ستاندەر دەقی ئەو دیمانەی عەبدوڵڵای مەلا نوری بڵاودەكاتەوە كە بووە هۆی سزادانی

لەلایەن ستاندار Posted on 432 جار بینراوە

ستاندەر

رۆژی 10/10/2018 لەلایەن ئیدارەی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانەوە تەلەفۆن بۆ عەبدوڵای مەلانوری دەكرێت، كلیلی ژووری سكرتاریەتی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رادەستی رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە بكات، كاتێك عەبدوڵای مەلا نوری پێی رادەیەگەیەنێت “ئەگەر كلیلی هەموو ژورەكانتان پێویستە و ژورێكی تر بۆ ئێمە دیاری دەكەن، ئاساییە، ئەگەرنا، كلیلتان بۆچیە ؟”، دوای نیو كاتژمێر عەبدوڵای مەلا نوری خۆی تەلەفۆن دەكاتەوە و پێی رادەیەگەنن” شوفێرەكەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كێلونی دەرگاكەی گۆڕیوە”.

رەوەز هەڵكەوت بە ” درەو میدیا”ی راگەیاندووە، كە بە رێكخەری گشتییان راگەیاندووە” ئەو بڕیارە سزای سیاسییە و لەبەرامبەر ئەوەدایە كە ئەوان پرۆژەیان هەبووە بۆ چاكسازی لە گۆڕاندا، هەروەها لەبەرامبەر ئەو چاوپێكەوتنەی (عەبدوڵای مەلا نوری)یدایە، كە لەگەڵ ڕۆژنامەی (هاوڵاتی)دا ئەنجامیداوە.

ستاندەر دەقیئەو دیمانەی عەبدوڵڵای مەلا نوری لەگەڵ رۆژنامەی “هاوڵاتی” بڵاودەكاتەوە كە لە 10/10/2018 سازیدابوو وبووە هۆی سزادانی.

دەقی دیمانەكە

سازدانی: ئارا ئیبراهیم

عه‌بدوڵا مه‌لا نورى هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، خانه‌ى ڕاپه‌راندن و ڕێکخه‌رى گشتى گۆڕان نایانه‌وێت پاشه‌کشه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا  له‌ئه‌ستۆ بگرن.
له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ ‌ هاوڵاتی، عه‌بدوڵا مه‌لا نورى باس له‌وه‌ده‌کات، کوڕه‌کانى کاک نه‌وشیروان زیاتر له‌هه‌مویان ده‌توانن رۆڵیان هه‌بێت له‌ به‌جوانى هێشتنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى گۆڕان وه‌ک دواهه‌مین پڕۆژه‌ى کاک نه‌وشیروان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نه‌فه‌سى ئه‌و ماوه‌یه‌ى رابردوو کاربکه‌ن ئه‌وا گه‌وره‌ترین گورز له‌پڕۆژه‌ى گۆڕان ده‌ده‌ن.
باس له‌وه‌شده‌کات، له‌دواى وه‌فاتى نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ پڕۆسه‌ى بڕیار له‌ناو گۆڕاندا تێکچووه‌و خه‌ڵک هه‌یه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ئۆرگانه‌کانى گۆڕانه‌و بڕیارده‌دات.

هاوڵاتی: بزوتنهوهى گۆڕان لهههڵبژاردنى پهرلهماندا بهپێى دهرئهنجامه بهراییهکان دهنگى کهمى کردووه؟ بۆچى؟

عهبدوڵا مهلا نورى: ئهمجارهش له 30 ئهیلولدا وهک جارهکانى تر ساختهکاریى کراوه، پارتى و یهکێتى ئهگهر ساختهکاریان لێبکهیتهوه دوو هێزى بچوکن، بهڵام ئهوه بهو مانایه نایهت که گۆڕان دهنگهکانى کهمى نهکردبێت.

گۆڕان لهههڵبژاردنهکانى پێشتر نزیکهى 500 ههزار دهنگى هێناوه ئێستا دابهزیوه بۆ نزیکهى 200 ههزار دهنگ، واتا نزیکهى 300 ههزار دهنگدهر یان ئێمهیان بایکۆت کردووه یان دهنگیان بههێزى تر داوه، ئهم 300 ههزار کهسه گۆڕانیان سزاداوه، کۆمهڵێک هۆکار لهپشتى ئهوهوه ههیه.

بهو بێهیواییهى دهسهڵات دروستیکردووه بهشێکیشى پهیوهندى بهو بێهیواییهوه ههیه کهخودى گۆڕان دروستیکردووه.

دهسهڵات بهساختهکارى ئامانجى ئهوهیه کهخهڵک بێهیوا بکات و لهگرنگى ههڵبژاردن کهمبکاتهوه.

