نوێترین داواکاری پارتی لە بەغدا لەبارەی پۆست ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر
پارتی دیموکراتی کوردستان دوای سەرنەکەوتنی لەبەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار ھەڕەشەی بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی عێراق و گێرانەوەی پەرلەمانتارەکانی کرد، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەکان ئێستا لەو بریارە پاشگەز بۆتەوە و، ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابوری دەدات.
کەناڵی (ئیتیجاە) بڵاوی کردەوە پارتی لە ئێستا جگە لە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران داوای دوو وەزارەتیشی کردووە.
ئەو بریارە وادەخوێندرێتەوە داواکاریەکانی تر لەبارەی جێبەجێکردنی دەستور و مادەی ١٤٠ و مافە دەستوریەکانی تری کورد لە وەرگرتنی سێ پۆستی باڵا بچوک کراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.