ئەمریکا شیعە یان سوننە بەمەترسی دەزانێ ..؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 487 جار بینراوە

جعفر سەریکانی

مەزھەبی شیعەو سونە سەرەڕای ئیسلام بوونیان کێشەو گرفت لەنێوان ھەردوو مەزھەبی ئیسلامی لەدوای خەلافەت ھاتەکایەوە ھەریەکەو بەدیدگای خۆی لەبنەمائیسلامیەکان وسیستەمی ئیسلامی دەڕوانێ و ڕاڤە دەکات ،خاڵە جیاوازەکانیان زەقترن ئەمەش سەری کێشاوە بۆ ململانێی فرە ڕەھەند کە دەیان سەدەیە درێژەی ھەیە، عەقلانی ومەنتیق نەغرۆ بووە لەنێوانیان تائێستاش خۆیان ودۆستەکانیان و نەیارەکانیان کارلەسەر پەرتەوازەی زیاتریان دەکەن و کەرەستەکانی ئاگرو کورەیان بۆ ساز دەکەن ئیتر کار لەسەر ئەمە نیە کێ پێکاویەو دروستە یان چەند شتی ھەڵبەستراو لاوەکی ھاتوەتە نێو بنەما کانیان بەڵکو کار لەسەر سڕینەوەی یەکتر دەکرێ کەدەیان شتیش کۆی کردوونەوە لەناوچەکە،بەڵام دوای سەرکەوتنی شۆرەشی ئیسلامی ئێران ھەم بزوتنەوە ئیسلامیەکان وبێدادی ئیسلامی شڵقا و ھەم گرژی دوو مەزھەبەکە چووە قۆناغێکی ترە ،لەدوای سەرکەوتنی شۆڕەشی ئێران لە ١٩٧٩ز ئەم مەزھەبەبەئاڕاستەی دژی ئەمریکا کاری کرد وگەمارۆی دیبلۆماسکارانی ئەمریکی لەتاران لەلایەن جەماوەریەوە ودژایەتی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند ،لەکاتێکدا ئیران ھاوپەیمانی ئەمریکابوو لەسەردەمی (محمد ڕەزا)بەڕووی سۆڤیەت و چەندان بنکەی چاودێری ئەمریکی لە باکووری ئێران ھەبوون بۆ سنووردانان بۆ ھێزی ھاوپەیمانی وارشۆ ،ھاوکێشەی ناوچەکە گۆڕا بۆ ڕاگرتتنی پارسەنگی ھێز ;خۆرئاوا کۆمەڵێک تەکتیک وپلانی مام ناوەندو درێژی دانا لەخۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەوانە; ھاندانی شەر لەنێوان عێراقی بەعسی و ئێران لەلاێکی کەوە ھاندانی ئیسلامی ڕادیکالیش لە ووڵاتانی سونەنشین کە دژی شیعە بوەستن ولەلاێکی تر بەرەێکی تری بۆ ئیسلامیە توند ئاژۆکان کردووە لە ئەفغانستان دژی ھەیمەنەی سۆڤیەت بوەستنەوە بە ناڕاستەوخۆ ھاوکاری دەکران لە کۆتای ھەشتاکان وسەرەتای نۆھەدەکانی سەدەی ڕابردوو،کەچی لەوەپێش عەرەبەکان لەھەمووشەرەکانی لەگەڵ ئسرائیل ھەتا دوا شەڕ١٩٦٧ز ھەر جارەو بەشێکی خاکیان لەلایەن جوولەکە لێداگیر دەکرا لەدوای ئەم شەڕەوە ھەیمەنەی جوولەکە پەرەی سەند وبووە ژمارەێکی بەھێز وبێ ھەڵوێستی عەرەب یش بووە ئەمری واقیع ، ،عەرەبەکان پەیوەندیان بەست لەگەڵ جوولەکە کەئاراستەی شەڕ گۆڕا بۆ شەری وڵاتانی سونی و ئێرانی شیعی ،لەلاێکی تریش ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل بڕی و سەفیرەکانیشیان