پەتــــای میدیای بن دیوار

لەلایەن ستاندار Posted on 361 جار بینراوە

دڵزار شاھۆیی

مۆدێرین ترین پەتای کوردستانی بریتی یە لە خستنەگەڕی میدیای زبر و قەڵەم ڕەوی قێزەون کە کەمتیار ئاسا بەربوونەتە فەزای میدیایی کە وەک سەکۆی وەشان و سەرچاوەیەکی وێستگەی بارگاوی کردنی پڕوپاگەندەی مەرامی شەخسی و حزبی لە ئێستادا بۆتە دیاردەیەکی بــاو ، کە پەلیھاوێشتووە بەجۆرێک دید و پێکھاتە و ئایدیا و ئایین و پێکھاتەی نەتەوەیشی تێوەگلاندووە ، بەجۆرێک تاقم گەلێکی جۆش دراو پەیتا پەیتا رۆژانە لە سەکۆ میدیایی یەکان بوونیان کاراتر دەبێ وە قەڵەم ڕەوی ھەرزەیی و بیروڕای قۆشمەتر جێگەی رەخنە و دید و روانینە مەدەنیەکان دەگرنەوە لەبری لۆبی و فۆکسی سەر نادادی و رۆتین و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چین گەرایی کەچی بوونەتە فەوزا و ژاوەژاو و تـــانە و تەشەر کە ھەموو سنورەکانی بەھای مرۆیی و ئەخلاقی یەکانی بەزاندووە تەنانەت دۆز و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و ھەتا لایەنە پەروەردەکانیش لەپێناو تیکە یەکی بەچێژ بارگاوی دەکەن ، ئائەمەیە پەتـــا !!! ھەر تاقمێک و بەرەیەک ژەھراوی ژینگەیی پەروەردەی کۆمەڵگا بکات کام کاپتنی لۆژیک دەرفەتی نەجات بوونی خۆی دەبێ چ جای کەشتی وونبوو نغرۆی بێ سەروبەری ، ئەم بزنس قەڵەم ڕەوەی وورگ ویستی مشەخۆر چ پیرۆزیەک وبەھایێکی بۆ دادەنێت کاتێ رۆبۆتێکی نێو کۆمەڵگا خۆی بەشێک بێ کاتێک کۆبۆنی ژەمەژەھرینەکەی خۆی پێ جۆش بدات و دواتر بەسەر ھزری جەماوەر ھەڵی رێژێ ، ئاخۆ نوخبەی ھزرەوان چ سوپەرمانێک دەبێ کاتێ ئەم تاعوونە بەرۆکی قەڵەمی دەگرێت و راپێچی زیندان دەکات ، دید و روانینێک سووکایەتی پێ دەکرێت و ناوی دەزڕێنرێ و تووشی شاڵاوی جەللادانی دەکات و رۆناکبیرێک بەبەرشەق دەدرێت و چالاکی مەدەنی دەکەنە دێوەزمە و راپێچی زیندان دەکرێت ، ئێستا شەقامی کوردی لە ژینگەیەکی سانسۆری حزبیش قەتیس کراوە بۆ شەخس و ناوێک ، ئاخۆ چ قەدەرێک دەتوانێ رەوشی میدیای ئەرێنی ، جەماوەر زیندوو ، میمبەری ئازاد بخولقێنێ ، میدیا لە ماسکی قەڵەم ڕەوە قێزەونەکان دابماڵێ ، جگەلەمانەش گەورەترین زیانی بۆسەر دۆخی لێکترازانی کۆمەڵایەتی و سەرچاوی ژیان و گوزەران و بازاڕیش ھەیە ، قوربانی ململانێ ناشەرعی یەکان لە ئێستا کۆمەڵگەی کوردستانی لە ترسناکترین دۆخ گوزەر دەکات بەجۆرێک سەکۆ مەعریفی یەکانیان شەلەل کردووە ، نوخبەیان جگەلەوەی بێ بەھا و فەرامۆش کردووە ، بەڵکو کردوویانە بە بارگرانی وەک بەڵا چونکە لەدەرەوەی ئەو چوارچێوەیە قەڵەم ڕەوی ھەرزەیی و قێزەونانەن کە دایان ڕشتووە کە ئەمەش پەتــــاێکی ترە کۆمەڵگای تەنیووە میدیای بن دیوار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.