کەیسەکەی جەمال خاشعچی بەرەو کوێ

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

ناوی جەمال ئەحمەد هەمزە خاشعچیە باکگراوندی مێژوویی وەک لە لقەبەکەشی خاشعچی کە وشەیەکی تورکیە بە ناوی دروست کردنی کەوچک ، دەگەرێتەوە بۆ ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەنادۆلی تورکی وەک باکگراوندی خێزانی ، ژیاون . ئیدی لە ناو کوردو نەتەوەکانی تریش ئسولی تورکی و عوسمانلی ، دەناویاندا بڵاوەی کردووە . بۆ خۆی لە ساڵی ۱۹٥۸ لە مەدینە لە دایک بووە . کوشتنەکەشی وەک سەرچاوە تورکیەکان باسی لێوە دەکەن بە تەعزیب بووو لە ۲ ی ئۆکتۆبەری ئەو ساڵ بووەو هەندەک غموزی تێدایەو ڕاگەیاندنی جیهانیش زۆر باسی لێوە دەکەن . لە ساڵی ۲٠۱۷ سعودیەی بەجێ هێشتووەو چووتە ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا . لە سعودیە چەندەها جار وەزیفەی ماوە کورتی لە بواری ڕاگەیاندن و ئیدش بە پلەی موستەشار یان نزیکی ئەو پلەیە وەرگرتووە . مەقالاتی لە واشنتۆن پۆست هەیە . باکگراوندی سیاسی لە نێوان لیبرالیەت و ئیسلاماوی هەبووە هەر بۆیەش لێرەو لەوێ بە ڕا ڕا باسی لێوە دەکرا .

باکگراوندی فکری سەلەفی و ئیخوانی بووەو لە بەهاری عەرەبیش داکۆکی لەو تەیارە فکریە دەکرد . نوسینەکانی زیاتر دژی مەحەمەد بن سەلمان و موحەمەد بن عەبدول عەزیزی دوو پادشای دەست ڕۆیشتووی سعودیە بوو و دژی شەڕی یەمەن و هەتا ئەو ئابلوقەیەی خستراوەتە سەر قەتەر بوو . لە ناو نووسینەکانی جۆرە داکۆکیەک هەبووە لە ئەو ئەمیرانەی کە لە سعودیە گیراون . براو خزمی ملیاردێری هەبووە بۆخۆشی لە ناو خێزانێکی دەولەمەند ، ژیاوە . ئەگەر چی بۆ خۆی چەندەها جار ژنی هێناوەو کورو کچی گەورەی لێیان هەیەو ئەشیقێکی تەمەن بچووکیشی بە ناوی خەدیجە جنگیز هەبوو بەس پشتیوانیشی لە بڕیارەکەی سعودی کرد کە ئافرەت بۆی هەیە سەیارە لێخوڕێ . و دژی گیراوە ئافرەتیەکانی سعودیەش بوو لە مەڕ ئازادی ژنان . وەک باس دەکەن لە سەر کێشەی کورد ، زاری بە باش نەدەگەڕا . ڕاستە کوشتنەکەی تەم و مژاوی بووە ، بەڵام بە بۆچوونی خۆم هەندەک بە سیناریۆ دەچی . ئەو کابرایە لە ڕاگەیاندنەکانی وەک ڕکابەرێکی سەختی دەسەلاتی ئێستای سعودیە بووەو هەر بۆیەش لە ساڵی ۱۹۱۷سعودیەی بەجێ هێشتووە . ئیدی دەبی چ هۆکارێک بیت یان هۆکارێک لە پشتیەوە بێت ئەو کابرایە بگەیەنرێتە قونسلخانەی سعودی لە تورکیا .

بەندە زیاتر زەینم هۆکار لە پشتیەوە ، هەبووە ، هەیە بۆ ئەوەی ئەوە ڕووبدات کە ئێستاکە لێی کەوتۆتەوە . دەنا کاکی خاشعچی لە ترسی تیڕۆری سعودیە ئەو وڵاتەت بەجێ هێشتووە ، خێرە دووبارە سەفەری بۆ دەکەیتەوە . بە گوێرەی زۆرانێک لە لێدوانەکان سەفقەکە لە گەڵ ئەمەریکیەکان دروست بووەو تورکیاش هەر بۆرە بۆریەتی دەبی لە بەر ئەوەوە نەبووبێ کە تا ئێستا هیچی بە دەست نەگەیشتووەو بڵێ ڕاناوەستم تا بەشی منیش دیاری نەکەن و با چاوەڕوان بین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.