یەکێتی و بەرھەم ساڵح لەنێوان ئـامۆژگارییەکانی خامنەئـی و سزاکانی ئەمریکا

لەلایەن ستاندار Posted on 308 جار بینراوە

کامەران خدر

سەردانەکانی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەت بۆ کۆماری ئـیسلامی ئـێران، کۆمەڵێک تەفسیری ئـاڵۆز لەخۆیداھەڵدەگرێت، ئـێران وەک رۆحی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەژێر گەمارۆی خەستی ئـەمریکادایە کەھاوپەیمان و ھاوبەشی ئـابوری و سیاسی و سەربازی عێراقە، عێراق وبەرھەم ساڵح لەگەڵ یەکێتی ھەم بۆ ئـێران ھەم بۆ ئـەمریکاپێگەی تایبەتیان ھەیە، بۆیە یاری کردن لەم دوورێیانە ئـەستمە گۆڵی تێدابێت، ڕۆژنامەی”خۆراسان” ی ئـێرانی بەمانشێتێکی گەورە باس لەئـامۆژگارییەکانی”علی خامنەئـی”دەکات بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، کەخۆی لەچوار ئـامۆژگاری دەبینێتەوە.

1_پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق.
2_پاراستنی حەشدی شەعبی‌.
3_بەرەنگاربونەوەی دوژمنان‌و پیلانەكانیان (مەبەستی لەئەمەریكایە).
4_پشت بەستن بەمەرجەعیەت.

ئـەم ئـامۆژگاریانەی ڕابەری ئـێران بەئـامۆژگاری دۆستانە دەچێت، بەڵام ئـەستەمە دۆستەکەی ئـێران بتوانێت جێ بەجێ یا بکات.

لەبەرامبەر ئـامۆژگارییەکانیدا”بەرھەم ساڵح” پەیامی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراقی بەخامنەئـی ڕاگەیاندووە، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا”رۆحانی” ڕایگەیاندووە:ئـاستی بازرگانی ئـێران لەگەڵ عێراق لە ١٢ ملیار دەگەیەننە ٢٠ملیارد دۆلار، روحانی دەیەوێت عێراق بکاتەدەرچەی رزگار بوون لەسزاکانی ئـەمریکا، ئـەمەش لەپەیامەکەیدا بەرونی دیارە.

پرسیار ئـەوەیە ئـایە سەرۆک کۆمار کەلەپشکی یەکێتی نیشتمانی دۆستی ئـێرانە ھاوکار دەبێت بۆ ڕزگارکردنی ئـەو وڵاتە لەگەمارۆکانی سەری؟

لەم بارەوەرۆژنامەی “ئافتاب” باس لەوە دەكات كە د. سەر بەو لایەنە كوردییەیە كە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ ئێراندا هەیە، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێ‌ ئەوەیە کەلەم لاشەوە ئەمەریكا بەزمانی هەڕەشە لەگەڵ عێراق و سەرجەم ھێزەسیاسیەکان دەدوێ‌ سەبارەت بەپابەندبونی ئەم وڵاتە بەسزاكانی ئەمەریكا پاش تەواو بونی ئەو 45 رۆژەی مۆڵەتی پێدراوە بۆ بازرگانیكردن لەگەڵیدا، بۆیەھەمووئـاماژەکان بۆ ئـەوەن کە٤٥رۆژی داھاتوو ھەم بۆ یەکێتی ھەمیش بۆ سەرۆک کۆمار رۆژانی سەخت دەبن، کەدۆستی نزیکی ئـێرانن، بۆیە پێ ناچێت ئـامۆژگارییەکانی خامنەئـیش ھیچی لێ شین بێت وەئـەگەر لێیشن بێت روداوی سیاسی نوێ دەبینین بەتایبەت لەسنوری قەڵەمرەوی ئـێران لەھەرێم و عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.