ڕووسیا هەر دوژمنی كورد بوە 

لەلایەن ستاندار Posted on 435 جار بینراوە

مەسعود عەبدولخالق

ئەو لیدوانانەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا چاوەڕوانكراو بوو سەبارەت بەدژایەتی كردنی (هەولی ئەمریكا بۆ بەرپاكردنی دەولەتی كوردستانی گەورە)، لەكۆنەوە ڕوسیا هەروا دژی كورد بوە ، لینین پشتی تورکیای گرت و یەکەم کۆبونەوەیان لە٢١/٦/١٩١٩ لە نێوان ئەتاتورک وسیمن بودێنی گرێدرا بۆ یارمەتی سەربازی تورکیا دژ بەكورد، حكومەتی مەهابادی تێكدا، یارمەتی دەولەتی عیراقی دا دژ بەشۆڕشی ئەیلول.

لە بڕیاڕی 688 روسیا وكۆبا دژی بوون ،كە دەریش چوو ڕووسیا قایل نەبوو كورد ناوی بە (شعب)بیت ووتی دەبیت بە هاوولاتی یان بە (سكان)ناوی بیت ، زۆری تر هەرە دواییەكەی خیانەتی عفرین بوو ،لەهیچ پرۆژەیەكی روسی چارەنوسی كوردی تیدا نیە …جێی سەرنجە دەسەلاتی كوردی هەریممان دیسان ڕووی لە ڕوسیا كردۆتەوەو پشتی لە نێودەولەتی كردوە ، ئیستا هەق وایە سەركردایەتی كورد بەرەبەرە لەوەی بگا كە ئەمریكا ووتی جارێ كاتی ریفراندۆم نیە مانای چ بوو ، دیسان لەشكستەوە بۆشكستێكی گەورەتر دەمانبا ،بۆیە ئەو هەلویستەی ڕوسی چاوەڕوانكراو بوو .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.