لە پێناو پارسەنگی هێز لەگەڵ یەکێتی بمێننەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 557 جار بینراوە

 

ئاری خالید
دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن بەهەر شێوەیەک تێپەڕ بووبێت پارتی لە روی دەنگەوە پیگەی گەورەتر بووە و مەبەستیەتی وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر جوڵەکانی ی.ن.ک لە بەغدا دەسەڵاتی یەکێتی لە حکومەتدا لاواز بکات ئەوەش بەچەند سیناریۆیەک دەبێت لەوانە: پارتی حکومەت تشژیل بکات و گۆڕان و کۆمەڵ بخاتە نێو حکومەتەوە, وە ڕۆڵی یەکێتی کم بکەنەوەو دەسەڵاتەکانی بچووک بکەنەوە, سیناریۆیەکی تر ئەوەیە پارتی, بزووتنەوەی نوێ, نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی پرۆژەیەک بن, سیناریۆیەکی تر ئەوەیە پارتی و کەمینەکان حکومەت تەشکیل بکەن و لایەنەکانی تر بە لاوازی بەشدارییان پێبکرێت.
بەدیدی من م. علی باپیر و کۆمەڵی ئیسلامی ناچنە نیو ئەو سیناریۆیانەی پارتی چونکە کۆمەڵی ئیسلام بەرهەمی هەڵوێستەکانی بەرامبەر دەسکەوتووە و دەبێت ورد مامەڵە بکات, هەرچی نەوەی نوێیە ئەویش بەرهەمی هەڵوێستەکانیەتی ئەگەر بە ئیعلامیش بێت, بۆ بزووتنەوەی گۆڕانیش ئەوەی لە رابردوودا ڕویدا لە ناردنەوەی وەزیرەکان و دەرکردنی د. یوسف دوبارە نەبێتەوە دەبێت لەو سیناریۆیانە لادەن.
باشترین بژاردە ئەوەیە بەرەیەکی بەهێز دروست بکرێت لە یەكێتی, کۆمەڵی ئیسلامی, بزووتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ بە هەموویان پارسەنگێکی هێز بەرامبەر پارتی بپارێزن, وە دەشکرێت یەکێتی بەشداری کارایی بەو لایەنانە بکات لە حکومەت و ئیدارە خۆجێیەکاندا…
لەوە گرنگتر ئەوەیە ئەو لایەنانە وەکو دەستیەکی کارا لە پەرلەمان کار بکەن و پاڵپشتی سەرخستنی پڕۆژەی یەکتر بکەن ئاواش نەبێت ناتوانن پارسەنگی پەرلەمان بپارێزن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.