لهدواى کۆچى دوایى کاک نهوشیروان قیادهى گۆڕان سهرکهوتوو نهبون، لاواز بون، سهرهڕاى ئهوهى له ئاستى خوارهوه پشتیوانییهکى گهوره کران و دهرفهتى گهورهو متمانهیان پێدرا، ههتا لهکاتى ههڵبژاردنی ئهو تیمه خهڵکانێک قوربانیان بهخۆیاندا، بهڵام بهداخهوه لهئاستى ئهو چاوهڕوانییانهدا نهبوون.

هاوڵاتی: ئایا ئهو شتانهى که رویانداوه گوتاری سیاسى گۆڕانی لاواز نهکردوه؟

عهبدوڵا مهلا نورى: گۆڕان بهرنامهیهکى سیاسى روونى ههیه، بهڵام تهرجومهکاران و ئهوانهى ئهم پهیامهیان بهجهماوهرى گهیاندووه توشى جۆرێک لهسهرلێشێوان هاتوون، بهکهموکورتیهوه پهیامهکه گهیاندراوه دژیهکى و لادانى تێدابووهو بهشهرمهوه باسکراوه ئهمه بێمتمانهیى لاى جهماوهرو دهنگدهرى گۆڕان دروستکرد.

لهپرسى خۆپیشانداندا گۆڕان ههموو کات دهیوت پشتیوانى لهخۆپیشاندهران دهکهین، بهڵام بۆ یهکجاریش گۆڕان نهیتوانى خۆى داواى خۆپیشاندان بکات و رابهرایهتى بکات.

هاوڵاتی: بۆچى گۆڕان نهیتوانیوه خۆپیشاندان بکات و رابهرایهتى بکات؟

عهبدوڵا مهلا نورى: ئهمه بهدهر نییه لهوهى یان قیادهى گۆڕان بڕواى بهم خهباته مهدهنیه نهبووه یان گومانى لهوه ههبووه کهجهماوهر بهدهنگییهوه نهیهت یان ترساوه لهوهى جۆرێک لهپشێوى لێبکهوێتهوه، بهڵام ههر هۆکارێک لهمانه بێت دیسان ههڵهکه لاى قیادهى بزوتنهوهى گۆڕان بووه، ئاخر ناکرێت کهڵک لهم کهناڵه گرنگهى فشار وهرنهگرێت کههێزى جهماوهرییه. ناکرێت جهماوهرى کوردستان نانبڕاو بکرێت و موچهى ببڕدرێت تۆ نهتوانى خودى جهماوهر وهکو کهناڵێکى بههێز بۆ خزمهتى جهماوهر بهکاربهێنیتهوه، ئهمه لاوازیه.

هاوڵاتی: پێتوایه قهبارهى ساختهکاریى چهند بووه کهپارتى و یهکێتى پێ تۆمهتبار دهکهیت؟

عهبدوڵا مهلا نورى: ناتوانم رێژهیهکى دیاریکراو دهستنیشان بکهم، بهڵام ئهتوانم بڵێم ئهگهر یهکێتى و پارتى ساختهکارییان لێبکهیتهوه دوو هێزی بچوکن و بێکاریگهرن و ئهو کورسیانهیان نابێت کهئێستا هێناویانه.

هاوڵاتی: لهناو بزوتنهوهى گۆڕان بهپێى پهیڕهو جڤاتى نیشتمانى گۆڕان دهسهڵاتى بڕیاردانى ههیه، بهڵام جڤات بڕیار نادات و رێکخهرى گشتى و خانهى راپهڕاندن بڕیار دهدهن که لهوانهیه بهدڵى جهماوهرى گۆڕان نهبێت؟

عهبدوڵا مهلا نورى: ئهوهى لهدهستورى گۆڕاندا هاتووه جڤاتى نیشتمانى ئۆرگانى باڵاى بریاردانه، له راستیدا ئینسان بهویژدانهوه قسه بکات لهماوهى رابردودا جڤاتى نیشتمانى بڕیارى چاکى داوه، بهڵام بهداخهوه ههندێک جار خانهى راپهڕاندن و رێکخهرى گشتى وهکو پێویست پابهند نهبوون بهو بڕیارانهوه.

ههندێک جاریش پێویست بووه جڤاتى نیشتمانى کۆببێتهوه بۆ ئهوهى بڕیارێکى ههنوکهیى بدات، بهڵام کۆسپی لهبهردهمدا دروستکراوه بۆ ئهوهى ئهو بڕیاره نهدرێت، ناڵێین ئهوانهى رێگهیان گرتووه نیازى خراپیان ههبووه، بهڵام لهئهنجامدا ئهوهى بڕیار دهدات تۆ نیت ئهوه جڤاتى نیشتمانییه.

راستیهکیش ههیه بۆ مێژوو بیڵێین کاک نهوشیروان لهناو ههموو ئۆرگانهکانى گۆڕاندا دڵى بهههموویان خۆش بوو ئیشى لهسهر بههێزکردنى ههمویان دهکرد، بهڵام گرنگترین ئۆرگان جڤاتى نیشتمانى بوو وهکو دامهزراوهیهک که نوێنهرایهتى کۆى ناوچهکانى کوردستان دهکات، که نوێنهرایهتى دهنگدهرى جهماوهرى راستهقینهى گۆڕان دهکات لهشارو قهزاو ناحیهکاندا، زۆر گرنگ بوو لهدواى کاک نهوشیروان جڤاتى نیشتمانى بیتوانیایه ئهو بۆشاییه پڕ بکاتهوه ئهوه نهکرا. ئهوه ماناى ئهوه نییه کهئهندامانى جڤات خۆیان بهرپرس نین، خۆشیان زۆرجار دابهشبوون کهوتونهته ژێر کاریگهرى خهڵکانى ترهوه، رهنگه ههندێ شت کرابێت بڕوایان پێى نهبووه.

هاوڵاتی: پێتوایه گۆڕان لهم ههڵبژاردنهدا شکستى هێناوه؟ کێ لێپرسینهوه لهڕێکخهرى گشتى و خانهى راپهڕاندن دهکات؟

عهبدوڵا مهلا نورى: بزوتنهوهى گۆڕان پاشهکشێیهکى گهورهى کردووه، دواى ئهو ئهنجامه دهبوو لانى کهم بهشێک لهبهرپرسانى باڵا خۆیان دهستیان لهکاربکێشایهتهوهو وازیان بهێنایه ئهمه بێڕێزى نییه، ئهمه گهورهیى نواندنه ئهمه ئهزمونکردنى مۆدیلێکى جوانه لهبهرپرسیارێتى، لهتونس لهمیسر و ئیتاڵیاو ئهڵمانیا زۆرجار کهحزبێک لهههڵبژاردنى پهرلهمانى و شارهوانیدا توشى شکست بووه کهسى یهکهمى حزب و سهرکردایهتى دهستیلهکارکێشاوهتهوه، چونکه تۆ بهرپرسى ئهمه عهیبه نییهو ژیانى سیاسییه، بهرزو نزمى تێدایه ههموو کهسێک دهزانێت بهرپرسیارێتى یهکهمى ئهم پاشهکشێیهى گۆڕان بهڕێز رێکخهرى گشتى بهپلهى یهکهم بهرپرسیاره دواى ئهوه خانهى راپهڕاندن و جڤاتى نیشتمانى لێى بهرپرسیاره، ناکرێت یهک کهس دهستلهکارنهکێشێتهوه، ناکرێت له 60 بۆ 70 کهسى سهرکردایهتى گۆڕان داواى لێبوردن نهکات.

لهڕابردودا ههموو جارێک دهمانوت حکومهت دهبێت فێرى لێپرسینهوه بێت، فێرى ئهوه بێت لهکاتى شکستدا دهستلهکاربکێشێتهوه، شکست ههر شکستهو بهرپرسیارێتى ههر بهرپرسیارێتیه، تۆ لهخۆتدا نهتوانى ئهمه بکهیت چۆن داوا دهکهیت لهشوێنى تردا بکرێت، بهداخهوه ئهمڕۆ 10 رۆژهههڵبژاردنى پهرلهمان کراوه بهڕوون و راشکاوى دیاره پارتى و یهکێتى دهنگهکانى خۆیان زۆر زیاد کردووه، ساختهکارییهکى زۆر موجریمانهیان کردووه، بهڵام بهڕوون و ئاشکرا دیاره دهنگدهرى گۆڕان سزاى داویت، ئێ خێره تا ئهم دهقهیه براوهو دۆڕاوهکانى ههڵبژاردن کۆبونهوهیان کردووه، یهکێتى و پارتى و کۆمهڵ و یهکگرتوو ههموو ئهمانه کۆبونهوهیان کردووهو قسهى خۆیان کردووه، ههڵسهنگاندنیان بۆ بارودۆخى خۆیان کردووه، سهرهڕاى ئهم پاشهکشێ گهورهیهى گۆڕان کۆبونهوهى نهکردووه.

ئهوه خانهى راپهڕاندن و رێکخهرى گشتى نایانهوێت ئهم پاشهکشێیه بخهنه ئهستۆى خۆیان، ئێ جڤاتى نیشتمانى ئێوه نوێنهرى گۆڕانن ئێوه خێرهفشارێک ناکهن بۆ ئهوهى کۆبونهوه بکرێت.

چۆن جڤاتى نیشتمانى متمانهى بهڕێکخهرى گشتى و خانهى راپهراندن داوه دهتوانێت لێپرسینهوهشیان لهگهڵدا بکات و ههتا متمانهشیان لێوهربگرێتهوه، بهڵام جڤاتى نیشتمانى تا ئهم دهقهیهى قسه دهکهین کۆنهبۆتهوه دیاریش نییه کهى کۆدهبنهوه.

