پێشنیارێک بۆپێکهێنانی پەرلەمان وحکومەتی نوێی هەرێم ؛

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

ــ لەپێناو پێکهێنانی پەرلەمان وحکومەتێکی تۆکمەوبەهێز.
ــ لەپێناو سڕینەوەونەهێشتنی یەکجارەکی ئاسەواری دووئیدارەیی و دوو زۆنگ وسێ زۆنگی .
ــ لەپێناو گرنگیدانی زیاتر بەشارو ناوچەجیاوازەکانی هەرێم.
ــ لەپێناو سەرەتایەکی باش بۆجێگیرکردنی سیستمی ناناوەندێتی ( لامەرکەزی) لەهەرێمی کوردستان .
ــ لەپێناو دروستکردنەوەی پەیوەندی ئاسایی ودروست لەنێوان هاوڵاتی و دامەزراوەکانی هەرێمدا .
ــ لەپێناو قۆرخ نەکردنی هەموو دامەزراوەکان لەلایەن هیچ پارتێکی سیاسی و ڕاگرتنی هاوسەنگی لەکارگێڕی گشتیدا .

پێشنیارێک دەخەینە ڕوو بۆئەو هێزوپارتە سیاسیانەی هەرێمی کوردستان کەبەشداردەبن لەپێکهێنانی کابینەی نوێ واتا ( کابینەی نۆیەم)ی حکومەتی هەرێم ،و هەروەها ئەوهێزەسیاسیانەی کە ئەندام وفراکسیۆنیان دەبێت لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ، پێشنیارەکە کورت وپوخت بریتیە لە ؛
۱– هەردوو دامەزراوەی یاسادانان وجێبەجێکردن کەدەکاتە ( پەرلەمان و حکومەت ) هەریەکەیان لەشارەکانی هەولێرو سلێمانی جێگیربکرێن ، کەئەمەش کارێکی ئاساییەو ناکرێت بەبابەتێکی هەستیار لێکبدرێتەوە .
۲– دەکرێت هەموو وەزارەتەکانی کابینەی نوێ لەپایتەخت یان شارەگەورەکان کۆنەکرێتەوە ، بەپێچەوانەوە واباشترە نیوە یان بەشێکی وەزارەتەکانیش لەشاروشارۆچکەکانی تردابن ، ئەویش بەپێی گونجاندن یان پێکهاتەکەیانەوە ، بۆنمونە دەکرێت وەزارەتی شارەوانی وگەشت وگوزار لەپارێزگای دهۆکی ڕەنگیندا بێت ، یان وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان لەسلێمانی سەرکەشدا بێت چونکە بەپایتەختی ڕۆشنبیری ناوزەندکراوە ، دەشکرێت وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەپارێزگای هەڵەبجە یان ئیدارەی گەرمیان وچەمچەماڵی پایتەختی شەهیدان بێت ، دەشگونجێت وەزارەتی پیشەسازی وبازرگانی بەهۆی ئەوەی چەندین کارگەی گەورە لەسنوری شارۆچکەی بازیاندا هەیە وەزارەتەکەش هەرلەو ناوچەیەبێت .
ئەمانە نمونەگەلێکن و زۆر وەزارەتی تریش هەن دەکرێت دوای دیراسەو توێژینەوەیەکی ورد ببرێتە شوێنی دیکەش ، وەک وەزارەتی کشتوکاڵ بۆحەوزی بیتوێن ودەڤەری ڕاپەڕین یان شارەزوور ، سامانە سروشتیەکان بۆ سنوری کۆیە یان چەمچەماڵ و…….. هتد .
ــ سەبارەت بەدەستەکانیش دەکرێت هاوشێوەی وەزارەتەکان ئەوانیش بەتایبەت ئەوانەی پێویست ناکات لەپایتەخت بن دابەشبکرێن بەسەر شاروناوچەکانی تردا ، بۆنمونە دەستەی ژینگە لە سنوری سۆران وباڵەکایەتی یان دوکان و دەستەی کاروباری مین ببرێتە ناوچەیەک کەتاهەنوکەش مین وتەقەمەنییەکی زۆری تێدایە بەنمونە ناوچەی پێنجوێن یان ناوچەی سۆران و دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم باشترە ببرێتە کەلار یان کفری .
ئەم پۆلێنکردن وئاماژادانانە بە دامەزراوە یان وەزارەت ودەستەکان مەرج نیە دەقاودەق بەوشێوەیە بێت .

ئەوەی ماوەتەوە بوترێت وئاماژەی بۆبکرێت ئەوەیە کە ناکرێت نوسین یان پێشنیارێکی لەو شێوەیە شیکردنەوەو شەن وکەوی ناجۆرو نالۆژیکی بۆبکرێت لەلایەن هیچ کەسێک یان پارتێکی سیاسی چونکە لای من هیچ جیاوازییەک نابینم لەنێوان شاروناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەزاخۆوە تاخانەقین ،و لەپێنجوێنیشەوە تاحەمرین ، وەدەکرێت لەکاتی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەت و خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەم بابەتە ببێتە بەشێک لەتەوەرەکانی دانوستان وگفتوگۆکان .

٭٭ تێبینی : بۆیە ئاماژەم بەهیچ شاروناوچەیەکی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (دابڕێنراوەکان) نەداوە چونکە لەئێستادا ئەوناوچانە لەڕووی کارگێڕییەوە سەربەحکومەتی هەرێم نین ، گەرنا دەبوایە بەشێک لەو دامەزراوانە بێ یەک ودوو لەو ناوچەوشوێنانە بونایە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.