کێشایەوە،ووڵاتانی کەنداویش لەترسی ھەژموونی ئێران نەوتیان ھەراج کرد بۆ خۆرئاوا و بوونە بازاری باشی چەک وساغ کردنەوەی کاڵا ، لەبەرامبەریش ئێران بۆ کەمکردنەوەی ھەیمەنەی ئەمریکی سۆزی شیعەگەری لە کەنداو لوبنان دەست پێکرد کەچی لە باشووری لوبنان حزب واللە توانی بەھێز باشووری لوبنان لەژێر دەستی ئیسرائیل دەری بێنی لە ساڵی ٢٠٠٠زبەمەش وولاتانی عەرەبی داماو کرد کەچەند وڵات خاکیان پێ نەسەندراوەتەوەو توانی سۆزی لوبنانیەکان و عەرەب بۆلای خۆی بجولێنن ،ئەمەش پێگەی ئێرانی ھاو سۆزکردھەروەھا چالاکی مانۆڕی سەربازی وساڕۆخی بالستی و پیتاندنی یۆڕانۆم و لەلایەن ئێرانەوە پەیوەندی نێوان (عەرەب وجولەکەو ئەمریکا)دژی ئێران ھاوکۆک کردووە کەچی تاران دڵنیای دەداتە تیمە پشکێنەرەکان کە پیتاندنەکە بۆ بواری مرۆییە،ھاوکات بوونی ئیسلامی توند ئاژۆ لە ئەفغانستان لەسەرەتای ھەشتاو نۆھەدەکان کە دەعمی لۆجستی خۆرئاواو وولاتانی سونەنشین بۆ دەکرا وە لەدوای نەمانی سەدامیش بۆ دژایەتی شیعەی عێراق و سوریا گروپە تووند ئاژۆکانی تیرۆرستی بەناوی جیا(جند،داعش،قاعیدە.­­..)ی ئیسلامی پەنتایێکی زەویان داگیر کرد بوونە مۆتەکە بۆ ناوچەکە ناوەندە لێکۆلینەوە بێلایەن و دەزگاھەواڵگریەکانی ڕوسیا پشت ڕاستی ئەویان کردووەتەوە کە بەیارمەتی ھەندێک ووڵاتی ئیقلیمی وخۆرئاوا ئەم تیرۆرستانە لەوێ ھەڵتۆقیوون بۆ لێدانی کەوانی شیعی وێرانکردنی شارەکان ،ھەندێک ناوەندی تر ئەم ھێزە ڕادیکاڵیە تووند ئاژۆیانە بەمەترسی بۆسەر جوولەکە نازانن چونکە لەسوریا ھاوسنووربون لەگەڵ جوولەکە بەڵام ھیچ گرژێک ڕووی نەدا لەنێوانیان کەچی لەگەل ھەموو پێک ھاتەکانی تر ھەڵشاخان و شەڕیان کرد ھەموو ئەم ڕووداوانەش وەکو واقیع ئەمریکا ھاوسۆزە لەگەڵ زۆربەی ووڵاتانی سونە بە مەزھەبەڕادیکالیەکانە­­­­وە بەڵام ئێران و شیعەوگروپەکانی ناتەباو نەیارن و لەھەوڵی گۆڕینی سیستەمی سیاسی ئیرانە ،لەساڵی ١٩٨٨کەوتنە خوارەوەی فرۆکەی ئێرانی کە ٢٩٠کەس مرد ئەمریکا بۆزشی بۆ نەھێنایەوە، گەمرۆی ئابوری چەکی لەسەر ئێران لەماوەی شەڕی ئێران عێراق ،ھەروەھا جۆرج بۆش ئێران وکۆریای باکوری بە (میحوەری شەڕ ) دانان لە ساڵی ٢٠٠٢ز،وە پێکھاتنی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو کە میسرو ئەردەن ئەندامن وەکو( ناتۆی عەرب) وێنا دەکرێ دژی ئێران و ئەمریکاش ھاوکاریانە دەیان بنکەی سەربازی جێگر کردووە لە وڵاتانی عەرەبی وکەنداو،بەڵام پەیوەندی ترکیاو ئەمریکا پەیوەندی ستراتیژیە ھەرچەندە لەسەردەمی ئەردۆغان خاڵی شڵۆقیشیان ھەیە بەڵام پەیوەندیەکان بەھێزن تەنھا خاڵی