ستاندەر
لەهەواڵێکدا کە پێگەی “العربی الجدید” بڵاویکردۆتەوە ئەحمدی حاجی ڕشید پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە کەوا حزبەکەی دەیەوێت لەکابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم بەشداربێت، بەو مەرجەی کابینەی بەشداری هەمووان بێت و کارنامەی حکومەت کە خزمەتی هەرێمی کوردستان دەکات جێبەجێ بکرێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە لەئەگەری بەشداری پێنەکردنی سەرجەم لایەنەکان لەحکومەتی ئایندە ئەوا کۆمەڵی ئیسلامی ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرێت.