ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یاری شەترەنج

لەلایەن ستاندار Posted on 512 جار بینراوە

ئارام مجید شەمێرانی

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک چەمکێکی جیۆسیاسی و مێژوویی،مێژوویەکی لێوان لێو لەشەڕ و ململانێ و ناکۆکی و دەست تێوەردان هەیە،بوونی فرە پێکهاتەیی و فرەنەتەوەیی و فرەڕەنگی و فرەخاوەنی سنوری سیاسی و جوگرافی ئەم ناوچەیەی ئاڵوزکردوە،بەجۆرێک هەم دەوڵەتانی ناوچەکەو هەم دوڵەتانی ڕۆژئاوا ئەسپی خۆیانی تێدا تاودەدەن بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەکانیان تێیدا وێڵن .
کەواتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەتەختەی شەترەنجێک دەچێت یاریکەرە سەرەکیەکانی و بناغە داڕێژەری جیۆسیاسی ناوچەکە زلهێزەکانی ڕۆژئاوان،ئەوان سەرەتا بەمەنتقی سیاسی و بەرژەوەندی خۆیان زۆر لێزانانە دواڕۆژی ناوچەکەیان لەبەرژەوەندی و دەستکەلای خۆیان نەخشاند بەجۆرێک تاخاڵی کۆتا ئەم ناوچەیە دەبێت لەخزمەت بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوری و سەربازیەکانی خۆیاندا بێت و بەویستی خۆیان داهات و سەرچاوە سروشتی و دەوڵەمەندی خاکەکەی هەمیشە لەبەرچاودەگرن .
لەسەر تەختەی شەترەنج و شانۆی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی ململانێی سیاسی و سەربازی ناوچەکە بەڕێوە دەبات دەوڵەتانی سەرەکی ناوچەکەنین!! بەڵکو وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوان بەتایبەت هەریەک لەئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنسان بەهاوکاری نهێنی ئیسرائیل و زایۆنیزمی جیهانی لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلدا لەلایەک و لەلایەکی دیکەش زلهێزێکی دیکەی وەک ڕووسیا کە ئەویش بۆ مەبەست و بەرژەوەندی سیاسی و سەربازی و ئابووری خۆی ئەسپی خۆی لەناوچەکە تاودەدات.
لەسەر تەختەی شەترەنجی جوگرافی دروستکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوان لێزانانەو فێڵبازانەوشارەزایانەو سیاسیانە نەخشەکەیان دروستکرد و دابەشیان کرد بەسەر دۆستەکانی خۆیاندا، لەپێناو بەرژەندیە ئابوریە ویستراوەکانیاندا، تێنگەشتەنە لەسیاسەت و لەمێژوو وا وێنابکرێت هەریەک لەتورکیاو ئێران یاریکەری سەرەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،ئەمانیش لەسەرەتادا داردەستی خۆیان بوون،بەڵام ئەمانیش دەیانەوێت لژێر هەژموونی سیاسی زلهێزەکان دەرچن و بەدوای بەپژەوەندیە سیاسی و سەربازی و ئابوریەکانیاندا پەلبهاوێژن.
کۆنترۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەموو هێزێک زۆر گرنکە،بەتایبەت ئەو هێزەی کۆنترۆڵی ئەم ناوچە سیاسیە دەکات کلیلی سەرکەوتنەکانی ناوچەکەو جیهانی لەدەستدا دەبێت،هەم لەڕووی ئابووریەوە سەردەکەوێت هەم لەڕووی سیاسی و سەربازیەوە،بەمەش دەبێتە زلهێزی جیهانی و خاوەن بڕیاری جیهانی، بەڵام ئەوەی لەژێر ئەم هەژموونگەریەدا زیانی بەردەکەوێت هاوڵاتیانی ناوچەکەن بەگشتی و کورد بەتایبەتی،چونکە داهاتی ناوچەکە بەبێ ویستی ئەمانە دەدزرێت و بۆ بەرژەوندی زلهێزەکان لەدژی ئەمان بەکاردێت،کەواتە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕوات سوتەمەنی و زیانمەندی سەرتەختەی شانۆی سیاسی ناوچەکەن و لەنێو یاری شەترنجە سیاسیەکەدا وەک تاکە لایەنی دۆڕاو هەموو هێزەکانیان لەدەست دەدەن .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.