دیسان چاوەکان چوونەتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 190 جار بینراوە

مەھدی کاوانی

 

ئەگەر زیاتر لە بزوتنەوەی گۆڕانتان پێیە ، فەرموون شانی بدەنە بەر .
یەکیەتی و پارتی بە فیفتی بە فیفتی و لە پەڕلەمان و حکومەت و جمگەکانی تر و بێ گوێدانە ئەم و ئەو بە پێکەوەیی با دەناو سیاسەتی حوکمرانی دوو زۆنیش دابووبن ، حوکم ڕانی ھەرێمیان دەکرد . کە گۆڕانیش پەیدا بوو و ھاتە ناو پەڕلەمان بە ۲٥ کورسیەوە ھەمدیسان پارتی و یەکیەتی بە تەفەوقی کورسیەکانیان بە گوێرەی زۆرینەو کەمینە ، ھەر ھەموو یاساکانیان بە بەرژەوەندی خۆیان بەڕێ دەکرد .
لە خولی دووەمی بەشداری گۆڕانیش بە ۲٤ کورسی و چوونی با بڵێین بۆ ناو حکومەتی پارتی ، تەشەنوج و ھەڵچوون لە ناو برادەرانی یەکیەتی درست بوو و دوایش ئەوانیش ھەر ھاتنە ناو حکومەت . دیتیشتان لە ھەموار کردنەوەی دەستورو سەرۆکایەتی ھەرێم ، چۆنچۆنی یەکیەتی و گۆران بوونە برا بەش و تەیاری دینیش لە گەڵیان ، چەپەری گرت .
کە ڕەوانشاد نەوشێروانیش کشی لە مەلیک کرد ، بە دوایەوە لە دێگەڵە چیان بە بزوتنەوەی گۆڕان کرد .
با بڵێین پارتی لە بەر کشەکە بوو ، ئەدی یەکیەتینە ، تەیاری دینی ئەدی بۆ بێھەڵوێست مانەوەو نەتان گۆت با ھەمووانمان بایەکۆت بکەین و بڵێین خۆ ھەر بزوتنەوەی گۆڕان نەبوو داوای ھەمواری دەستوورو سەرۆکایەتی ھەرێمی کرد بەلکو ئەمەش لە گەڵی بووین .
ئەدی دەباشان بەس بە من بڵێن کێ بوو جێبەجێی نەکرد . ئەدی ئەو پۆستانەی کە ئیستحقاقی گۆران بوون کە یەکیەتی بۆ خۆشی واژۆی لە سەر کرد کەچی زەوتیان کرد .
ئەدی یەکیەتی نەبوو بە گۆڕانی ڕاگەیاند لە سەر دوا ھەلبژاردن کە واژۆی لە سەر مەکەن و تەزویرە . ئەدی ھەر یەکیەتی نەبوون دوا جار واژۆشیان کردو گۆڕانیشتان دەسخەرۆکرد .
لە سەر ھەڵوێستی نەتەوەیی کاکە پارتی شیلادزێی کرد ئەنگۆش دژی تەڤدەر لەویتیان کەمتر نەکرد .
خۆ بزوتنەوەی گۆڕان بە گوێرەی ئەولاو ئەولا ھەندەک جولەی کرد .
بەس چ بکەین شاقام لە ھەولێرو سولێمانی بێدەنگی یان بە دەنگەکی نزمەوە ھاتە مەیدان .
ئەمنیش دەڵێم ئەگەر شەقام چالاک بیت و بەرەی ئۆپۆزسیۆنیش یەکگرتوو بیت ، ھەر لە بایەکۆتی پەڕلەمانەوە تا بوون بە ئۆپۆزسیۆن لەگینە ، بەڵام ئەوە ھەیە .
بە چوونی بزوتنەوەی گۆڕانیش بۆ ناو حکومەتەکەی پارتی ، کۆتایی دونیا نیە . پارتی کو لە ھاوپەیمانێکی کارا دەگەڕێت بۆ ئەوەی پشتی نەیارەکەی یان نەیارەکانی پێ بشکێنێ ، بزوتنەوەی گۆڕانیش وەک ئەزعەف ئیمان ، بە دوای دەرچەیەک دەگەرێ تا ھەمووان بە تەواوەتی نەیخنکینن .
پڕۆژە پێشکەش کراوەکەی بزوتنەوەی گۆڕانیش کە پارتی واژۆی لە سەر کرد ، ھەمان ئەو دەنگ و ڕەنگەی کە پێشتر ڕەوانشاد نەوشێروان موستەفا ، وسەرەقەلەمەکانیەتی .
ئەگەر پەڕلەمانی کوردیش بە پەڕلەمانێکی کۆنەپەرستی ناو بەرین خۆ پارتی و یەکیەتی ئوستادن دەناو داڕشتەکەی .
