ستاندەر
لە بودجەی ساڵی داھاتووی ئەمریکا پشتیوانیە داراییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەرێژەی ٥٠% کەمدەکرێتەوە، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەلمۆنیتەر ئەو ھاوکاریە داراییەی پنتاگۆن کە برەکەی ٢٩٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ١٢٦ ملیۆن دۆلار کەمدەکرێتەوە، ئەو پارەیە پێشتر ئەمریکا بۆ موچەی پێشمەرگە و پێداویستیەکان لە شەری داعش دەیدا بە حکومەتی ھەرێم، پاساوی کەمکردنەوەکە وەک وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بۆ کردووە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئێستا پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا بەرەو باشبوون چونە و، لە بودجەی عێراق پارە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە تەرخان کرایە.
پنتاگۆن لە رێگای وتەبێژەکەیەوە ھەروەھا رایگەیاندوە دڵخۆشن لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ پشکی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو گیراوە و پێیان دەدرێت، راشیانگەیاندوە پێشمەرگە وەک ھاوبەشێکی کاریگەری ئەمریکا لەشەری دژی داعش دەمێنێتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە بودجەی پێشنیارکراوی پنتاگۆن بۆ ساڵی دارایی هاتووە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ شەرڤانانی رۆژئاڤای کوردستان تەرخاندەکرێت.