جیاواز لەنێوانیان ڕۆژھەڵاتی باکوری سوریا ،تورکیا دڵنیای یەکپارچەی ترکیاو بەرژەوەندی ئابوری دەوێت لەگەڵ خۆرئاواو خەلیج و لەھەژموونی ئێرانیش نیگەرانە،کێشەی قەشە قەیس ئەنجیلی و گەمارۆی سەرکاڵاو کەرەستە خاوەکانی لەگەڵ ئەمریکا ھێورکردەوە بۆیە ووڵاتانی سونە پەیوەندیان سروشتی و بەرژەوەندی لەگەل ئەمریکا سازاون،بەگشتی ووڵاتانی سونی و ترکیای عوسمانی خاکی فەلەستینیشیان کردە ھیبە بۆ جوولەکە کەواتە بەخۆیان بەدوای ئەم واقیعەوەن بەڵام ئەمریکا سیستەمی ئێرانی بە ھەرەشە بۆ سەر ئەمنی قەومی خۆی دەزانێ ھەربۆیە سەرۆک ترمپ لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کشایەوە ،وە لەساڵانی ڕابردوودا ھەوڵی داوەلەلوبنان بڕیاری ١٥٥٩ un چەک بە چەکرداران دابنێ و ئەم بۆشایە نێوان لبنان اسرائێل بەھێزی یونیفیل پرکردەوە بە بڕیاری١٧٠١ un ھەموو ئەمانە گورز بوون لە ئێران،دەیان بڕیاری نێو نەتەوەی دژی ئێران دەرکرا ١٧٣٧ لە ٢٠٠٧ تا ٢٠١٦ز ھەر ساڵەو بڕ­­یاری ١٧٤٧ و ١٦٩٦ و ١٥­٤٠ و ­١­٨٣٥ و ١٩٢٩ و ٢٠١١ و­٢١٠٥ ­ھی­ تر
وڵاتی ئێرانیش لەجیاتی خزمەت ھاوڵاتی بکاتە سەنتەر باج بەگەلەکەی دەدا نەیتوانیووە دڵنیای بداتە کەنداو سۆزی شیعەگەری لەناوچەکە دەجولێنێ و بەمەش وڵاتانی کەندا وێنایی ئەمریکا کە بۆ ئێرانی کێشاوە لێیانبووە بەواقیع، ئەمریکا وێنەی ئێرانی بۆ وڵاتانی عەرەبی واکێشاوە کە ئەمریکا بەری پێگرتووە ،لەڕاستیدا ئێران و شیعەش ھەرھێندەن کەھەن لە جوغرافیای خۆیان تەنھا لەئێران زۆرینەن لەوڵاتانی تریش کەمینەی بەشدار بووی ئیداری نین ئەمەھۆی قڵیشانەوەکەیەبە پێی لێکۆلەرەوەکان ،ئەوە بۆ ئێرانیش ڕاستە کەمینە مەزھەبیەکان بەشدارنین لە سیاسەت و ئیدارە ئەمەش والە ھێزە دەمارگیرە توندەکان دەکات کە دەست بۆ توندو تیژی بەرن کەلەڕاستیە پێکەوە ژیان و ھاوڵاتی بوون سەنتەرە نەوەکو ناکۆکی سڕینەوە ووڵاتانی لیبرالیش ئەم زەمینە بەلەبار دەزانن بۆ سەرقاڵ کردنی گەلانی خۆرھەڵاتی ناوین کرژیەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران لەسەردەمی ترمپ لەھەڵکشانە سەرەڕای گواستنەوەی سەفەڕەتی بۆ قدس بەڵام عەرەبەکان نیگەران نەبوون ،وە کوژرانی نوسەر خاشقچی پەیوەندی ئەمریکاو سعودیەی ئاڵۆز نەکرد…
کەواتە پێدەچێت پەیوەندیەکانیش بەم ئاراستە گوزەر بکەن کە دیارن…

سەرچاوەکان
مرکز بحوپ الفرات للتنمیە والدراسات (مقالات وتحلیلات)
مجموعە قرارات چد ایران منun
www .bb.com
www ahram org
جریدە الیوم ٢٩/٤/٢٠٠٨
مجلە البوابە ٢٠٠٨
چەند سەرچاوەێکی تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.