کشانەوەی ئەمەریکاو راکانەکەی کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 320 جار بینراوە

لەتیف فاتیح فەرەج

١
کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا
جارێکیان وتم بە درێژای مێژوو بە قەد ئەم چەند ساڵە شەقاوە حوکمی دنیای نەکردووە ، ترەمپ لە شەقاوەدەچێت ، کاتی خۆی من وتم ئەم پیاوە دەیباتەوە ، ئەو کاتە کەس بۆ ئەوە نەدەچوون سەرکەوێ ، سەرکەوت ، واتە دۆخەکە وای دەخوازت شەقاوەکان بێنە پێشەوە ، ترە مپ ، پۆتن ، ئەردۆغان ، دەسەڵاتدارەکانی سعودیە و شوێنەکانی دیکە ئەو راستیە دەسەلمێنن ، بەڵام شەقاوەکان رەنگە ھەمیشە بڕیارەکانیان خەڵک توشی شۆک بکات ،ھەرچەند جۆرێک لە ھێمنی و خۆ ڕاگرتنی گەرەکە ، ئەم تویتەی ترە مپ کە ھەموو میدیاو سەرانی دنیای بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە ، قسەیەکەو تەواو ، نازانین بەیانی چی دەبێت ، بەڵام خۆ دەبێت ترەمپ لە تەک لایەنێکی بەرانبەردا لەسەر ئەو کشانەوەیە رێککەوتبێت ، وەک ئەوەی کاتی خۆی لە ٢٠٠٨ ئەمەریکا لە تەک مالکیدا رێکەوتن بۆ کشانەوەکە ، دواتر چی ڕوویدا ئەوە شتێ ترە ، قسەمان لە سەر ئەوەیە ھەر بەڕاست ئەمەریکا بە چۆکا ھات و دوای نەمانی داعش بە قەولی ترەمپ ئیشیان لێرە نەما .

لە ھەموو لایەک زیاتر کورد دەبێ لە بەرانبەر ئەو بڕیارە یەکگرتوو یەک ھەڵوێست بن ، بە تایبەت کوردی رۆژئاوا ، ئەوەشمان بیر نەچێت ئەمەریکاو ھێزەکانی لێرە بن یان نا کورد ھەیەو کەس ناتوانێ نکوڵی لە بوونی بکات ، رۆژێکیش ھەر دێ خۆری کوردیش ھەڵبێت .

٢
راکان جبوری خۆی شاردوەتەوە یان ؟
من بڕیارەکەی فایەق زێدانی دادوەرم بینی کە بۆ گرتنی جبوری دەرچووە ، جبوری کاری نەشیاوو گەندەڵی کردووە ، لە پارەی کۆچبەران ٧ ملیار دینار بزرەو دیارە دەستی لە حەپەلوشکردنیدا ھەبووە ، ھەروەھا بڕیاری ناجۆری دەرکردووە ، ئەمڕۆ ھێزێکی ئاسایشی عێراقی بۆ گرتنی چوونەتە ماڵەکەی و چوونەتە تەلاری پارێزگاش ، لێ راکان رایکردوە بۆ بەغداو بە نیازە سبەی “٢٠-١٢” سوێندی پارلەمانتاری بخوات ، ئاخۆ دەکرێت پەرلەمان ئەو گەندەڵی و ناقانونیە بکات ، ئەی رۆڵی کوردەکان چی دەبێت لە رێگری لەو سوێندخواردنە ساختەیە ، بۆ ئەمەش ھێشتا کات لە بەردەستە ، ئەگەر کوردە حەیاتەکە خۆیان بەشێک نەبن لە پرۆسەی پاراستنی راکان .

٣
شکانی بۆڕی نەوتەکەو دزینی نەوتەکەی لە لایەن پیاوانی دەسەڵاتەوە بۆ کاتێکی تر .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.