لینینی مەزنیش پێشتر چووتە ناو پەرلەمانی قەیسەر کە دەکاتە دۆمای دەولەت و ھادەپ بەو ناوەی ئێستای و بە ناوەکانی پێشتریشی چوونەتە باو پەڕلەمانی تورکی و ئیی و ئیدیش ھەر وەھا .
پەڕلەمانیش و بۆ ھەموو دونیا با ناوی دەزگایەکی دیموکراتی و لە ڕێگای ھەلبژاردنەوە بووبێ بەڵام تەقسیمی سیاسیە لە زۆر بوارانداو ھینەکەی ھەرێمیش بە رەھا وایەو گەورەکان زولم لە بچووکەکان دەکەن و دەنگدەریش ئەوەی لە کوردستان تا ئێستا کراوە، ھەژماردنەکە حیسابی بۆ کراوە نەک دەنگە دراوەکان .
بزوتنەوەی گۆڕان بە دیمەنێکی جوانەوە دەیەوێ بچیتە ناو حکومەت ، پارتی و کە دوایێش یەکیەتی دێتە ناویەوە ، چەندی لێ جێبەجێ دەکەن ، ناکەن ، ئەوەیان مەسەلەیەکی ترە . ئەمنیش دەڵێم لە ولاتێکی وەک ئێمە ھەر برا گەورە غەدر لە برا بچووک دەکاو ئەو چوونە ناو حکومەتەی گۆڕانیش کۆتایی دونیا نیە . پەلە مەکەن یەکیەتیش دێتە ناوی و حەبل حەبلێنەکەی پێشتریش و موراھەنە کردن لە سەر ئەگەر گۆڕانمان لە گەڵ بێ، دەیبەمەوە ، قسەکەم بۆ یەکیەتی و پارتی دەبەمەوە ، دووبارە دەست پێ دەکاتەوەو ئەگەر بۆ گۆڕانیش کۆتایی دونیا بیت با ئیتر بێنە پێشەوەو ئەسپی خۆیان تاو دەن .
کەمیش نینە کە دەڵێن ئەو ھەلپە ھەلپەیە لە سەر گۆڕان بۆ خۆ عەرزکردنە بۆ ناو دو زڵەکە .
مەبەستم ئەو سەدان کادیرو ھەلسوڕاوی دیاری گۆڕان ناگرێتەوە کە دەتوانم بە رەفیقەکانی کاک نەوشێروان ، ناویان ببەم کە بە ھەر ھۆکارێک بێت عادزیان پێوە دیارە .
دەنا ئەمنیش دەڵێم ئەزعەف ئیمانە یانی گۆڕان بە گوێرەی ئەو واقیعەی کە خۆی سەپاندوە ھەر دەبێ دەناو ئەو پەڕلەمانە دابی با پەڕلەمانێکی کۆنەپەرستیش بێت ، بە ھەرتک دیوی بەشدارو ئۆپۆزسیۆن .
قسەی ئێرەو ئەوێش وەھا بوو کە یەکیەتی بە پارتی گۆتبوو با ئەمەو ئەنگۆ پێشتر ڕێکەوتنێکی سیاسی بکەین و سەرەداوی پێکھێنانی حکومەتەکە دیاری بکەین ، ئینجا بە پێکەوەیی قسە لە گەڵ گۆڕان و ئەوانی تر دەکەین و دەشیان گۆت بۆ گۆڕان باشە ببن بە ئۆپۆزسیۆن .
بەس پارتی دەیگۆت با ڕێکەوتنە سیاسیەکە گۆڕانیشی لە گەڵ بێت
گۆڕانیش مادامەکینێ نیازی چوونی بۆ ناو حکومەت ھەیە و لە کۆی ٥٦ ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی کە ٤٦ یان بەشدار بوون و ٤٠ یان بەڵێ بوو ، ھەقی خۆیەتی لە کێندەر زیاتر بپچڕێتەوە لەوێندەر خۆی تێخا . یەکیەتیش قەسدم نوخبەی دەسەلاتدارە ئەگەر بڕۆکەک خەمی ئەو کوردستانە خێر لەخۆ نەدیوەیتی کە دەزانم سبەی یان دوزبەی دەگەر پارتی بە خەتێکی مام ناوەند ڕێک دەکەون ، با لە بڕیارەکانی دادێی پەڕلەمان و بە قازانجی خەلک بە پێکەویی لە گەڵ گۆڕان، ھاو دەنگ بن . ئەگەر گۆڕانیش شلکەی بۆ کرد با بکەنە ھەرا .
من بۆ خۆم وام پێ باشە گۆڕان ، شەڕە دمدوکەکەی پارتی و یەکیەتی نەکەنە ھی خۆیان . چونکەو لە کۆتایدا ھەر ئەوان دەبنە مام و برازاو گۆڕانیش زر .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.