بەرهەم ساڵح چۆن بە نیازە پرسی هێرشەکانی سەر پەکەکە لەگەل تورکیا تاوتوێ بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 202 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی بەدواداچونی پێگەی (بەغداد الیوم) بریارە لە سەردانەکەی بۆ تورکیا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق حەوت مەلەف لەگەل رەجەب تەیب ئەردۆگان تاوتوێبکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە بەرهەم ساڵح دەیەوێ لەگەل تورکیا رێکەوتن بکات بۆ چارەسەری پرسی بونی پەکەکە لە ناوچە سنورییەکان و لە پەراوێزی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەو دواییە بۆ شەنگال و مەخمور و ناوچەکانی تری سنوری داوابکات تورکیا رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت و نەیبەزێنێت.

جێی باسە پرسە بازرگانییەکان و روبارەکانی دیجلە و فورات  و پرسی داعش بەشێک بێت لەو گفوگۆیانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.