ئەو ھۆکارانەی وای کرد ھەدەپە و ئا‌ک پارتی دەنگەکانی لە ھەندێک شێوین کەم بکات و ھەروەھا ئستەنبۆل لەدەست بدات

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

حاتم عزیز گه‌ردی

دوای ئەوەی ٣١ مارت لە تورکیا ھەڵبژاردنی ناوەخۆیەکانی تورکیائەنجامدرا. بەپێ ئەنجامە بەرایەکان و ئەو داتا و زانیارایانەی لەبارەی ئەنجامەکان بڵاوکراوەتەوە. ئەکەپە لە بەشی زۆری ناوچە گەورەکان دەنگی کەم کردووە و ھەروەھا ئەستەمبۆلیشی تا رادەیەکی زۆر لە دەست بداوە و ھەدەبەش بەشێکی گەورەی دەنگەکان و چەند شارێکی گەورە ی کوردی لە دەستداوە. لەبەرامبەر پارتی گەلی کۆماری چەھەپە توانی زۆربەی شارە گەورەکانی وەکو ئەنکارا و ئەدەنا و ئێسکی شھیر لە سەروی ھەمووانیش ئەستنبۆل و ئزمیر بەدەست بھێنێت.
ئەو ھۆکارو بەر ئەنجامانەی وای کرد کە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بەم شێوەیە دەنگەکانی زیاد بکات کۆمەلێک ھۆکارگەڵ ھەن.
١. ئەوەی وای کرد لە ئەستنبۆل جەھەپە سەرکەوتوو بێت کوردەکان بوون، بە بۆچوونی بەشێکی زۆر شارەزایانی تورکیا و تەنانەت کوردەکانیش کوردەکانی ئەستنبۆل ھۆکاری سەرەکی بوون لە سەرکەوتنی کاندیدەکەی جەھەپە . ئەمەش بۆ ئاکەپە زەنگێکی مەترسیدارە چونکە بۆ ئاکەپە ئەستنبۆل بە دلی تورکیا و سەنتەی ئابووریەکەی دادەنرێت .‌
٢. کوردەکان نامەیەکی کراوەیان بۆ زۆربەی ھەر زۆری پارتەکان نارت تەنانەت ھەدەپەش کە سەرکەوتوون ودۆڕانی تۆ ئێمە دیاری دەکەین. بۆ ئاگەپەش ئاشکرایان کرد کە ئەوان دەتوانن ببن بە ھۆکارێکی سەرەکی بۆ گۆرانکاری سیاسی لە ناو تورکیا و شێوینە گرینگەکانی وەکو ئەستەنبۆل و ئەنکارا و ئەدەنا .
٣. ھۆکارێکی تر کە لە وای کرد کوردەکان دەنگ بە جەھەپە بدەن ، نەبوونی کاندیدی کورد لەم ناوچانە بە تایبەتی ئەستنبۆل و ئەنکارا . ھەروەھا بەشێوەیەک لە شێوەکان ھاوپەیمانیەکەی ھەدەپە و چەھەپە. سەرەڕای نەبوونی کاندید کورد لە ناو ئاکەپە بە پیچەوانەی ھەڵبژاردنەکانی رابردوو.
٤. یەکێک لە ھۆکارە ھەر گرینگەکان رووداوەکانی ئەم دوایەوە و کێشە ئابوورەکانی تورکیایە . چونکە بەشێکی زۆر پێداویستەکانی ھاوولاتیان بە تایبەتی ئاو و کارەبا و غاز نرخەکەی گران بووە .لەگەڵ ئەوەش پێداوسیتیەکانی رۆژانەی ھاووڵاتیان نرخەکانی بەرزبۆتەوە. بە تایبەتی لەشار گەورەکانی وەکو ئەستنبۆل و ئەنکارا . ئەمەش کاریگەری لەسەردەروونی تاکەکان دەبێت و دواتریش رەنگدانەوەی سیاسیشی بە دواوە دێت . ھەروەکو دەبینین روویدا لەم ھەڵبژاردنە.

ئەوەی سەبارەت بە لەدەست دەستدانی بەشێکی زۆر ناوچە کوردیەکان لە لایەن ھەدەپە بۆ ئاکەپە دەگرێتەوە بۆ ئەو سیاستە ھەڵانەی ھەدەپە و ھەروەھا گرتنی بەشیکی زۆر لە کادیرانی لە لایەن حکومەتی تورکیا لەگەل ئەوە شەڕ و ململانیەی لە ناوچەکە ھەیە بە ھۆی بوونی ئەندامانی پارتی کریکارانی کوردستان پەکەکە کە بەشێوەکی لەم دووھەڵبژاردنانەی کۆتایی کاریگەری لەسەر دەنگدەری کورد کردبوو. ئەوەی کە من وا دەبینم کوردەکان لەم ناوچانە دەنگ بە ئاگەپە بدەن. دەگەرێتەوە بۆ ئەو کارانەی لەم دوایە لەم ناوچانە ئەنجامی داوە ، دوای لابردنی و دەستگیرکردنی بەشێکی زۆر لە سەرۆک شارەوانی سەرۆکی ئەنجومەن و ئەندامانی شارەوانی و قەزاو ناحیەکان و دانانی کەسانی نزیک لە ئاکەپە و ئەندامانی ئاکەپە لە شوێنیان و دەست کراوەکردنیان لە کارکردن لەم ناوچانە تاوەکو بتوانن دەنگی دەنگدەری کورد بۆخۆیان ڕابکێشن.
ئەم ھەڵبژاردنە ھەم زەنگی مەترسدار بوو بۆ ھەدەپە تا بە خۆی دابچێتەوە و ھەمیش نامەیەکی کراوە بوو بۆ ئاگەپە کە کاری سیاسی ھەڵە ئەنجامی سیاسی گەورەی ڵی چاوەڕوان دەکرێت. ھەورەھا مەترسی لە دەستدانی دەسەڵات لە تورکیا لە پارتیکەوە بۆ پارتێکی تر زۆر ئاسانە. لە بەرامبەریش چەھەپە دەبێت لەمەودوا شێوازیکی نوێ و باشتر بەکاربھێنیت تاوەکو بتوانیت دەنگی زیاتر بۆخۆی رابکێشێت. ئەگەر نا بەپێچەوانەوە لەوانیە تا ماوەیەکی ھەڵێکی وا بۆ نەڕەخسی . ‌ھەورەھا زیاد بوونی دەنگەکانی ئاگەپە لە بەشێکی زۆر ناوچەکانی تروکیا بەرامبەر لە دەست دانی ئەستەمبۆل برینەکەی بۆ شارێژ ناکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.