هاوڵاتی: بهڵام باس لهوه دهکرێت چاوهڕێى ئهنجامى کۆتایى ههڵبژاردنن بۆیه کۆنهبوونهتهوه؟

عهبدوڵا مهلا نورى: ئهوهى کهپهیوهسته بهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستانهوه جڤاتى نیشتمانى لیژنهیهکى باڵاى بۆ پێکهێناوه، ئهم لیژنهى باڵایه تا کۆتایى دهرچوونى ئهنجامهکان سهرپهرشتى ههڵبژاردن بکات، سهرپهرشتى کردنى کهمپینى ههڵبژاردن بووه تا دوا ئهنجامى ههڵبژاردن و رهتکردنهوه یا قبوڵکردنى ئهنجامهکان.

ئهمه یهکێک لهئیشهکانى بزوتنهوهى گۆڕانه سهد ئیشى ترمان ههیهو کێشهى ناوخۆیى گۆڕان ههیهو کێشهى بهڕێوهبردن و پاشهکشهمان ههیه، کێشهى موڵک و ماڵى ئهم بزوتنهوهیهمان ههیهو کێشهى میدیاو زویربوونى کۆمهڵێک خهڵکى دڵسۆزى دامهزراوهى گۆڕانمان ههیه.

ئهم کۆمهڵه کێشهیه با جڤاتى نیشتمانى کۆبونهوهى لهسهر بکات بۆ قسهکردن لهسهریان، ههڵبژاردنى ناوخۆیى گۆڕان نهکراوهو دهبێت کۆنفرانس بکرێت و دهستور پێشێل کراوه، کاتى ئهوهیه جڤاتى نیشتمانى کۆبونهوه بکات و وهره خۆت تهرخان بکه بۆ چارهسهرکردنى کێشه ناوخۆییهکان خهڵک بێ هیوا بووه، خهڵک لهدواى دهرچونى ئهنجامهکانى ههڵبژاردن گلهیى و گازندهى ههیه، دهچێته ماڵهوهو توڕهیهو قسه دهکات.

هاوڵاتی: باس لهوه دهکرێت دهستتێوهردان ههیه لهکاروبارى ناوخۆى گۆڕاندا؟

عهبدوڵا مهلا نورى: لهدهرهوهى ئۆرگانهکانى گۆڕان تهدهخولات ههیه، جڤاتى نیشتمانیمان ههیه بڕیار دهدات، خهڵکمان ههیه لهماڵهوه دانیشتوهبڕیار بۆ جڤاتى نیشتمانى دهردهکات، بڕیار گهڵاڵه دهکات بۆ خانهى راپهڕاندن، گۆڕانن بهڵام هیچ پۆستێکیان نییه، ئهم پرسیاره رووبهڕوى جڤاتى نیشتمانى دهکهم.

یاساى ههڵپهساردنى سهرۆکایهتى ههرێم پێشکهش کرا، حهز دهکهم ههموو کهس بزانێت نه جڤاتى نیشتمانى ئاگادارى بووه نه جڤاتى گشتى ئاگاى لێبوه نه ژوورى یاسایى که وهکو لایهنى پهیوهندیدار ئاگادارى بێت که ههر پرۆژهیاسایهک فراکسیۆنى گۆڕان ئامادهى بکات به فلتهرى ئهواندا بڕوات، تهنانهت بهشێکى گهورهى خانهى راپهراندن ئاگادارى نهبووهو رێکخهرى گشتى دواى درهنگانێک زانیویهتى، ئهم یاسایه تێدهپهڕێت لهکاتێکدا 11 ساڵه گۆڕان خهبات بۆ ئهوه دهکات گۆڕینى سیستمى حوکمڕانى دهکات، ئهم یاسایه تێدهپهڕێت و لهماوهى 48 کاتژمێردا پهسهند دهکرێت تهنها دوو سێ کهس لهناو گۆڕاندا بهرگرى لێدهکهن، ئهمه بابهتێکى ستراتیژیه تهنانهت ژورێکى دیاریکراو ناتوانێت ئهم بڕیاره بدات، چۆن کاتى خۆى گۆڕان بڕیاریدا سیستمى سهرۆکایهتى بکرێته سیستمى پهرلهمانى ئهمه بڕیارێکه ئهبێ جڤاتى نیشتمانى بڕیار لهسهر ئهوه بدات کهئایا ئهمه دوابخرێت یا سازش لهسهر ئهم داواکارییهمان بکهین، که سازشمان کرد لهبهرانبهر چیدا بیکهین، ئهى کێ بیکات.

بێجگه له رێکخهرى گشتى و جڤاتى نیشتمانى و خانهى راپهڕاندن، ئێمه هاوپهیمانمان ههیه، کۆمهڵ و یهکگرتوو هاوپهیمانمان بووهو رێکهوتن لهسهر ئهم پرسه لهگهڵ یهکێتى لهسهردهمى کاک نهوشیروانو لەسەردەمی مام جهلالدا ههبووه.

