بە کردەوە مەلەکینە ، وکیدیش وا ناڵێن

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

مەلەکینە مەلەکینە . دکتاتۆرن دکتاتۆر دەوەک ولاتانی کەنداو خەلکەکەی برسی مەکەن
مەلەکیەتی ھەرێم نە بەوڵاتانی کەنداو دەچێ وە نە بە مەلەکیەتی دەستووری لە ولاتە پێشکەوتووەکان .
مەلەکیەتی دەستووری وەک ئەوەی لە بەریتانیاو کەنەدەو یابان و ئوسترالیا و ھەندێکی تر ھەیە ، مەلیک تەنیا دەسەڵاتی تەشریفیشی نیە بەلکو وەک رەمزێکی ئەو وڵاتە ، تەماشا دەکرێ .
ھی ولاتانی کەنداو و ئوردن دەسەلاتە فعلیەکە ھی ئەمیرو جێنیشینەکەیەتی .
جێنیشینەکە یەکێ لە کوڕەکانی ئەمیر دەبی .
بە زۆری حکومەت و کابینەی وەزاری و سەرۆکی پەڕلەمان و ئەندام پەڕلەمانتارەکان ، لە دەرەوەی عائیلەی میرنشینە بەڵام
لەو وڵاتانە دەسەلاتی ڕەھا لەبن دەستی مەلیک و جێنشینەکەی دایە . دەتوانێ پەڕلەمانیش حەل کا ھەروەھا حکومەتیش .
ھینەکەی ھەرێم بەودوانە ھیچیان ناچێ .
وەک سیستەم وەھا نیشان نادرێ کە مەلەکی بێت بەس بە کردەوە ڕێک دەکاتە مەلەکی . بۆ نمونە بەڕێز کاک مەسعود بە دەسەلاتی ڕەھا دوو خولی خۆی بەڕێکردو دوو ساڵیشی بۆ درێژ کرایەوەو خولی چوارەمیشی بەو ھەموو ھات و ھاوارەی بزوتنەوەی گۆڕان و بەشێک لە ئۆپۆزسیۆن ، ئەو بەڕێزە ، خولی چوارەمیشی بەڕێ کرد .
ئەوەی ڕێگر بوو تاوەکو ئەو سیستەمە بەکردەوە مەلەکیەت سەر نەگرێ ، بە پلەی یەکەم بزوتنەوەی گۆران بوو و دووەمیش کۆمەڵی ئیسلامی .
لەو دوو ھەلبژاردنە عیراقی و ھەرێم تا ڕادەیەکی زۆر بە ساختەو فرتو فێڵی ھەڵبژاردن و شەق کردنی ئۆپۆزسیۆن گۆڕان بە پلەی یەکەم و بەشێکی تر لە ئۆپۆزسیۆن ، بێ کاریگەر کران .
ئیدی لەو کابینە نۆیەوەوە مەلەکیەت بە تەواوەتی تۆخ کراوە . سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ھەرێمی دادێ و پۆستە گرنگەکان بۆ خانەوادەی مەلیکی گەورە کە دەکاتە بنەماڵەی بارزانی و یاریدەدەرەکانیش بۆ بنەمالەی مەلیکە گچکەکە دانراوە کە دەکاتە بنەماڵەی تالەبانی . بەشی ھەرە زۆری کورسیە وەدەست ھاتووەکانیش بە خەلکانێک کە نزیکی ھەردوو بنە ماڵەکە بن ، پڕکراونەتەوە .نەیارەکانیش ئەگەر نیازی ناو حکومەتیان ھەبیت ھەندێ پۆستی وەزاری کەم بایەخیان پێ دەدەن بەڵام تەشکیلەی وەزارەتەکەیان بەشە ھەرە زۆرەکەی ھەم دیسان لای خۆیان ، پڕدەکەنەوە .
ئەگەر بەراوردی ئەو سێ جۆر مەلەکیەتە بکەین ، حکومەتەکە بەکردەوە مەلەکیەتی لە ھەرێم ھەیە چ لە ڕووی دەسەلاتی سیاسی چ لە رووی دەسەڵاتی دارایی . لە سیستەمی وڵاتانی کەنداویش دکتاتۆر ترە . چونکە لە وێ تەشکیلەی پەڕلەمان و کابینەی وەزاری زۆر زۆر بە کەمی لە بن دەستی دارو دەستەی مەلیکەوەیە بەڵام ھینەکەی ھەرێم ئەویشیان قۆرخ کردووە .
ئەو جۆرە حوکمرانیە مەترسیەکەی بەس لەوەوە سەرچاوە ناگرێ کە ئەمە خراپترین دەولەتی دکتاتۆریمان ھەیە . لیبیاش حوکمی دکتاتۆر بوو بەس خەلکەکەی بە باشی دەژیا . وڵاتانی کەنداو بە زیاتریشەوە . کوڕە لە ڕووی پێداویستیەکانی ژیان وەختە برێم سەدام لە حوکمرانیەکەی ھەرێم باشترە .
ھەرێم ھەرێم دکتاتۆر بن دکتاتۆر بن دەئەوھا خەلکەکەی برسی مەکەن و پێتان بڵێن خۆزگەم بە کفن دز یانی حوکمی سەدام حوسێن .
ئەخر ئەو چەشنە حوکمرانیەی ئێوەو برسی کردنی خەلک ، بەغدا بەھێز دەکەن . باش نیە ئەوان ھێشتا بە تەواوەتی خۆیان رێک نەخستووە . ئەگەر نا چۆنچۆنی بە کەمتر لە ھەفتەیەک نیوەی خاکی کوردستانتان لە دەستداو ئەوجارە بە ھەلھەلە خەلکەکەکە بە زۆرینە دەڵێن وەرنەوە وەرنەوە کفرو کاریتەیان نەگۆتیەو کوردو دەولەتیش کوجا مەرحەبا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.