قۆڵبرین و فریودان لە ژێر ناوی نیشتیمان و دیین…

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ھونەر حسێن

چینێک لە پیاوە سیاسیەکان و پیاوە دینیەکان زۆر جار توانیویانە سود لە نا ووشیاری تاکەکان وەرگرن کاریان تێ بکەن بە دەستەواژە و ووتارەکانیان سەرنجی زۆرێک لە خەڵکی عەوام بۆ خۆیان ڕاکێشن، چینی یەکەم بە دروشمی پیرۆزی نیشتمان و نەتەوە , چینی دووەم بە ترس و تۆقاندن و مژدە بەخشین بەکارھێنانی پەیامی دیینی مرۆڤەکانیان لە خشتە بردووە، بەھۆی پەیوەست بوون و کاریگەر بوونی زۆرینەی کۆمەڵگا بە ھەستی نەتەوەیی و پابەندە ئایینیەکان ئیستغلال کردنی ھەست و سۆزی خەڵک بەکارھێنانی دروشمی نیشتمان پەروەری و پەیامی دیینی لەلایەن کەساتێک کراوەتە ئامراوێک بۆ گەیشتن بە مەبەست و ئامانجەکانیان , ڕاستە نیشتمان پیرۆزە مرۆڤ و گەل پیرۆزن , ئایین و پەیامی ئاسمانی پیرۆزە پابەند بوون بەو پیرۆزیانە بەھاو موقەدەسی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ پارێزراو ئەبێت، بەڵام مەرام و مەبەستی ئەوان پیرۆز مانەوەی نیشتمان و پەیامی ئایینی نیە بەڵک و بەکارھێنانی ئە و پیڕۆزیانەیە بۆ بەرژەوەندی و مەڕام و خزمەتی خۆیان، زۆربەی بەدکاری و لادان و فەسادی لە ژێر دەسەڵاتی ئەوان ئەکرێت ئینجا یان خۆیان ئەیکەن یان لێی بێ دەنگن، زۆرینەی بازرگانە سیاسیەکان و بازرگانە دینیەکان سەرچاوەی دروشم و ووتەکانیان و ھێزو توانای وتارەکانیان سەرچاوەی ڕەوایی دان بە ڕەفتارەکانیان لە پیڕۆزیەکانی نیشتمان و پیڕۆزیەکانی ئایین وەرەگرن، بە دڕێژایی مێژوی مرۆڤایەتی گەورەترین تاوان و قۆڵبرین ئەوانە بووین کە ھەڵگری ئەو دروشمانە بوون کە بەناوی پیرۆزی و خزمەتکردن بە خاک و نیشتیمان و ئاین و پەیامە دینیەکان جۆرێک لە سمبول و پیڕۆزیان بۆخۆیان داتاشیوە ، بۆیە گرنگ و پێویستە سیاسی یە ڕاستەقینەکان ئەوانەی بە ڕاستگۆیانیە خەم و پەرۆشیان پیرۆز ھێشتنەوەی نیشتمان و خزمەتکردنی خاک و خەڵکە جیا بکرێنەوە لە سیاسیە ساختەکان ئەوانەی لە ژێر پەردەی دروشمی خزمەتکردن و پاراستنی نیشتمان سەرقاڵن بە مەرام و مەبەستی تایبەتیان , وە ئەو پیاوە ئایینیانەی کە پابەندن بە یاسا و پەیامە ئاینیەکان و ڕاستگۆیانە پەیامی خوایی بۆ ووشیارکردنەوەو پاراستنی کەرامەت و موقەدەسی مرۆڤ بەکاردێنن جیا بکرێنەوە لەوانەی لە ژێر پەیامی خوایی ڕەوایی ئەدەن بە ڕەفتاری سیاسیەکان، بونەتە ھۆکارێک بۆ زیاتر نغرۆبوون و لاڕێبوونی سیاسیەکان لە ڕەفتارە بەدکاریەکانیان و چەسپاندنی یاسا نا دادپەروەریەکان و چەقبەستووی دۆخ و سیستەمێکی ڵێڵ کە باشی و جوانی و پاکی تێیدا شێواوەو ناشیرین و نابوت کراوە…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.