معاملات لەناو حکومەتی بیرۆکراسی کوردی, چیرۆکی ونبوونی باجەکەم!

لەلایەن ستاندار Posted on 483 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

بەر لە گێڕانەوەی چیرۆکی ونبوونی معامەلات و دەرهێنانەوەی باجێکی ونبووم کە زیاتر لە ١٥ ژوور و چوار رۆژ چووم و هاتووم و دەیان شوێنم کردووە پێویستە بڵێین لە سیستەمی حکومڕانی بیرۆکراسیدا کە دەسەڵاتەکان لە چەند ناوەندێکی ماندووکەر و ئەوراقی زۆر و رۆتیناتدا کۆدەبنەوە و هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی کارێکی سانا بە یاسایی بێزار و ماندوو دەکرێن بۆیەشە لە حکومرانیەکی ئیدارە بیرۆکراسیدا ناکرێت گلەیی لە هاوڵاتیان بکەین کە کارەکانیان بە یاسایی ڕایی نەکەن یان شێوازی ئیداری لە کاروبارەکانیان نەگرنە بەر بەگویرەی یاسا چونکە دەبینی بۆ تەنیا نوێکردنەوەی هەویەیەک یان باجێکی ونبوو ئەوەندەت ئەوراق بۆ دەکەن و مەسروفت پێدەکەن کە لەکاروباری رەسمیدا بێزارت دەکەن, ئەو جۆرە لە حکومەتی پڕ لە ئەوراق و ڕۆتینات تەنیا لە نێو ڕژێمە تووند و حکومڕانیە دیکتاتۆرەکان یان دواکەتووەکان پەیڕەو دەکرێت هەروەک عێراق و هەرێمی خۆمان.
با بێمە سەر چیرۆکەکە قەزاوقەدەر باجێکم لێ ونبوو, وتیان دەبێت لەڕێی دادگاوە داوای دەرهێنانەوەی بکەیت بۆیە سەرەتا چوومە بنکەی پۆلیس بەڕێزەوە داواکەمیان ناردە مەحکەمە و لەوێ عریزەم دایە حاکم, حاکمیش لەسەری نووسی ایجاب ئیدی دڵم خۆش بوو وتم ئاسانە, بەڵام دوای دوو ژوور دووبارە ناردمیانەوە بنکەی پۆلیس و لەوێشەوە دووبارە هاتمەوە مەحکمە, ئەوانیش کتابێکیان بۆ زانکۆ بۆ کردم لەوێش سەرتان نێشێنم ٣ ژووریان پێکردم و رەوانەی بنکەی پۆلیسی چوارقورنەیان کردمەوە و وتیان دوو شاهید بهێنە منیش دوو گەنجی مل ئەستور و رەزا سووکم برد وەک شاهید قوربان شاهیدیان لێ وەرگرتن و سێ قۆڵی رەوانەی محکەمەیان کردمەوە بۆ جاری چوارەم, لەوێش شاهیدیان بانگ کردنەوە دووبارە ئیمزیان پێکردن ئیدی ئەوراقەکەم ورگی کرد و پەرەکانی زیاد بوون و دادوەریش ئیمزای لەسەر کردوو ناردمیە داواکاری گشتی, لەوێشەوە لەگەڵ دوو شاهیدەکەوە بەڕێیان کردمەوە بۆ بنکەی پۆلیس بۆ جاری چوارەم و بەرەو کۆتایی ئەوراقەکەم لەوێشەوە بەرێیانکردم بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیس و ٣ ژووریان پێکردم و ئۆپەراسیۆن گەرمە, قوربان لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسیشەوە ناردمیانە زانکۆ و دوای دوو ژووری دیکە ئاخیری ئەوراقەکەم باجێکی نوێی لەدایک بوو ئۆخەی نەجاتمان بوو ئەوە نمونەی حکومەتی پڕ لە ئەوراق و بیرۆکراسی, بەخێربێنەوە…


 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.