سەرکردەیەکی یەکێتی:هەڵبژاردنی هەرێم بكرێتە فرەبازنەیی دەنگەكانی پارتی لە یەكێتی زیاتر نابێت

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت، مەرجەكەیان بۆ بەشداری راستەقینە لە حكومەت بەو واتایە دێت كە لەسەرجەم سێكتەرەكانی حكومڕانی بەشداربن و دەشڵێت: ئەگەر هەڵبژاردن لە كوردستان بكرێتە فرە بازنەیی دەردەكەوێت دەنگی پارتی هیچ زیاتر نابێت لە یەكێتی.
سامان گەرمیانی‌ ئەندامی سەركردایەتی‌ یەكێتیی‌ لە لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ڕایگەیاندوە، “ئێمە لەسەركردایەتی‌ یەكێتی‌، وەفدی دانوستانكارمان دەستكراوە كردوە بۆ بەشداریكردن لەكابینەی‌ حكومەت و ئەو پۆستانەی‌ یەكێتیی‌ پێی دەچێتە كابینەی‌ حكومەتەوە”.
باسی لەوەشكردووە:”ئێمە داوامانكردوە بەشداری ڕاستەقینەبین لەكابینەی‌ حكومەت، بۆیە دەبێت لە (سەرۆكایەتی‌ هەرێم، حكومەت, پەرلەمان, پەیوەندییەكانی‌ دەرەوە, ناوخۆ, دارایی)و چەندین پرسی هەستیاری‌ دیكە بەشداربین، ئەوكات ئامادەین بچینە كابینەی‌ حكومەتەوەو بەهەموشێوەیەكیش هاوشێوەی‌ پێشتر پشتیوانی‌ لەكابینەی‌ حكومەت دەكەین”.
ڕونیشیكردەوە، “یەكێتیی‌ داوای‌ وەزارەتەكانی‌ (ناوخۆ, جێگری‌ سەرۆكی‌ هەرێم)و چەند پۆستێكی‌ دیكەی‌ كردوەو دەبێت لەسەرجەم سێكتەرەكانی‌ حوكمڕانی‌ دەوڵەتدا بەشداربێت، بۆیە ئەگەر داواكاریەكانمان جێبەجێبكرێت ئامادەین بەشداربین”.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی پێیوایە:”ئەگەر ئێستاش سیستمی‌ هەڵبژاردن بگۆڕێت و هەرێم لەیەك بازنەوە بكرێتە فرەبازنەیی، ئەوا ڕوی ڕاستەقینەی‌ دەنگی‌ یەكێتیی‌ و پارتی‌ دەردەكەوێت و دەنگەكانیان وەك یەك دەبێت و پارتی‌ هیچی زیاتر نابێت لەدەنگی‌ یەكێتیی‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.