ستاندەر
راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت دوای کۆبونەوەی لەگەڵ باڵوێزی تورکیا لە عێراق فاتح یەڵدز رایگەیاند تورکیا نوسینگەیەک لە کەرکوک دەکاتەوە تایبەت بە پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی پارێزگای کەرکوک بۆ ئەوەی ئاسانکاری سەردانی تورکیایان بۆ بکات، وتیشی لە ساڵی نوێ تورکیا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە کەرکوک جێبەجێ دەکات، داوایان کردووە دەولەتی تورکیا هاوکاریان بێـ لە کردنەوەی فرۆکەخانەی نێودەولەتی کەرکوک، ئەو بەرەو پێشچونانە لەکاتێکدایە بەهۆی ململانێی یەکێتی و پارتی تاکو ئێستا هیچ کاندیدێکی کورد بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک دیارینەکراوە.