە سیاسیەکانی بەرەی دەرەوەی دەسەڵات و بەرەی گەل بەتایبەتی دەکەین: واژوی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن نەکەن”
دەقی راگەیەنراوەکە بخوێنەوە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ بەرێزان/ ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لەھەرێم
جەماوەری سەربەرزی کوردستان
بەڕێزان لاتان ڕوونە ھەریمی کوردستان بەقۆناغێکی زۆر ھەستیار و ترسناک تێدەپەڕێ لەڕوی ئابوری و سیاسی و یاسایی و نیشتمانی و ئیداری، لەدوای ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠-٩-٢٠١٨. بنەماکانی دیموکراسی و پروسەی ھەڵبژاردن بەتەواوی کەوتۆتە ژێر پرسیار،خودی ھەردوو حزبی دەسەلاتیش ئەوجارە بەشێوەی جیاواز دان دەنین بە ساختەو تەزویری بێ وینە لە میژوو، کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و چاودیرانی سیاسیش بەھایەکی ئەوتۆ بۆ ئەم جۆرەدەرئەنجامانە دانانین، مەترسیشمان ھەیە ئەو ئەنجامە ساختەیە کوردستان تووشی دابەشی تری ئاسۆیی بکات، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسایەتی خەم خۆری گەل و نیشتیمان لە ڕوشنبیران و ماموستایانی ئایینی و نوسەرو کەسایەتی سیاسی داوا لە کومسیارانی کومسیونی ھەرێم بەگشتی و کومسیارانی لایەنە سیاسیەکانی بەرەی دەرەوەی دەسەڵات و بەرەی گەل بەتایبەتی دەکەین: واژوی دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن نەکەن, ئەوەش بەرپرسیاریەتێکی ئاینی و نیشتیمانیە ، واژو کردنی داننانە بەتەزویری و چارەنوسیکی زیاتر ڕەش بۆ داھاتووی کوردستان، ھەروەھا دیریژە دانە بەچوار ساڵی تری نەھامەتی و بی موچەیی و لەدەستدانی دەستکەوتەکانی ھەریمی کوردستان، چاوەڕوانی ھەڵوێستی نیشتیمانی ئێوەین.
ناوەکان:
مەسعود عەبدولخالق – نوسەر و روناکبیر.
کەمال رەئوف – نوسەر و رۆژنامەنووس.
کاردۆ محەمەد – ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان.
پەیمان عیزەدین – ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمان.
د.رەعد رەفعە محەمەد – سکرتێری دەزگای ستاندەر.
سەید ئەکرەم زاخۆیی- چالاکی سیاسی.
د.ئیدریس کاریتانی. مامۆستای ئایینی.
د.رەفیق حلمی رەسول- مامۆستای زانکۆ.
عەزیز رەئوف – نوسەر و مامۆستای زانکۆ.
بەکر سدیق نوسەر مامۆستاى زانکۆ
شێخ ئاکۆ محمد – چالاکی سیاسی
شێخ فەریدون جاف.
سابیر عبدالرحمان عولا – چالاکوان.
رسوڵ علی عزیز – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی.
یعقوب کاکل- بەربرسی ئەنجومەنی شەقام.
ابراھیم عبدالوھاب امین ( ھاوڕێ کرێکار ) – پارێزەر.
کەیفی مستەفا علی – مافپەروەر.
مامۆستا مەلا جێگر ملا شوکر برادۆستی- مامۆستای ئایینی.
ئاسۆ حەیدەری.
حسام الدین خدر علی.
ئارام فەرھاد علی.
کاکەوەیس محمود ڕووف- مامۆستا.
یاسین عبداللە سەروچاوەیی – چالاکوانی مەدەنی.
سەلمان کۆچەری – رۆژنامەنووس.
رەنج عوسمان – رۆژنامەنووس.
نەژاد محمد رسول – توێژەر و رۆژنامەنووس.
ھەڵگورد شێرزاد
کۆچەر علی مەنتک/ رۆژنامەنوس
سێبور خالد مەنتک/ چاڵاکوان