خێره ئهمه کهس نهیزانێت، گۆڕانیش خۆى ناکاته خاوهنى تهنها دوو سێ کهس نهبێت، لهدواى ئهم پێشێلکارى و کارهساته جڤاتى نیشتمانى و جڤاتى گشتى لێپرسینهوه ناکات، کاکه گریمان چاکتان کردووه نابێت یهکێک بێت و بڵێت ئهمه کێ ئهم حهق و دهسهڵاتهى دا بهتۆ لهژورێکدا دابنیشیت پڕۆژه ئامادهبکهیت بینێریت بۆ پهرلهمان و واژۆى بکهیت دواتر گۆڕانهکانى خۆشت ئاماده نهبن بهرگرى لێبکهن، فازڵ میرانى سکرتێرى مهکتهبى سیاسى پارتى بێت و بڵێت دهستیان خۆش بێت پڕۆژهکهیان لهوهى پارتى باشتر بوو.

ئهگهر پڕۆژهکه چاکیش بێت تۆ مافى ئهوهت نییه، ئهمه ئیشى جڤاتى نیشتمانیه و خانهى راپهراندن و رێکخهرى گشتى و فراکسیۆنى گۆڕانیش بهتهنها ناتوانێت وهکو چۆن پێویست بوو گۆڕان سهردهمانێک پڕۆژه پێشکهش بکات بۆ گۆڕینى سیستمهکه وهکو چۆن پێویست بوو تهوافوقات بکهین لهگهڵ خهڵکى تردا.

ئێستاش گرهنتى چییه ئهگهر لهداهاتودا دهسهڵات کورسیهکانیان زۆر بێت و سیستمهکه بکاته سهرۆکایهتى، کێ گرهنتى ئهوه دهکات، ئهگهر ئهمهکرا کێ سزا وهردهگرێت، ئایا سزادانى یهک دوو کهس کافییه لهسهر ئهوهى کارهساتێکى گهوره بهسهر ئهم بزوتنهوهیهدا دراوه.

هاوڵاتی: کوڕهکانى کاک نهوشیروان هیچ پلهو پۆستێکیان نییه لهناو ئۆرگانهکانى گۆڕاندا، بهڵام لهڕێکخهرى گشتىو خانهى راپهڕاندن زیاتر رۆڵیان ههیه؟ ئهم رۆڵه کێ پێیداون؟

عهبدوڵا مهلا نورى: ئهو دوو کوڕه رێزیان ههیه، نزیکى کاک نهوشیروان بووم بۆ ئهبهد شانازى بهوهوه دهکهم کاکارم لهگهڵدا کردووه، کاک نهوشیروان یهکێ بووه لهو کهسانهى کهدهستى گرتووم بۆ کارى باش و بۆ ههڵوێستى جوان ئاراستهى کردووم یارمهتى داوم بۆ ئهوهى پێبگهم و بزوتنهوهى گۆڕان ماڵى ههمومانهو دهبێت شانازى پێوه بکهین، خۆشحاڵم لهوانهم له 2006وه لهخشتى یهکهمى دروستبونى گۆڕانهوه بهشداربووم تا ئهم دهقهیه دانهبڕاوم و بهههموو تواناى خۆمهوه پشتیوانى ئهم بزوتنهوهیه بووم، سوپاسى سهرلهبهرى دهنگدهرى گۆڕان دهکهم.

کاک نهوشیروان زۆر مهبهستى بوو ئێمهومانان کۆمهڵێک گهنج پێبگهن و ببنه ههوێنى چاکسازى و گۆڕانکاریى، بهڵام لهڕاستیدا لهدواى وهفاتى کاک نهوشیروان پڕۆسهى بڕیار لهناو گۆڕاندا تێکچووه، کوڕهکانى کاک نهوشیروان حهقى خۆیانه بێنه پێشهوه بهشداربن لهپڕۆسهى بڕیاردا وهکو چۆن من بهشداربووم، وهکو چۆن ئهوانى تر به فلتهرى ئهندامى ژورو بهرپرسى ژوور تا دوایى هاتونهته پێشهوه ئهوانیش حهقى خۆیانه، بهڵام ناکرێت لهماڵهوه دابنیشیت تۆ بێیت دهستتێوهردان بکهیت، ناکرێت تۆ لهماڵهوه دابنیشیت بڵێیت فڵان کهس دهبێت وا بکات و فڵان کهس نابێت وا بکات، شتى وا ناکرێت و ئهمهش روویداوه.

بهداخهوه رێگهپێدانیان هۆکارهکهى لاوازى رێکخهرى گشتى و خانهى راپهڕاندنه، ئهگهر خانهى راپهراندن و جڤاتى نیشتمانى و رێکخهرى گشتى ئهگهر بههێز بێت هیچ کهسێک ناتوانێت دهستتێوهردان لهکاروبارى ئهواندا بکات، بڕیارى وا ههبووه خانهى راپهڕاندن داویهتى بڕیارهکه لهدواى ئهوهى چۆته بوارى جێبهجێکردنهوه لهدهرهوهى ئۆرگانى رهسمى گۆڕانهوه بڕیارهکه ههڵوهشێندراوهتهوه.

