ئێمە لەھەرێم و چەند کەسێکیش لەبەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ئامانج ھەرتەلی

ئێمەی زۆرینەی کورد لەم ھەرێمە بەدەست ھاشو ھوشی ھەندێک بیر کلۆلی سیاسیەوە توشی داروخانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری گەورە بووین، ئەم جۆرە لە سیاسەتی دێم، لەوشکی ھزری وایکرد کوردستان بگات بە تولە رێگایەک کە ئەستەمە بەم عەقڵیەتەوە بەئاسانی بۆ دەربچین.

نەک ھەر ئێمەی کورد بۆی دەرناچین لەبەر ئەوەی توشی ھەرەسێکی گەورە بوین لەبەرەنجامی سیاسەتی فەوزەوی، سیاسەتی خۆ بەپیرۆز کردن، تێکەڵ کردنی خائین و باش، جیانەکردنەوەی سەرکەوتو لە شکست خواردوو، داڵدەدانی دز و پشگیری مرۆڤی بێ ئاگایی بەرامبەر بەرەوتی ژیانی کورد، وای کردوە مرۆڤی بیر کۆڵی سیاسی کورد، بگات بەو ئەندازەیەی دژایەتی ھەموو بەھاکانی تاکی کورد بکات تەنھا لەپێناو بەپیرۆز کردنی خود.

ئەم بیر کۆڵیەی سیاسی کورد وایکردوە، لەبەغداد شەری بەرژەوەندی باڵای گەلێک بچوک بکەنەوە بۆشەری بەرژەوەندی بچوکی حیزبی تا دەگات بەو ئاستە لەپێناو باڵایدا ھەموو پێشێل کاریەکی گەوەرە بگیرێتەبەر بەوەی لەتۆرە کۆمەلاتی و ناوەندی میدیایدا دەبینرێت لە کردنی تەزویرات.

کاتێک بەرژەوەندی باڵای گەل دەگۆرێت بۆ بەرژەوەندی بچوکی حیزبی لەویشە بۆ پیرۆزی کەسی سەرکردە، دەبێت چاوەروانی ئەوەبکەین دووژمنان بە ئاسانی دەست بۆ ھەموو بەھای پیرۆزی گەلی کوردبەرن، لەبەر ئەوی ئەم بەھا پیرۆزانەی نەتەوە بچوک بچوک کراونەتەوە لە ئاست بچوکی بەھای حیزبدا.

ئاخر نەتوانی لەم ھەرێمە بچوکەدا ھیچنەبێت لەئاست ئەم دوژمنانە یەکگرتوبیت، بەرامبەر بەھاونیشتیمانیان لانی کەم فێلباز و تەزویر چی نەبیت، رێز لەبەھاکانی نەتەوە خاک و خوێنی شەھدان بگریت، بەڵام بەم ئاستە نزمە رودەکەیتە بەغداد و دەتەوێت لە بەغدا خۆ بەگەورەی نیشان بدەیت بۆ ئەوەی کورسیەک یاخود چەند کەسێک لەکۆڵی خۆت بکەیتەوە و وەک بازرگان حەواڵەی بەغدادیان بکەن، دواتر لاف و گەزافی کوردایەتی لێبدەن و تاک بەتاک پێمان بفرۆشنەوە.

لاف و گەزافی سەرکەوتن و کوردایەتی بەوە دەکرێت پۆستەکانی بەغداد بەسەر خەڵکی لێھاتودا دابەش بکرێت نەوەک خەڵکی ھەڵپەرست و پول پەرست، پیاوی بێسەروبەری حیزب. بۆ ئەوەی لەوێ سیمای کوردایەتی پاک نمایش بکات و نەک کورد بەڵکو تەواوی گەلانی عیراق شانازی بەبونیەوە بکەن ئەوە لەلایەک لەلایەکیتر لە ناوەخۆی کوردستان لانیکەم لەبەغداد باشتر خزمەتەکانت پێشکەشی بکەیت و ھاوڵاتی نیشتمانەکەت باشتر بژی. نەوەک خەڵکی عێراقی لەو جەھەنەمەی تێیدان ژیانیان خۆشتر و گوزەرانیان باشتربیت لە ئێمە.

ئەوا نەی کە چونەتە بەغدا و وەزیفە وەردەگرن ئەوانە نە ھەستی کوردایەتیان ھەیە و نە پابەندیشن بەبنەماکانی کورد، نە بۆ کوردایەتیش لەوێن، بەڵکو ئەوانەی لەوێن پیاوی حیزب و بەچاوی حیزبیشەوە لە بەھا پیرۆزەکانی نەتەوە دەروانێت، بۆ باڵاکردنی حیزب و کۆکردنەوەی پارە بۆ خۆیان و بۆ ئەوانەی لەپشتیانن بەڵام ئەوەی بە کوردیان دەبەستێتەوە تەنھا ئەوەیە لە ناو کوردا و بەناوی کورد ئەم کورسی پۆستانەیان داگیرکردوە.

کێ دەتوانێ یەک دەستکەوتی دوای پرۆسەی ئازادی عێراقم پێبڵێ کورد بەدەستی ھێنابێت؟ بۆیە ئەوەی ھەیە ئەوەیە چەند کەسێک ساڵانە دەخەینە بەغدا، بۆ ئەوەی شەری دەست کەوت و مافمان بکات، بەڵام لەوێ ھەرخەریکی گیرفانن و لەزەتی بەغداد کوردایەتیان بیر دەباتەوە، دوای چوار ساڵ جگە لە گیرفانی پر بە عەقڵی بەتاڵ دێنەوە ناومان. ئێمەش بێ ئاگایانە دەستمانداوەتە زورنا ژەنین…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.