ستاندەر
ئەمڕۆ یەکشەممە لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی لە هەولێر کۆبونەوەیەک بۆ لایەنە سیاسەکان لە کەرکوک ڕێکخرابوو بەڵام هەریەک لە گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ بەشداری کۆبونەوەکەیان نەکردووە، هەریەک لە یەکگرتوو و بزوتنەوە و شیوعی و سۆسیالست و بزوتنەوەی چاکسازی تورکمان و یەکێتی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشداربوونە.
ڕەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بە خەڵک ی راگەیاندووە لە قسەكانیدا باوبراو وتی” نابێ پاشەكشێ بكرێت و لە شوێنی تر كۆبوونەوە لەسەر كێشەكانی كەركوك ئەنجام بدرێت، كۆبونەوەكەش كاردانەوەی پارتیە بۆئەوەی بە خەڵكی بڵێت لایەنە سیاسییەكانی كەركوك لەگەڵ بۆچوونی پارتین بەڵام ئەمە بەلاڕێ دابردنی پرسی چارەسەری كێشەكانە.