بەڵگەنامەیەكی CIAی ئەمریكی لەسەر خاوەنداری بەرزاییەكانی جۆلان

لەلایەن ستاندار Posted on 245 جار بینراوە

ستاندەر

بەڵگەنامەیەكی ناوەندی هەواڵگری ئەمریكا(CIA) ، كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1981، ئەوە دەردەخات ناوچەی بەرزاییەكانی جۆلان بەدرێژایی مێژوو جولەكەی تێدا نیشتەجێ نەبووە.
لەدوای ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، دەسەڵاتی ئیسرائیلی لەبەرزاییەكانی جۆلانی بەفەرمی ناساند، ڕۆژنامەی “دەیلی سەباح”ی توركی بەپشتبەست بەڕاپۆرتێكی ناوەندی هەواڵگری ئەمریكا ئەو بەڵگەنامەی بڵاوكردەوە.
بەڵگەنامەكە ئەوەی خستووەتەڕو، ئیسرائیل بەدروستكردنی شارۆچكە سنوورییەكان پێكهاتەی ئەو ناچانەی تێكداوەو نزیكەی 100هەزار عەرەبی سوریای ناوچەی جۆلانی لەساڵی1967 دەركردووە.
لەبەڵگەكە ئەوەش نووسراوە، ئیسرائیل لەدواییدا لەگەڵ ئەوەی نەیهێشتووە ئەو 100 هەزار عەرەبە سورییە بۆ ناوچەكانیان بگەڕێنەوە، هەوڵی دامەزراندنی كۆمەڵگای كشتوكاڵیشی لەناوچەی جۆلان داوە.
هەروەها بەڵگەنامەكە باسی لەوە كردووە، كە لەو كاتانەدا جۆلان بەشێك لەپارێزگای قونەیتەریەی سووریا بووە، كە دانیشتوانەكەی نزیكەی 142600 كەس بوون، كە پێكهاتەی دانیشتوانەكەشی بەزۆری عەرەبە موسوڵمان بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.