دەوڵەتی قوۆڵ( الدولە العمیقە) لەعێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 523 جار بینراوە

ئه‌دهه‌م جومعه‌

دەوڵەتی قوۆڵ( الدولە العمیقە) لەعێراق

بەشی دووم ـ تایبەت بەکەرکوک
لەبەشی یەکەمدا بەرونی باسی ئەوتۆڕە ئاڵۆزەمان کرد کە لەنێوان کەسانی نێو دەوڵەتی عێراقی دروست بوە گەشەی کردوە ئێمە ناومان ناوە دەوڵەتی قوۆڵ ئەگەر بێتو خوێندنەوەیەکی ورد بۆ دۆخی ئێستای شاری کەرکوک بکەین تەماشا ئەکەین کە ئەم تۆڕە ئاڵوزەی ناو دەوڵەتی عێراقی بەتەواوەتی ئەوان ئیدارەی کەرکوک ئەدەن لەھەمو روکانەوە،ئێمە وتمان کەسانی ئەمنی وسەربازی وئیستخباراتی جەنگاوەری ئەم دەوڵەتی قوۆڵەن ئێستایش سەرباز حوکمی کەرکوک ئەکات نەوەکو حزبێکی سیاسی بۆ نمونە لەدوای ۱٦ ئکتۆبەرەوە ھیچ پرۆژەیەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی کەرکوک سەرناگرێ ھەرچەنێ ھەۆڵ زۆر دراوە بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئەو دەولەتی قوۆڵە توانیوێتی ھەرچی کەسانی بەرژەوەندی خواز ھیە لکەرکوک کۆنترۆڵ کات تەنانەت ئێستا ئەم دەسەڵاتە شاراوەیە ئەتوانێ لەناو پەرلەمانی عێراقی کاریگەر ھەبێت و بریار دەرکردن بۆ مانەوەی دۆخی کەرکوک لەم شێوازە بۆ پەرەپێدانی گەندەڵی و پاوەنخوازی و ئەو بەرژەوندیانەی کە ئەو تۆڕە ئاڵوزە ھیانە ھەر ۱۲ ئندام پەرلەمانەکەی کەرکوک ناتوانن لە فەرمانی ئەم گروپە یان ئەم ھێزە سەربازیە دەرچن کە لە کەرکوک کەوەکو وتمان بەشێکە لەدەوڵەتی قوۆڵ،کارەساتەکە لەوێدایە کەئەم دەوڵەتی قوۆڵە لەکەرکوک تەنھا بۆ پارەو دەسەڵات کارناکات بەڵکو بۆ پەرەپێدانی روحی نەتەوەی تەسکیش کار ئەکات ئەوبابەتەیشی تێکەڵی بەرژەوەندی کردوە لەزەوی کشتوکاڵی و نەوت وپرۆژەی گەورەی سەرچاوەی پارەی زۆرو ھەموی پێکەوە ئیدارەئەدەن ،بەشێوەیەکی تر ئەتوانین بڵێن بەرپرسە باڵاکانی بەغداد گوێ لەمان ئەگرێ نەکو پێچەوانەکەی وەکو خەڵکی پێشبینی ئەکات نەسەرۆک کۆمار نەوەزیر نەحکومەتی ھەرێم ئەمانە ھیچیان پێ ناکرێ لەگۆرانکاری لەکەرکوک،دەوڵەتی قوۆڵ ئەتوانی بڵێی کوڕی شەرعی دەوڵەت نەتەوەیە بەدیوێکی زۆر وێرانکەر کەبەھیچ جۆرێ بیر لە کێشەی خەڵک ناکاتەوە بەتایبەت لەکەرکوک کەسەرچاوەی گەورەی مادیە بۆ ئەم دەوڵەی قوۆڵە بۆ ئەم مەبەستەیش پێوەندی راستەوخۆیان ھیە لەگەڵ کەسانی زۆر گرنگ لەدەوڵەتانی ناوچەکەو زلھێزەکانی دونیا ئەتوانین بڵێن ئەمانە کاریگەریان ھەیە تەنانەت لەبریاری ئەو دەوڵەتە گرنگانەی دەوروبەر سەبارەت بەشاری کەرکوک بەتایبەت وعێراق بەگشتی،ھەر بۆیە دۆخی عێراق دۆخێکی چەقبەستوە ھیچ ھەنگاوێکی ئەرێنی نانرێ تاکو گروپی دەوڵەتی قوۆڵ مابن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.