ھەرھێزێکی سیاسی پابەندی مەرجەکانی پارتی نەبێت بەشداری حوکمەتی پێ ناکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

ستاندەر

ئـەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت: ھەرھێزێکی سیاسی پابەندی مەرجەکانی پارتی نەبێت بەشداری کابینەی نۆیەمی حوکمەتی پێ ناکەن، ئـاراس حەسۆ میرخان ئـەندامی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت: ئـەولەویەت لای پارتی بۆ بەشداری کردن لەحوکمەتی نوێ ئـەو دوو ھێزەیە کەھەفتەی رابردوو پارتی سەردانی کردن، مەبەست لێی یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕانە، ئـەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت کۆمەڵی ئـیسلامی لای ئـەوان ئـەولەویەت نیە بۆبەشداری پێ کردن لەحوکمەتدا، لەلایەکی تریش “بیلال سلێمان”ئـەندامی خولی پێشوی پەرلەمان لەکۆمەڵی ئـیسلامی، بەدەنگی ئـەمریکای راگەیاندووە، پارتی لەجاران زیاتر بێ منەترەبووە، وەدەشڵێت کۆمەڵی ئـیسلامی مەرجی بێ دەنگ بوونی ئـەنداماکانی فراکسیۆنەکەی لەپەرلەمان قبوڵ نیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.