میللەت داشی ئەوسا و باراشی ئێستا

لەلایەن ستاندار Posted on 196 جار بینراوە

 

:کەمال ئەسکەندەر

مانگی سێ بۆ کوردانی باشور ، مانگێکی پر لە یادەوەری ئازار بەخشە بەمانای کەلیمە ناو و ناوەڕۆکەکەی بۆ گەلی کورد یەک مانای ھەیە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ڕاپەڕینی شارو شارۆچکەکان بەبەشداری ھێزی شاخ و ھاواری شار دڵخۆشکەر بون چونکە دژ بەڕژێمێکی ستەمکار بوو کەھەموو پێناسەیەکی خراپ شایستەی حکومڕانی ئەوان بوو بەتایبەت لەبەرامبەر ئێمەی کورد و عەرەبی شیعە .

‌میللەتێک لە چەند دەیەی پێش ڕاپەڕینی ساڵی نەوەدویەک داشی دامەی دەستی ئاغاو جاشەکان بوبێت ، میللەتێک ئەوسا داشێکی خوراوی نێوان بەعس و شۆڕش بوبێت ڕۆژێک بەئەنفال و ڕۆژێک بە کیمیا باران و ڕۆژێکیش بە ڕاگواستن ،ئیتر ڕووداو وپێشھاتە تراژیدیاکانی پسانەوەی نەبوبێت، بێنە بەرچاوت دەبێ لە چ ژیانێک شەو وڕۆژەکانی تێپەڕ کردبێت .

خۆشبەختانە جامی میللەت وشۆڕش لەسەری ڕژا و ڕاپەڕینەکانی لێ پەیدابوو ، ئاھێک بەبەر دڵی میللەت داھات ،ئومێدی خۆشگوزەرانیەکان لە دڵی ھەر تاکێکی کورد چەکەرەی کرد ، برینی سەر دڵی کەس وکاری ئەنفال گۆڕا بە زەردەخەنەی سەر ڕوخسار ، فرمێسکی چاوی دایکانی شەھیدان بو بەفرمێسکی ھیوا وئومێدی داھاتوو ، ساڵ لەدوای ساڵ لەگەڵ ھاتنی یادەکانی ڕاپەڕین دا ھەڵپەڕین نمایش دەکرا ، بەڵام داخەکەم میللەت نەیزانی بەڕزگار بونی لە داشی یاریچیەکان ڕووبەڕووی فیلمێکی تر دەبێتەوە ، نەیزانی پاڵەوانانی فیلمەکان دەبن بە ئاش و میللەت وەکو باراش بۆ قەڵەوبونی خۆیان دەھاڕن .
نەیانزانی ڕابردوو دەبێت بە دووبارەی شریتی سەروەریەکان لای بەرپرسان بۆ دەسگرتن بەسەر پلەو پۆست وداھات و ئیمتیازاتی حکومەتە ساوایەکەی ھەرێم وحزب .
نەیانزانی شۆڕش دەبێت بەتاکە شەرعیەتی خۆدەوڵەمەندکردن و حساب نەکردن بۆ جیلی دوای شۆڕش . نەیانزانی ھەمان تاسە تەنھا گەرماوەکەی کەمێک لەوەی تر سارد تر دەبێت.
ئیتر نەیانزانی قۆناغی داش بونیان تێپەڕاند بەڵام ھەنگاوی بەرەو ھاڕینیان بەوێنەی باراش بۆ خۆراکی نوخبەیەکی سیاسی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.