مەلا بەختیار: پێویستە پۆستە سیادییەکان لای پارتی و یەکێتی بمێنێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 298 جار بینراوە

ستاندەر

مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند وا باشترە پۆستە سیادییەکانی کوردستان لەدەست یەکێتی و پارتی بمێنێتەوە و لایەنەکانیش تریش بەگوێرەی ئیستحاقی خۆیان پۆستیان پێبدرێت.

مەلا بەختیار لەبارەی بەرپرسیاریەتی لە دۆخی یەکێتی و شکستەکان رایگەیاند من نە سەرانەم لە کەس وەرگرتوە نە چاوم لە کۆمپانیا سوورکردۆتەوە و نە گەندەلێم کردووە، ئەوەش بە ناراستەوخۆ تۆمەتبارکردنی بەرپرسانی تری یەکێتییە بەو کارانە.

لە دیداری رووداو ناوبراو وتیشی یەکێتی یەک کورسیشی هەبێ هەر یەکێتییە چونکە هێزی هەیە بۆیە نابێت لەسەر بنچینەی کورسی وەک لایەنەکانی تر پارتی مامەلە لەگەڵ یەکێتیش بکات، فەرامۆشکردنی رێکەوتنی ستراتیژیشی بە هەلەیەکی حیزبەکەی دانا بەرامبەر پارتی. وتیشی مام جلال لەگەل یەک لیستی بوو لەگەل پارتی بۆ هەموو هەلبژاردنەکان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.