بایکۆت و دوا پەیامی نەوشیروان موستەفا

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

عزیز نواوەیی
نەوشیروان موستەفا سەکردەیەکی کاریزما و دانا, خاوەنی پرۆژەی گرنگی چارەسەری قەیرانی سیاسی بوو بەداخەوە مەرگ ڕێگەی نەدا پڕۆژەکانی بەتەواوەتی بخاتە کار لەپێناو گێرانەوەی هەیمەنەی نیشتیمان و هاوڵاتیبوون.
کاریزمایی و جوامێری ئەو سەرکردەیە لە دەیان بابەتیشدا باس ناکرێت, من لێرەدا تیشک دەخەمە سەر لیدوانێکی رەوانشاد کە لەدوا وێستگەی ژیانی سیاسی و  گیانی خۆی پێشکەشی کرد دوای ئەوەی کودەتا بەسەر پەرلەماندا کرا, شکۆی پەرلەمان شکا بەجۆرێک ئەو هەڵسوکەوتەی دەسەڵات لە هەولێر ئەنجامی دا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر پرۆژە یاسای کۆتایی هێنان بە ویلایەتی سەرۆکایەتی بارزانی کە تێیدا بە ئامادەبوونی ٥٨ پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا لە وێنای دەسەڵاتە دیکتاتۆر و تۆتالیتارەکانیش تێپەڕاند. بەداخەوە لە قۆناغی دووەمی کارکردن لەسەر پرۆژەکە بەشێک لە پەرلەمانتاران مەوقیفیان گۆڕی و خەبات و شکۆی پەرلەمانیان بە گیرفان گۆڕیەوە ئەوەش زیاتر خەڵکی بێ ئومێد کرد, تابلۆی سندوقی دەنگدان و هەڵبژاردن گۆردرا بە دەخیلەی پارە کۆکردنەوەو بەرژەوەندی شخسی, وە دەسەڵاتەکانی تنفیزی و تشریعی و دادوەری کەوتنە ژێر پرسیارێکی گەورەوە بەجۆرێک کودەتاو هێز پەرلەمانی داخست, ئا لەو کاتەدا نەوشیروان موستەفا وتی ” ژیان و خەباتی مەدەنی و شارەستانی کوردستان لەژێر پرسیاری گەورەدایە”, ئەو وتەیەی رەوانشاد گوزارشتێکی گەورە بوو بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵک و پاشان هێمایەک بوو لەوەی خەڵکی لە هەمبەر کاردانەوە نامەدەنیەکانی دەسەڵات بێئومێد بوون تا کاریگەری ئەو بێ ئومیدیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدوایە بەتەواوەتی دەرکەوت بەوەی رێژەی لە %٦٠ خەڵکی کوردستان وەکو سزادانێکی ئەو نیزامە سیاسیە بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد, هەرچی بزووتنەوەی گۆڕان, کۆمەڵ و یەکگرتووە بە ناراستەوخۆ شیوانن لەوەی بەشدارییان لەو پرۆسەیەی هەڵبژاردن کردووە چونکە ڕێک دەرکەوتووە خەباتی مەدەنی و شارەستانی لەژێر کاریگەریە نەرێکانی ئەو دەسەڵاتە لەژێر پرسیاردایە.
پێویستە بوترێت بەشێکی دەنگدەرانیش لەتاو نانبڕین و برسیکردن دەنگێکی ناویژدانیان داو بەدڵێکی ساردەوەش وێنەی دەنگەکانیان بڵاوکردەوە, بەشێکی تری دەنگدەریش بەداخەوە لەژێر پیرۆزی بەرخودان لەڕێی بەکارهێنانی خوێنی شەهیدان و کەسوکارەکانیان ئیستیغلال کرا, لەو پێودانگەوە دەتوانین بڵێین پەرلەمانی کوردستان لەو خولەدا نوێنەری کەمتر لە %٣٥ خەڵکی کوردستان دەکات و تەشکیل و پێکهاتەی حکومەتیش لەو پەڕی لاوازی و قۆرغکاریدا دەبێت.
نەوشیروان موستەفا شێوازێکی نوێی خەباتی لەدوای کودەتاکردن بەسەر پەرلەماندا دەگرتە بەر کە بێگومان گۆرانکاری فعلی دروست دەکرد لەوانە:
١. پێداچوونەوە بە خەباتی مەدەنی و شارەستانی کە قوەی زیاتری لە کاردانەوەکانی دەسەڵات هەبێت.
٢. دروستکردنی بەرەیەکی نوێ کە هەموو لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات و کەسایەتی و ناوەندە کاریگەرەکان بەشداریان پیدەکرا.
٣. بەستنی کۆنگرەیەکی نیشتیمانی لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان و دیاری کردنی هێڵە گشتیەکان و گێرانەوەی شکۆی نیشتیمان و هاوڵاتیبوون.

ئەوانە ڕێگانامەو پرۆژەی نەوشیروان موستەفا بوون,  ئێسا دەرفەتێکی نوێ لە ئارادایە کە بەرەیەکی فراوان دروست بکرێت و کار لەسەر ئەو ئاراستانە بکرێت, دەکرێت بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەستپێشخەری بکەن و ئومێد ئاوا بکەن کە لە %٦٠ خەڵکی کوردستان چاوەڕێی ئەو هەنگاوانە دەکەن, بەو واتایەی ئەو بەرەیە ببێتە ماڵی خەڵکی ناڕازی و ئەوانەی بایکۆتی پرۆسەی دەنگدانیان کردووە, هەروەها حکومەتێکی سێبەر دروست بکرێت لەوەی ئامادەیی وەرگرتن و ممارەسەی حکومەتی راستەقینەی گەلی هەبێت…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.