نعمت عبدالله
به پێی ماده‌ی ٦۷ له ده‌ستووری عێراق سه‌رۆك كۆمار زیاتر ئیشرافیه نه‌ك ته‌نیا ته‌شریفاتی بێ ، چونكه شه‌ونخوونی ده‌كا بۆ پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور واته حامی الدستوور به‌م جۆره ده‌چێته ناو وورد و درشتی كاروباره‌كانی ده‌وله‌ت و حوكومه‌ت .
__به‌گوێره‌ی ماده‌ی ٦٦ ی ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار به‌شێكی گرنگه له ده‌سه‌لاتی جێبه‌جێكردن به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی له ماده‌ی۷۳ جێگیركراوه .
__ له ماده‌ی ۷۱ی ده‌ستوور هه‌ر ئه‌و سوێنده ده‌خوا كه‌له‌ماده‌ی ٥٠ دا هاتووه كه سه‌رۆك كۆمار پابه‌ند ده‌كا به كۆمه‌لێك له ئه‌رك و ده‌سه‌لات .
__ گێڕانی رۆلی نزیككردنه‌وه‌و كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و مایه‌ی ته‌بایی وپاراستنی هاوسه‌نگی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بێت .
__ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن وبه‌رگری وداكۆكیكارێكی به‌هێز بێ له‌سه‌ر مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی گه‌لی كوردستان_ عێراق وهه‌رێمی كوردستان .
__ هه‌وله‌كانی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ۱٤٠ .
__ ئاسایی كردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی مالی كورد به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كان و سه‌ركرده‌كانی كوردستان .
__ پاراستنی مافی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان .
_ دامه‌زراندنی نووسینگه‌یه‌كی كارا له هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێ له چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ش بكرێته‌وه .
_ پشت به‌ستن به كه‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆر‌و دلسۆزو پاك بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی نه‌وه‌ك زۆر‌و بۆربێ .
__ سه‌رۆك كۆمارێكی به‌جووله‌و به‌رهه‌مدار بوون سه‌ركه‌وتنی وولات و گه‌له‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه جووله‌ش له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ‌و هه‌رێمی و نێوده‌وله‌تی .