چاودێران هۆشداری دەدەنە گۆڕان “هەنگاوەکانی پارتی مەترسیدارن”

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

لەچوارچێوەی رێکەوتنی سیاسی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەنێوان پارتی و گۆڕان، بەشێک لە چاودێران پێیان وایە لە خاڵ و داواکاریەکان گۆڕان هەنگاوی گرنگی چەسپاندووە، بەڵام لە ئەرزی واقیع هەنگاوەکانی پارتی بەگوێرەی رێکەوتنەکە نەچۆتە پێش، لە قۆناغی یەکەم پرسی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بەو شێوەیە یەکلاکردەوە کە ویستی، لە ئێستاش دەیەوێ لیژنەی یاسایی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم دروستبکات، لەبەرامبەردا هێشتا هیچ لە داواکاریەکانی گۆڕان جێبەجێ نەکراون، بە بروای چاودێران پێویستە گۆڕان بۆ دانیشتنی سبەی پەرلەمان بە ئاسانی رەزامەند نەبێت، تاوەکو یەکێتیش دەگەرێتەوە ناو هاوکێشەکان بۆ دروستکردنی هاوسەنگی، ئەویش بە پاساوی ئەوەی چاکسازی کە پرۆژەی گۆڕان بۆ حکومەتی داهاتوو بەبێ هەماهەنگی هەر سێ لایەنەی سەرەکی پارتی، یەکێتی، گۆڕان بەدی نایەت، پێویستە ئەو لایەنانە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و رێکەوتن لەسەر کارنامەیەکی چاکسازی بۆ حکومەت, ئەوەش بەوە نایەتە دی پارتی بەردەوام بێ لە سیاسیەتی بەلا نانی یەکێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.