ستاندەر
بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك_گەرمیان پارتی رایدەگەیەنێت، تادۆخی پارێزگای كەركوك ئاسایی نەكرێتەوە حیزبەكەی بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكای کەرکوک ناکات.
كەمال كەركوكی، بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك_گەرمیان پارتی بەدەنگی كوردی ئەمەریكای راگەیاند، تا دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئیداری كەركوك ئاسایی نەكرێتەوە، بەشداری هەڵبژاردن لەكەركوك ناكەین دەشلیت، پرۆژە بۆ دۆخی كەركوك پێشكەشكراوە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، تا ئەنجامی گفتوگۆكان دەرنەكەون، بڕیاری بەشداری لەكەركوك نادەن.
بەرپرسی ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك_گەرمیان پارتی وتیشی، هەموو لایەنەكان بە ئەمەریكی و نەتەوە یەكگرتووەكانیشەوە لەهەوڵدان بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكەركوك نەكرێت، تا ئەوكاتەی هەلێكی وا دەرەخسێنرێت هەموو لایەنەكان پێی ڕازی بن.
كەمال كەركوكی، ئاماژەی بەوەشكرد،پێویستە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەران پاك بكرێتەوە و ئەنجومەنی پارێزگا كارا بكرێتەوە.