ئەگەر بەغدا نەبێت ھەرێمی کوردستان لەرووی ئابورییەوە لە لێواری مەرگدایە

لەلایەن ستاندار Posted on 512 جار بینراوە

محمد فاضل ابرهیم

ئەگەر سەیری رابردوو بکەین تاکو بۆمان روون ببێتەوە دوای ئەوەی ڕاپەرین کرا ھەلبژاردن کرا پاشان حکومەت تەشکیل کرا خەڵکی کوردستان ھیوایان وابوو لەژێر دەسەڵاتی کوردی بحەسێنەوە و باری داراییان باش ببێت و بتوانن بە سەربەرزی بژین بەلام پێچەوانەکەی ڕوویدا دوای تەشکیل کردنی حکومەت بەرپرسە باڵاکان دەستیان گرت بەسەر سەرچاوە داراییەکانی حکومەت کە داینابوو بۆ ئەوەی مووچەی خەڵک بدات تاکو وای لێھات لەسەر ئەم دەست گرتن بەسەر سەرچاوەکان شەڕی ناوخۆی لێکەوتەوە لەم ماوەیەش خەلکی ھەرێمی کوردستان بەبارێکی قورسی داراییدا تێدەپەڕین، خەڵکی نەی دەتوانی بژێوی ژیانی دابین بکات وای لێھاتبوو گەنجەکان تەنانەت بە خێزانەوە کۆچ بکەنە دەرەوە بۆ ئەوەی خۆیان و خێزانەکانیان لەم تەنگژەی ئابورییە رزگاربکەن، ئەم قەیرانەش بەردەوام بوو تاکو ئازادکردنی عێراق لەلایەن ھاوپەیمانانەوە بەسەرۆکایەتی ئەمریکا کە لەساڵی ٢٠٠٣ بوو ،دوای ئەوەی دەمو چاوێکی تازە ھاتن بۆ ئەوەی حوکمی عێراق بکەن کوردیش بەشێک بوو لەم حوکمە کە بریاردرا سالانە لەسەدا ١٧ بودجە بۆ کوردستان بێت سەرەڕای تێبینییەکانی بەغدا کەپێی وابوو کوردستان ئەوەندە بودجەی پێنابرێت بەلام ئەم رێژەیە بەردەوام بوو کە سەری ھەموو سالێک لەکاتی پەسەندکردنی بوودجەی ساڵانە دەبووە مشتومڕی نوێنەرەکانی کورد لە بەغدا لەم چەند ساڵەدا کەساڵی ٢٠٠٣ تاکو سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ بودجە دەھات و دوای ھەندێ مووچە بڕا، پێشتریش حکومەتی کوردستان عەقدی لەگەڵ کۆمپانیەکانی نەوت دەرھێنان ئیمزاکردبوو بۆ دەرھێنانی نەوت دوای بەبازار کردنی نەوت کە وا ئیدیعای دەکرد تاکو بتوانن ئابوری سەربەخۆیان ھەبێت بەغداش لەلای خۆی پێی وابوو گرێبەستەکان نا دەستورین ،بەڵام گەر سەیری گرێبەستەکان بکەین لەگەڵ دەستور یەک ناگرێتەوە دەستور دەلێت نەوت موڵکی ھەموو عیراقیەکانە دەبێت لەپێناوی خەڵک بێت بەڵام لەکوردستان وا نەبوو بۆ بەرژەوەندی بەرپرسەکان بوو سەرەرای ئەوەش عەقدەکان ڕوون نەبوو چونکە کۆمپانیاکان بەزەبری سودی زۆرەوە ھاتبوون کەئەمەش لەسودی خەلک نەبوو دوای ئەوە بۆ خەڵک روون بوەوە کەزۆربەی پارەکانی نەوت دەچێتەوە گیرفانی کۆمپانیەکان ئەوەی دەمایەوەش دەچووە بانکەکانی بەرپرسەکانەوە ئەوانیش بەکەیفی خۆیان ھەندێکیان ئەھێنایەوە بەدوو مانگ جارێک چارەکە مووچەیان لێ دەدا، پێشتریش کە ڕەوشی ئابوری باش بوو بەغدا بودجەی دەنارد حکومەتی کوردستان تەنھا وەکو ژمێریارێک وابوو بەلام ژمێریارێکی شکست خواردوو لەڕووی ئیدارەدانەوە ھیچ پلانێکی نەبوو سەرەڕای ئەوەی موچەی کارمەندانی ولاتی ئەدا لەپارەی بەغدا ئەوەی ئەمایەوە تەخشانی ئەکرد ھیچ پرۆژەیەکی ستراتیژی دانەنا سەڕەرای ئەوەی ئەو کات داھاتی ناوخۆ و گومرگ و فرۆکەخانەکان ھیچیان نە دەچووە بەغدا بۆیە پێویستە ھەموو تاکەکانی کوردستان ئەوە بزانن کوردستان ھیچ ئابورییەکی نییە ئەگەر بەغدا فریای نەکەوێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.