حیزبە دۆڕاوەکانی ھەڵبژاردنی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 386 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

لە ھەڵبژاردنی ٣٠ب سەپتەمبەری ٢٠١٨ ەی پەرلەمانی کوردستاندا, جگە لە نەوەی نوێ ئەویش بێ مایەی پێشوو چووە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە, سەرجەم پارتە بەشداربووەکانی دی دۆڕان, بە پارتی و یەکێتیشەوە کە ئیدعای بردنەوەو زیادبوونی ژمارەی کورسیەکانیان دەکەن, ھەڵبژاردن تەنھا بە ژمارەی کورسی پێوانە ناکرێت, بەڵکە بە کەمی و زیادبوونی ژمارەی دەنگدەرانیش دەپێورێت, براوە ئەوەیە لە ماوەی نێوان دوو ھەڵبژاردندا بتوانیت متمانەی ژمارەیەک دەنگدەری نوێ زیاد بکات, ئەگەر پارتێکی سیاسی بەردەوام ئەندام و لایەنگری زیاد نەکات ئەوە مانای وایە لە پاشەکشەدایە و لە قۆناغی متبوندایە, دوای ئەو قۆناغەش پوکانەوە دێت, کە ئێستا پارتە سیاسییەکانی کوردستان پێیدا تێدەپەڕن بەھۆی نەمانی متمانەوە, دیارە پێوانەیەک ھەیە لە کوردستان ئەویش ئەوەیە, ھەمیشە حیزب لەم ھەرێمە براوەیە ئەگەر ئاغای سکرتێر بە تەنیاش بمێنێتەوە.
لە ماوەی دوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا, کە ٥ ساڵ ٩ رۆژ کەمی پێچووە, ٥ موالیدی نوێ ھاتونەتە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە, بۆیە لانی کەم ١٥% ژمارەی دانیشتوان زیادی کردووە لەو ماوەیەدا, چونکە رێژەی گەشەی دانیشتووان لە کوردستان نزیک ٣%یە بە وردەکاری زیاترەوەیە.
لەم ھەڵبژاردنە ” پارتی ٦٨٨٠٧٠ دەنگ, یەکێتی ٣١٩٢١٩ دەنگ, گۆڕان ١٨٦٩٠٣ دەنگ, نەوەی نوێ ١٢٧١١٥ دەنگ, کۆمەڵی ئیسلامی ١٠٩٤٩١ دەنگ, یەکگرتوو ٧٨٩١٢ دەنگ, شیوعی ٨٠٦٣ دەنگ”یان ھێناوەتەوە, ھەرچی ھەڵبژاردنی پێشووی ٢١ی سەپتەمبەری ٢٠١٣ ەیە” پارتی ٧٤٣٩٨٤ دەنگ, گۆڕان ٤٧٦١٧٣ دەنگ, یەکێتی ٣٥٠٠٥٠٠ دەنگ, یەکگرتوو ١٨٦٧٤١دەنگ, کۆمەڵ ١١٨,٥٧٥ دەنگ, بزووتنەوەی ئیسلامی ٢١٨٣٤ دەنگ, شیوعی ١٢٣٩٢ دەنگ”یان ھێناوەتەوە.
بەم شێوەیە “پارتی ٥٥٩١٤ دەنگ, گۆڕان ٢٨٩٢٧٠ دەنگ, یەکێتی ٣١٢٨١ دەنگ, کۆمەڵی ئیسلامی ٩٠٨٤ دەنگ, یەکگرتوو و بزووتنەوە ١٢٩٦٦٣ دەنگ و شیوعی ٤٣٥٨ دەنگ”یان کەمی کردووە, کە دەکاتە ” ٧,٥% ی دەنگەکانی پارتی, گۆڕان ٦٠,٧% و یەکێتی ٨,٩% و کۆمەڵی ئیسلامی ٧,٧% و یەکگرتوو و بزوتنەوە ٦٢,٢% و شیوعی ٣٥,٢%ی دەنگ”ەکانیان لە چاو ھەڵبژاردنی پێشوەوە لە دەستداوە.
لێ ئەوەی پارت و لایەنەکان حیسابی بۆ ناکەن و قورقۆشم دەکەنە گوێیانەوە لە ئاستیدا و خۆ لە بەرامبەری لە گێلی دەدەن, ئەو زیادیوونی ١٥% زیاتری ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستانە لەو ٥ ساڵەی رابردوودا, کە دەبوایا بە پێی دەنگەکانیان لەو ژمارەیە بە لانی کەمەوە بە ئەندازەی رێژەی دەنگەکانیان لەو ١٥% دەنگیان بھێنایەتەوە, بۆیە رێژەی لە دەستدانی دەنگەکانیان وای لێدێت ” پارتی ٨,٥٥%, گۆڕان ٦٩,٨٥%, ینک ١٠,٢%, کۆمەڵی ئیسلامی ٨,٩%, یەکگرتووو بزووتنەوەی ئیسلامی ٧٧,٤% و شیوعی ٤٠,٤%ی دەنگ”ەکانیان لە دەست داوە”.
بە پێی رێژەی لە دەستدانی دەنگەکان بێت,پارتە سیاسییەکان بەم شێوەیە ژمارەبەندی دەکرێت ” یەکگرتوو یەکەم ٧٧,٤%, گۆڕان دووەم ٦٩,٨٥%, شیوعی سێیەم ٤٠,٤%ی دەنگەکان, ینک چوارەم ١٠,٢%ی دەنگەکان, کۆمەڵ پێنجەم ٨,٩%ی دەنگەکان و پارتی شەشەم ٨,٥٥%”ی دەنگەکانیان لە دەستداوە.
ھەەرچی نەوەی نوێیە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق توانی ١٥٣٢٦٣ دەنگ لە ٣ پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێت, لەم ھەڵبژاردنە کەمی کردەوە بۆ ١٢٧١١٥ دەنگ , بەمەش ٢٦١٤٨ دەنگی لە دەستداوە , کە دەکاتە ١٧,٠٦%ی دەنگەکانی لە ماوەی ٤ مانگ و ١٨ رۆژ دا .
کەواتا ھەموو دۆڕاون بە رێژەی کەم و زۆر, لە دەستدانی متمانە گەورەترین دۆڕانە بۆ خۆی لە پرۆسەی سیاسیدا.
ئەم ژمارەو رێژانە بە پێی ئاماری فەرمییە, منیش باوەڕم بە گزی و فرت و فێڵی پارتە دەسەڵاتدارەکان لە ھەڵبژاردندا , ئێستا و رابردوو و داھاتوو ھەیە, وێڕای نەبوونی دادپەروەری ھەڵبژاردن لە کوردستاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.