ستاندەر
عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی، به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، تائێستا له‌دانوستانداین له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی قبوڵكرا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر قبوڵیش نه‌كرا خۆ دونیا وێران نابێت.
سه‌باره‌ت به هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌بێ یه‌كێتی، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی وتویه‌تی:”ئێمه داوای ئه‌وه‌مان نه‌كردووه، داوای گه‌ره‌نتیشمان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی یه‌كێتی داوای ده‌كات ئێمه‌ش ئه‌وكات قسه‌یه‌كمان ده‌بێت، رێكه‌وتنیش نه‌كه‌ین ئه‌وه قسه‌یه‌كی ترمان ده‌بێت و ئه‌وكات پارتی ده‌توانێت رێژه‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و یاساكه هه‌موار بكه‌نه‌وه”.
راشیده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی به‌شداریكردنمان له‌حكومه‌تدا هه‌بوبێت و ده‌مانه‌وێت ئێستا به‌شداری راسته‌قینه بین له حكومه‌تێكی راسته‌قینه‌ی شه‌فافدا، ده‌توانم بڵێم لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان ئه‌م دوو وه‌فده‌ی ئێستا هه‌یه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی رابردوو یه‌كێتی چه‌ند داواكارییه‌كی هه‌بوو وه‌فده‌كه‌ی پارتی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی گه‌یانده سه‌ركردایه‌تی خۆیان و له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیشدا وه‌ڵامه‌كه‌مان پێگه‌یشت و ئێمه‌ش له سه‌ركردایه‌تی خۆمان تاوتوێی ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوای چ پۆستێك ده‌كات، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا ئاشكرایده‌كات، تائێستا نه‌گه‌یشتوینه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پۆسته‌كان دیاری بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت ده‌سه‌ڵات واتای پۆست و به‌شداری كردن له‌هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، یه‌كێتی نه داوای زیاد ده‌كات نه‌داوای كه‌م، یه‌كێتی هێزێكه ده‌یه‌وێت به ئه‌ندازه‌ی قه‌باره‌ی خۆی به‌شداری ده‌سه‌ڵات بكات و به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت.