هێمن بنەسڵاوەیی
شەڕی ناوخۆ لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد ھەر دوو حیزبی حکومەتی نیوە بەنیوە بەدەستی دەرەکی و دوژمنانی گەلی کوردو بە ھۆی کەم و کوڕیانەوە لە بەڕیوەبردنی ھەرێم وە لەسەر دابەشکردنی سامان وداھات پەڵەیان خستەسەر سیمای پیکەوە ژیان و ناشرینکردنی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاوی جیھان کە کورد ناتوانێت خۆی بەڕیوە ببات, کەوتنە پەلاماری یەکتری و ھەڵَگیرساندنی شەڕی ناوخۆ کە ماڵوێرانی ونەھامەتی گیانی و ماددی بۆ تەواوی کوردستان بەدوای خۆیدا ھێنا وەک کەلتوری ئاژاوەو قبوڵنەکردنی جیاوازی بیروڕا ,پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ڕێزنەگرتن لە سەروەری یاساو بڕوانەبوون بە چەمکی ھاووڵاتی بوون لاوازبوونی ھەستی نەتەوەایەتی لای ھەمووتاکێکی کورد, ئەم شەڕە بەجۆرێک کاریگەری نەرێنی لە ناخ و دەرونی ھەموو کوردێک دروست کردوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بەردەوام دەبێت .
من وەک پێشمەگەیەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دوای دووجار برینداربوونم لەساڵی ١٩٩٩ کە تەمەنم (١٨) ساڵ بوو گەڕامەوەشاری ھەولێر تەواوی ئەو شارە وناوچەکانی دەوروبەری لە دەست ھێزی پارتی دابوو .تازە شەڕەکە وەستا بوو دوای چەند ڕۆژێک دەستگیرکرام و بردمیان بۆ ئاسایشی ھەولێر سەرەتا پێش ئەوەی بمخەنە زیندانی نھێنی و تاکەکەسی زیاتر لە ٨٠٠ دینارم لێوەرگیرابوو لای ئەوان بوو دوای چەند کات ژمێرێک بردمیان بۆ ژووری تاکەکەسی شەوانە لە ژێر پێیان دەدام تا لە ھۆش خۆم دەچووم ئاویان پێدا دەکردم و دووبارە ھۆشم دەھاتەوە لێیان دەدامەوە جار جارێکیش دواتر دەیان بردمە ژوورێک بزمار لە زەوییەکەی چێنرابوو تا گیانم ھەمووی دەبوە خوێن,ئەوە ڕەوشی مافی مرۆڤ بوو لای پارتی کە پڕبوون لە پێشێلکاری و کپکردنی دەنگە ناڕازیەکان .
ڕۆژێکیان لەکونی دەرگاوە کەسێکم بینی ناوی تحسین بوو پێشتر دەم ناسی بە چاودێرەکەم گووت بچێتە لای بڵێت ھێمن لێرەیە شتێک پارەی بۆ بنێرێت پارەی ناردبوو ئەو چاودێرە خواردبوی، پارەی خۆشم لای ئاسایش بوو نەیاندامەوە ئەڵقەیەکی ئاڵتونم ھەبوو دام چاودێرەکە، لەبەرامبەردا ڕۆژانە پاکەتی بۆدەھێنام دوو مانگ بەو شێوەیە بوم لەژوورێکی تاکەکەسی مەترێک بە مەترێک بووسەرەڕای ئەو ھەموو لێدانە ڕۆژانەو شو لەسەرم بوو بیرمە شەوێک وەک شەوەکانی تر ھیچنامیانە دەرەوە گوتیان قاڵدرمەیە بازدە، منیش وامزانی ڕاستە بازم دا کەوتم، ئیتر ئەوانیش پێکەنین، بەوشێوەیە سوکایەتی کردن وئەشکەنجەم بەردەوام بوو تا دوومانگ .دواجار ھێنامیانە ناو ژوورە گەورەکان بۆ ناو زیندانییەکانی تر ھەستم وابوو ئازادکراوم، چونکە ماوەی ئەو دوو مانگەی ژووری تاکەکەسی کەسم نەبینی بوو دوو مانگیش لێرە مامەوە واتە چوار مانگ زیندانی بووم لەو ماوەیە تەنھا یەک جار ڕێگایان بە مامم دا من ببینێت مامم پارەیەکی زۆری بە ئەفسەرێک دابۆ ئازاد کردنم بێ گوومان ئازادکردنم ئاسان بوو چوتکە دانم بەھیچ تاوانێک نەنابوو لە ژێر فشار ھیچم نەکردبوو جگەلەوەی من یەکێتی بووم ئەوان پارتی بوون دواجار ئازادکرام بەمەرجی ئەوەی ببم بە پێشمەرگەی پارتی جگە لەو پارەیەی مامم دابوی ڕازی بووم ببم بە پێشمەرگەی پارتی وناوم بنوسن بەڵام بەبێ دەوامکردن تا پێنج مانگ ئاوا بەردەوام بووم موچەکەیان دەخواردم چونکە دەوامم نەدەکرد ,
دواتر وازم ھێنا وھاوسەرگیرم کرد دەستم کرد بە کارکردن دوای چەند مانگێک کە زانیم مەڵبەندی یەکیتی ھاتەوە ھەولێر بومەوە بە پێشمەرگەی یەکێتی لە کۆمیتەی بنەسڵاوە بەردەوام بووم ھەم ئیشم دەکرد ھەم پێشمەرگە بووم تا ساڵی ٢٠٠٩ بزووتنەوەی گۆڕان دروست بووپەیوەندیم پێیانەوە کردو موچەم بڕاو سزای سیاسی درام ,چونکە بیروبۆچونی جیاواز لای ئەم دوو حیزبە جێگای قبوڵکردن نیە ,شەِی ناوخۆ بوە ھۆی ھاتنە ئارای نەمانی متمانەوە ترس وتۆقین و کەلتوری تۆڵەکردنەوە لەلای خەڵکی , بە ئێستاشەوە من ڕام وایە ھەر کەسێک بە تەواوی دژی ئەو دەسەڵاتە بێت ھەمیشە دژایەتی کراوە لەلایەن کۆی حیزبەکانی ھەرێمی کوردستانەوە تەنانەت ڕێگری لێکراوە بۆ ھەموو ڕایەکی تایبەت بەدڵنیاییەوە باسی کەسە دڵسۆزو ئازاکان ناکەم ئەوان ھەمیشە پشتیوانی من و ئەوکەسانە بوونە کە ڕووبە ڕووی ئەو دەسەڵاتە ستەمکارە بوینەتەوە چەندەھا کەس خوێنیان ڕشتوە بۆ ئازادی باسی حیزبەکان دەکەم وەک ڕێبەری حیزبە بەناو ئۆپۆزسێۆنەکان ئەوە حکومڕانیەی لەھەرێم کە گوایە لە دەستی دوژمن ئازادکراوە خۆ ھیچ دوژمنێکی کورد جورئەتی ئەوەی نەکردوەبە قەد ئەو چەند کەسەی دەسەڵات خراپەکاری دژی ھاوڵاتی کوردو ڕۆڵەکانی ئەم گەلە بکات, پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوانە دوژمنن یان خەباتگێڕ لە پێناو ئازادی بە دڵنیاییەوە لە دوژمن خراپتربوون بە ڕێبەرایەتی بنەماڵەی دەسەڵات، چونکە ئەوان حاکمی موتڵوقی ئەو ھەرێمە بونە لە ڕابردوو لە ئێستاش ھیوادارم ھەموومان تۆزێک بیر لە خۆمان بکەینەوە ئێمە لە کوێن و چۆن دەژین؟ ھیچ گەلێک ئەوەی ئەوان دەیکەن قبوڵی بکات جگە لە گەلی کوردی باشوور کە چاوەڕیی ئەو نەوت دزانەن بە شێوەیەکی خێڵەکی تا چوار ساڵی ئایندە حکومڕانیتان بکات و ئەم ستەمەی قبوڵبکەن ؟