هاوڵاتی: مهترسى ههیه لهسهر ئهوهى فۆرمى بنهماڵهیى گۆڕان بگرێتهوه؟

عهبدوڵا مهلا نورى: یهکێک لهخاڵه جیاوازهکانى گۆڕان ئهوهبوو لهبهرنامه سیاسییهکانى دژ بهسیستمى بهبنهماڵهیى کردنه، قسهکانى کاک نهوشیروان بهناوبانگه کهباسى پشتاوپشتى دهکرد، لهئێستادا ههندێ ئاماژهى وا ههیه کهمهترسى لاى زۆرێک دروستکردووه که ئهم حزبهبهجۆرێک بهرهو فۆرمێکى بنهماڵهیى کردن ببرێت، جا ئێمه گوێمان لهوهیه ئهمه رهتدهکرێتهوه، بهڵام که تۆ لهئهرزى واقیعدا ههندێ شتت بینى ئهم مهترسیه مهترسیهکى رهوایه لهمهش مهترسیدارتر، خهڵکانێک ههیه لهبهر بهرژهوهندى تایبهتى و شهخسى باکیان نییهو رهنگه ههوڵى ئهوهبدهن شهرعیهتى پێبدهن زهمینهى بۆ سازبکهن و مهترسیهکى رهوایه.

بهداخهوه لهناو بزوتنهوهى گۆڕان لهبهر بهرژهوهندى خۆى باکى لهوه نییه کهبهرنامهى سیاسى ئهم بزوتنهوهیه ناسنامهکهى بهلاڕێدا ببرێت و پێشێل بکرێت و تێکبدرێت.

بۆ میژوو دهیڵێم کوڕهکانى کاک نهوشیروان زیاتر لهههمومان دهتوانن رۆڵیان ههبێت له بهجوانى هیشتنهوهى پرۆژهى گۆڕان وهک دواههمین پڕۆژهى کاک نهوشیروان، بهڵام ئهگهر به نهفهسى ئهو ماوهیهى رابردوو کاربکهن ئهوا بێگومان  گهورهترین گورز لهپرۆژهى گۆڕان دهدهن. نایشارمهوه ههندێک کهس که لهدهورى کاک نماو کاک چیان دهورى زۆر خراپ دهگێڕن. هیواردرام ناچار نهبین رۆژێک له رۆژان ناو و کارهنهخوازراوهکانیان بۆ راى گشتى باس بکهین.

هاوڵاتی: بهڵام دهوترێت کوڕهکانى نهوشیروان مستهفا پاره بۆ گۆڕان پهیدا دهکهن، بۆیه بهو شێوهیه ڕۆڵیان ههیه؟

عهبدوڵا مهلا نورى: دهبێت جڤاتى نیشتمانى ئاگادى لهوردو درشتى داهاتى ئهم بزوتنهوهیه بێت، چۆن وهردهگیرێت و چۆن خهرج دهکرێت، ئهم بزوتنهوهیه نابێت بههۆى داراییهوه بارمتهى ژێردهستى هیچ کهسێک بێت.

دهبێت بزوتنهوهى گۆڕان سهرچاوهى دارایى خۆى بێت، ناکرێت بهیانى یا دوو بهیانى خانهى راپهراندن و رێکخهرى گشتى و جڤاتى نیشتمانى دهڕوات گروپێکى تر دێنه شوێنیان، ئهم گروپهى ئێستا دهتوانن لهگهڵ فیسارو فڵاندا مامهڵه بکات گروپێکى تر ناتوانێت مامهڵه بکات، کهواتهئهمه دامهزراوهت دروست نهکردووه ئهگهر گۆڕان بزوتنهوهیهکى جیاواز بێت نابێت وهکو حزبهکانى تر خهڵکانێک لهدهرهوهى ئۆرگانهکانهوهپارهى بۆ بدهن و کۆمپانیاى بۆ دروستبکهن، بزوتنهوهى گۆڕان وهکو چۆن لهدهستورهکهدا هاتووهو یاساى ئهحزاب رێگهى پێداوه دهبێت خاوهنى رێکخستنى تۆکمهى خۆى بێت، خاوهنى ئۆرگانى بڕیار بێت خاوهنى میدیا و سهرچاوهى دارایى خۆى بێت، ناکرێت تۆ بههیچ پاساوێک و لهژێر هیچ پاساوێکدا نابێت ئهمانه تێکبدهیت ههرکاتێک بزوتنهوهى گۆڕان ئهم تایبهتمهندیانهى نهبوو وهکو ئهو لایهنانهى ترى لێدێت.

هاوڵاتی: دهکرێت ئهنجامهکانى ههڵبژاردن رهتبکهنهوه بهتایبهت کههاوپهیمانى و نزیکایهتیتان لهگهڵ کۆمهڵ و یهکگرتوودا ههیه؟

عهبدوڵا مهلا نورى: نازانم لهم ماوهیهدا چى کراوه لهگهڵ کۆمهڵ و یهکگرتوو و ئهو هێزانهى تر کهدژى ساختهکارین، نازانم تا چهندێک ئهم هاوپهیمانێتیه ههیهو ئهو پهیوهندیانه ببرێته پێشهوه، بهڵام به راى من دهبێت خاڵى کۆتایى بۆ مهسهلهى ساختهکارییهکان دابنرێت، گۆڕان نابێت بههیچ پاساوێک بچێته ژێر بارى ساختهکارییهکانهوه.

