ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران هۆشداریدەدات لەبارەی ويستێکی حکومەتی هەرێم لەبارەی بودجەی ٢٠١٩

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر 

هۆشیار عەبدولڵا پەرلەمانتاری گۆڕان و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک هەرێم نایەوێ ساڵی ٢٠١٩ پابەندی یاسای بودجە بێت و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەکە بەرامبەر بەشە بودجەی هەرێم بداتە بەغدا.

ناوبراو راشیدەگەیەنێت ئەوەی لە موازەنەی ۲٠۱۹ دا (کە لە قۆناغی خوێندنەوەی دوهەمدایە)داوای ۲٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە لە هەرێمدەکرێت بەرامبەر شایستە داراییەکانی کەچی تا ئێستا حکومەتی هەرێم بە حەرفێک ئیلتیزامی خۆی رانەگەیاندوە کە ئایا نەوتەکەی لەرێگەی سۆمۆوە دەفرۆشێ یا درێژە بە سیاسەتی رابردوی ئەدا کە ماڵوێرانی فەرمانبەران و کۆمەڵگەکەی لێکەوتەوە.

هۆشیار عەبدولڵا دەشلێت چەندسەرچاوەیەک دەلێن هەرێم نایەوێ یا ناتوانێ ئەو ۲٥٠ هەزار بەرمیلە بەهۆی قەرزی کۆمپانیاکانەوە بنێرێ ، ئەوە خۆی ئاماژەی درێژەدانە بە سیاسەتە مەترسیدارەکە!

وتیشی سیاسەتی نەوتی هەرێم بەو مۆدێلەی ئێستای کارەساتبارە ، بێدەنگی لێی تاوانە ، بەردەوام بونی هەڵتەکاندنی کۆمەڵگەی کوردستانیی و نغرۆکردنی هەرێمە لە قەرز و بارگرانیەکدا کە نەوەکانی داهاتوش لەژێری دەرناچن .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.