یەکتر قبوڵنەکردن و یەکڕیزی ماڵی کورد

لەلایەن ستاندار Posted on 387 جار بینراوە

مستەفا حەسەن

یەکێک لە بە ھا ھەرە گرینگ و بەنرخەکان و پر گەوھەرییەکانی کورد گۆڕانکاری و یەکخستنی ناو ماڵی کوردە خەونی ھەموو چین و توێژەکانە کە بریتیە لە قۆناغی نوێکاری و بە خۆدا چونەوەو بڕوا بوون بە ئایندەیەکی گەشتر و گێرانەوەی شکۆی تاکی کورد بۆ وڵاتمان و نەوەکانی داھاتوومان ئێمەی کورد چەندەھا ساڵە لەھەوڵی یەکخستنی ناو ماڵی کورداین کە جێگای نیگەرانیە تاوەکو ئێستاشی لەگەڵدا بێت زۆرێک لەلایەنە سیاسیەکانی ھەرێم وەک و دوژمن سەیری یەکتر دەکەن و ڕفتار لەگەڵ یەکتردا دەکەن تانە و قسەی نەشیاو بە یەکتر دەڵێن و ھەر بەوە نەوەستاونەتەوە لە تۆرەکۆمەڵاتیەکانیشیان بڵاویان پێ دەکرێت ئەوەی جێگای باسە گەلی کورد گەلێکی چاونەترسن و خۆڕاگڕن و ھیچیان کەمتر نیە لە چاو گەلانی تر تەنھا ئەوە نەبێت لەبڕیارداندا لاوازن و لە ناو خۆدا یەکگرتوو نین و دابەش بوون بە سەر چەند حیزبێکدا ھەر لە لەسەردەمی سەفەوی وعوسوسمانییەکانیشدا کورد یەک نەبووە تا دابەشکاری بە خۆییەوە بینیوە ئەگەر بێت و ھەمووان لە ھەوڵی کوردستانێکی ئاوەدان دا بین ئەوە ئەو گۆڕانکارییانە بە بایەخەوە سەیر دەکرێن ھەم لە ناو خۆ و ھەم لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیقلیمی چونکە گۆڕانکارییەکان زۆر خێران کوردستان پێویستی بە ھەمووانە وە ھەمووشمان بۆ کوردستان پێویستن بەتایبەت لەکاتی دروست بوونی ھەر بارگرژ و ئاڵۆزیەکدا
وە یەکگرتن بۆ حیزبەکان بەسەرجەم دەنگ و ڕەنگەکانەوە بەکارێکی ئاسان نازانم چونکە ھەمیشە کورد لەناو ماڵی خۆیدا ناکۆکیان ھەبووە وڵاتانی دراوسێش بەشێکی تری ئاڵۆزییەکانن ھەرچەندە خاڵی ھاوبەش لە نێوانتاندا زۆر کەمە بەداخەوە بۆکاری پێکەویتان لەلایەکی ترەوە سیاسەت لەناو خۆیاندا و بەرامبەر یەکتری دەکەن ھاوڵاتیانی ھەرێم زەررمەندی یەکەمن لەو گەمە سیاسیە ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە زۆرێک لە ھاوڵاتیان بیر لە ڕێگای تر دەکەنەوە ئەویش ڕێگای دوورە وڵات و ڕێگای ھات و نەھاتە ئەمەش سەلمێنەری ئەوڕاستیەیە کە ھاوڵاتیان لە بێ ھیوا دان و بەھۆی یەکتر قەبوڵ نەکردنەوە خەونەکانیان لێ سەنراوە ھۆی ناکۆکی حزبەکان و نەبوونی متمانە لە نێوانیاندا ڕۆلەکانی ئەم ھەرێمە ئیتیمایان بۆ وڵاتیان ڕووی لە لاوزی کردووە ناتوانن زەمینەیەک بۆخۆیان بڕەخسێنن لەناو ئەم نیشتیمانە ئاڵۆزکاوەدا قوژبنێک نەماوە بۆ ئارامی و کارکردن و پێکەوەیی بۆ ژیان لێرەوە پرسیار دێتە پێشەوە ئایە بێ ھیوای و بێ ئومێدی کێ لێی بەر پرسە …؟
بە تێروانینی من کورد لە بەرامبەر ھەموو شتێکدا خۆراگر بووە ڕاگواستن کۆڕەو ئەنفاڵ….ھتد
بەڵام نائومێدیان نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە مەترسیدارەی ئێستا بەسەر نیشتییمانەکەماندا ھاتووە ئەمە دەرخەری ئەوەییە کە میللەت خودی خۆی ئەوەی بەر بژار کردووە و
لەلایەکی تریشەوە سیاسەتی چەوتی سەرجەم حیزبەکان لە ناکۆکی و بەرێوە بردنی ھەرێم و نەبوونی کاری پێکەوەییاندا وایکردووە تاکی کورد ئیش لەسەر بەرژەوەندی گشتی نەکاتەوە ئەوەش جێگەی نیگەرانیە
پەنچەی ڕەخنەم بۆ ھەموولایەنە سیاسیەکان ئەوەیە ھەرکاتێک حەق و مافی خەڵک پێ شێلکرا ھیچتان خۆتان ناکەن بە خاوەنیان با کۆتایی بەو نەریتە لاوازە بھێنرێت لە دیدگایەکی تازەوە بڕوانین و سەیری مێژووی میللەتان بکەین ھیچ وڵاتێک لەپڕ پێشکەوتنیان بە خۆییانەوە نەبینیوە ئینگلیزەکان دەڵێن ئێمە بە سەد ساڵ گەیشتوینەتە ئەم قۆناغە و دێموکراسییە کوردستانی ئێمەش پێویستە لە بەردی بناغەوە بنیات بنرێتەوە لایەنەکان تەنەزول بۆ یەکتر بکن ھەرچەند من وەک تەنەزولی نابینم چونکە بۆ گێرانەوەی مافی خەلک و کوردستانێکی پڕا و پڕ لە خۆشی و کامەرانییە لایەنەکان ئەوەندەی لە خەمی حیزبەکانیانن دان نیو ئەوەندە لە خەمی خەڵک نین گوتارتان زۆرە بەڵام بێ کردارن کە ئەمە بۆتە ھۆی لاوازی لەبریارداندا و بێ ھیوای گەلەکەمان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.