دەزگای ستاندەر کۆنفرانسی ھەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی کارەکانی ئەنجامدەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 408 جار بینراوە

ستاندەر
دەزگای ستاندەر ئەمرۆ ھەینی ٢ی ١١ی ٢٠١٨ کۆنفرانسی ھەڵسەنگاندن و پەرەپێدانی کارەکانی دەزگاکەی بە ئامادەبونی بەشێک لە بەرپرسانی بەش و ناوەند و ئەندامانی سازدا.

بەھۆی رێگریەکانی دەزگا ئەمنیەکان کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە روبەروی ستاندەر بۆتەوە لەھەولێر چالاکیەکە لەدەرەوەی پەیتەخت لەناوچەی سماقولی ئەنجامدرا، لە کۆنفرانسەکە پێداچونەوە بە پلان و کارەکانی دەزگا لەماوەی رابردوو کراو و، بەرنامەی بەرەو پێشبردن و پەرەپێدانی کارەکانی خرایە بەرباس.
لە راگەیەنراوی دوای کۆنفرانس کە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی خرایە روو جارێکی تر دەزگای ستاندەر داوای ھەڵگرتنی فشارەکانی سەری کرد و، راشیگەیاند ھاوشێوەی پێشوو بەردەوام دەبن لەسەر کارکردن لەسەر راگەیەندنی ئامانجدار و ھەوڵدان بۆ گەیاندنی زانیاری دروست بۆ ھاوڵاتیان لە رێگای سایتی ستاندەر و توێژینەوەکانی دەزگاکە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان لەسەر بنچینەی زانیاری راست ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی کوردستان بکەن.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.