لهڕابردوودا ئهگهر گۆڕان ههندێ ساختهکارى قبوڵ نهکردایه خهڵک ئێستا بایکۆتى ههڵبژاردنى نهدهکرد، لهکاتێکدا له12ى ئایاردا ساختهکارییهکى رێکخراوت لێدهکرێت ئێوارهکهى دێنهسهرت تهقه لهگردهکهو قهبرى کاک نهوشیروان دهکرێت، دواى ئهوه دهنگهکانیان دزیویت بهبێ ئهوهى بهشێوهیهکى شایسته یهکێتى داواى لێبوردنت لێبکات بهبێ ئهوهى دهنگه دزراوهکانت گهڕابێتهوه تۆ دێیت پێشوازى لێدهکهیت، ئهمه سیاسهت نییه لهکاتێکدا گۆڕان لهبهردهم بانگهشهى ههڵبژاردندایه، کابرا سزاى داویت و ماڵهکهى تاڵانکردووهو دواتریش ئیهانهت دهکات ئهمه لێبوردهیى و تهبایى نییهو ئهمه تهسلیم بوونه، دواتر گۆڕان دێت لهگهڵ پارتیدا دادهنیشێت.

بهنوسراو به رێکخهرى گشتى و خانهى راپهڕاندن وتراوه کهبیستومانه یهکێتى و پارتى دێن بۆلاتان، هاتنى ئهمانه بۆ ئهوه نییه لهگهڵتاندا رێکبکهون، بۆ ئهوه نییه داواى لێبوردن بکهن و ههڵبژاردن دوابخهن، چونکه گۆڕان ئهوکاته خوازیارى ئهوهبوو ههڵبژاردن دوابخرێت، پێمانوتن دێن لهڕووى جهماوهرییهوه عهیبدارتان دهکهن ههڵوێستتان لاوازتر دهکهن لهناو خهڵکدا کۆمهڵێک وهعدیشتان پێدهدهن دهڵێن چاکسازیش دهکهین و ههڵبژاردنیشتان بۆ دوادهخهین دواتر درۆتان لهگهڵتا دهکهن، بهمه گورزێکى تر لهگۆڕان دهدرێت، بهدڵنیاییهوه یهکێتى و پارتى هاتنهکانیان پێش ههڵبژاردن توانیان یهک گورزى گهوره لهگۆڕان بدهن لهڕووى جهماوهرییهوه، رێکخهرى گشتى و خانهى راپهراندن بهپلهى یهکهم بهرپرسیارن.

هاوڵاتی: گۆڕان به 12 یا 13 کورسیهوە لهپهرلهمان چى پێدهکرێت، دهبێته ئۆپۆزسیۆن یان بهشدارى حکومهت دهکات؟

عهبدوڵا مهلا نورى: لهگهڵ ئهوهدانیم ئهم دهرئهنجامانهى ههڵبژاردن قبوڵ بکرێت، گۆڕان بڵێت ساختهکاریم بهرانبهر کراوهو لهولاشهوهئهنجامهکان قبوڵ بکهیت به راستى شهرمهزارییه لهبهردهم دهنگدهرى خۆتدا، ههقه خهڵک سزات بدات، ههنگاوى یهکهمت دهبێت ئهوه بێت ئهم ساختهکارییه راست بکهیتهوه، ئهگهر ساختهکاریهکهت راست کردهوه دوو کورسیشت ههبێت شهرم مهکهو بچۆ پهرلهمان، ئهگهر پێت راستنهکرێتهوه مهچۆ پهرلهمان، پهرلهمانێک بهساختهکارى دروست بوبێت شهقى تێههڵبده، پهرلهمانێک بهساختهکارى دروستبوبێت و زیاتر لهنیوهکهى سهر بهدهسهڵات بێت و پهرلهمانتار لهتهنیشتى تۆدا بێت پهرلهمانتارى ساختهکار بێت هاتبێت ئیدعای نوێنهرایهتى خهڵک بکات، تۆ بچیت لهتهنیشتى دابنیشیت بڵێیت لهپهرلهمانم ئهمه نابێت و ئیشت لهبهر ناڕوات.

ئهگهر ساختهکاریهکهى پێ راستکرایهوه بزوتنهوهى گۆڕان با بچێته پهرلهمان، بڵێت خهڵکینه ئێوه سزاى ئێمهتانداو کورسییهکانم کهمى کردووه،ئهوه بهقهدهر ئهوهنده لهسهد من دهتوانم پهیامى ئێوه بگهیهنم، هیچ عهیبى تێدانییه بهسهربهرزیهوه بچۆ پهرلهمان، ئهگهر ساختهکارییهکهت راست نهکردهوه مهڕۆ پهرلهمان، ههوڵبده جهماوهرى خۆت رێکبخهرهوه، جهماوهر هانبده پهرلهمانهکه ههڵبوهشێتهوه، لهدواى ساڵێک یا لهدواى شهش مانگ داواى ههڵبژاردنى پێشوهخته بکه.

