پارتی ھەمیشە لە ھەلبژاردن بێمنەتە بۆ؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 280 جار بینراوە

شێوە فەقێ

ھەلبژاردنە یەک لە دوای یە کە کانی کوردستان بەجۆرێک وەک گاڵتەجاری لێھاتەوە، بەتایبەت ئەو دوو ھەڵبژارنەی ئەوساڵ.
ھەلبژاردنی یەکەم لە ١٢\٥ بۆ ئەنجوومە نوینە رانی عیراق بەریکەوتن لە گە ل ولاتانی ئیقلیمی لایەنەکانی دەسەڵات لە ریگەی ئامێرە ئەلیکترونیە کان دەنگی زۆرینەیان لەسەر ئاستی کوردستان بە دە ست ھینا.
لەھەڵبژاردنی ئەوجارەش بۆ پەرلەمانی کوردستان لە رێگای دەرھێنانی ناسنامە و ڕەگەزنامەی تەزویر دەنگێکی زۆریان بۆ خۆیان خستە سندوقەکانی ھەڵبژاردن، بەتایبەت پارتی یاریەکەی بەجوان تر کرد چونکە رەگەزنامە و ناسنامەی بەیەکەوە ئامادەکردبوو، ئەمانەش پشت راستی سە ردیری بابەتەکەم دەکەکاتەوە کە پارتی ھە میشە لە ھە لبژاردن بێمنەت بوە چونکە ھەموو تواناکانی دە خاتەگەر بۆ تە زویر کردن و ساختە کاری تا لە ھە لبژاردن دە ربچئ رێژەی بەشداری لە زۆنی زە رد نە گە یشتۆتە%٤٠ لە راستیدا.

ئاخر تاکەی پارتی بیر لەوە ناکاتە وە کە ھۆکاری چی یە %٦٠ خە لک نەچۆتە دە نگدان وەلامە کە ی رون و ئاشکرایە کە خە لکی کوردستان رەشبینن لەوەی کە رێز لە ئیرادە و دەنگەکانیان بگیرئ بۆیە ناچن بەرەو سندووقەکانی دەنگدان.

راگەیاندنی ئەنجامی ھە لبژاردنە کان لە لایەن کۆمسیۆن لە نیوە شەو خۆی لە خۆی دا جیگای گومان و پرسیارە؟ لە دوای ئە وە ی کە بە سەدان سندووقی دە نگدان قردیلە ی سوریان لێدرابوو پیش بینی دە کرا ریژە ی کورسیە کانی پارتی نا گاتە ٣٨ بە لام لە دوای ئە م ھە مو سکالا و نارە زایانە ی کە لە لایە ن ھیزو لایە نە سیاسیە کانی بە شدار لە ھە لبژاردن سەرەنجامەکەی لەجیاتی کەم کردنی کورسیەکانی پارتی پیچەوانە بۆوە کورسیەکانیان زیادی کرد بەپی راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆن پارتی گە یشتە ٤٥ کورسی تۆ بلێی برسی کردنی کە س وکاری شە ھیدان و پیشمە رگە و مامۆستا و فە رمانبە ران و تێھەلدان و شە ق وە شاندن لە خۆپیشاندە ران بە تایبە ت ما مۆستایان کورسیەکانی پارتی پێ زیاد کردبێ !؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.