ئهوانهى کهداواى بهشداریکردنى حکومهت دهکهن بهم دۆخهى ئێستاوه تهنها لهڕوانگهى بهرژهوهندى شهخسى خۆیانهوهیه ئهو داواکارییهیان ههیه، کاتى خۆى کاک نهوشیروان قسهیهکى ههبوو دهیوت لهناو خۆماندا خهڵک ههیه دهیهوێت گۆڕان بۆ خۆدهوڵهمهندکردن و وهرگرتنى پۆست بهکاربهێنن، لهدواى وهفاتى کاک نهوشیروان ئهم گروپه لهناو گۆڕان بههێزتر بووه، ئهوهى لهم دۆخهى گۆڕاندا که ساختهکاریمان بهرانبهر کراوه لهم دۆخهدا که گۆڕان لهوهزعێکى خراپدایه، لهم دۆخهدا کهچهند جارێک لهسهر دهستى پارتى و یهکێتى دهستمان سوتێندراوه راستگۆ نهبوون لهگهڵماندا لهحکومهت و حکومهتى خۆجێیدا لهپهرلهماندا، ئا لهم کاتهدا تۆ داواى بهشدارى لهحکومهتدا بکهیت تهنها یهک خوێندنهوهى ههیه ئهویش بهرژهوهندى خۆى رهچاو کردووه نهک بهرژهوهندى بزوتنهوهى گۆڕان و نهک بهرژهوهندى و دیموکراسى ئهم میللهته.

هاوڵاتی: ماوهیهک پێش ههڵبژاردن پرۆژهى (ههستانهوهى گۆڕان)تان پێشکهشکرد، ئهو پڕۆژهیه بهکوێ گهیشت؟

عهبدوڵا مهلا نورى: ئێمه تهنها وهسیلهیهک بووین بۆ ئامادهکردنى، ئهگهرنا بریتى بوو لهکۆکردنهوهى راو سهرنج و رهخنهى ههڵسوڕاوانى گۆڕان وهههروهها ئهو رۆشنبیرانهى که لهخهمى پڕۆژهى گۆڕاندان، پرۆژهکهمان پێش ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان پێشکهشى بهڕێزان رێکخهرى گشتى و خانهى راپهڕاندن و جڤاتى نیشتمانى و گشتى کرد، پێمانوتن تکا دهکهین ئهم پرۆژهیه پێش ههڵبژاردن پهسهندبکهن بۆ ئهوهى جۆرێک لههیوا بۆ دهنگدهرانى گۆڕان بگهرێنینهوه، بۆ ئهوهى رێگربین لهبهردهم پاشهکشهى بزوتنهوهى گۆڕان، بهڵام بهداخهوه بهدهنگهوههاتن نهبوو، وهڵامى جددى نهدراینهوه، راسته لهقیادهى گۆڕان بهشێکى گهورهیان پشتیوانیان بۆ پرۆژهکه دهربڕى و بهڵێنى ئهوهیاندا پشتیوانى بن و ههندێکیان داواى ئهوهیان دهکرد بخرێته دواى ههڵبژاردن. خهڵکیش ههیه که ئهندامى جڤاتى نیشتیمانیهو لهوانهى دهوروبهرى کوڕهکانى کاک نهوشیروانه نامهى پر ههڕهشهو تۆمهتى بۆ ناردوین و پێمان دهڵێت دهبێت دهستبهردارى پرۆژهکهتان بن.

دیاره ئێمه گوێمان بهههڕهشهکان نهداوهو بهڵام بهداخهوه دواى وهفاتى کاک نهوشیروان دۆخێکى وهها دروستکراوه ئهوهى رهخنه لهگۆڕان بگرێت ئیدى دهبێ چاوهڕێی کاردانهوهى چاوهڕواننهکراو بکات بۆ نمونه ئهگهر من له ئاستى کهموکورتییهکان بێدهنگ بم، ئهوا ههڵسوڕاوێکى باشم و خۆ ئهگهر رهخنه بگرم ئهوا دهبێت چاوهڕێی ئهنواعى تۆمهت بکهم، (به پێکهنینهوه) هیوادارم دواى ئهم چاوپێکهوتنهم لهگهڵ هاوڵاتی دوربێت لهتۆمهت و هێرشى ئهمسالى ئهو ئهندامهى جڤات کهپێشتر نامهى ههڕهشهى بۆ ناردبوین.

ئێستاش سوورین لهسهر کارکردن لهپرۆژهکهو هیچ شتێک و هیچ کهسێک رامانناگرێت، ئهوهى دژى ئهو پڕۆژهیه بێت دژى خهونى کاک نهوشیروان و دژى گۆڕانهو خزمهت بهنهیارانى گۆڕان دهکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.