نیگەرانی جەماوەری یەكیتی هەروا زیاد دەكات لەو ڕێكەوتنە

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

ستاندەر
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌، له‌نێو سه‌ركردایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیگه‌رانییه‌ك هه‌یه‌ له‌و ڕێككه‌وتنةی یەكیتی له‌گه‌ڵ پارتی ،سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی ڕێككه‌وتنی ئه‌نجامداوه‌، دەشلین پاكێجی حزبه‌كه‌یان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتی  گۆڕانكاری به‌رچاوی به‌سه‌ردا هاتووه‌، دەشلین  به‌رچاویان ڕون نییه‌ كه‌ ئایا سه‌ره‌تا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت پاشان كه‌ركوك‌و به‌غدا یاخود نا، به‌شێكی دیكه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، حزبه‌كه‌یان پاكێجی (هه‌رێم-كه‌ركوك-به‌غدا)ی له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌ به‌ ڕێككه‌وتن ته‌نیا له‌سه‌ر پۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان. تا ئێستاش دیار نییه‌ پارتی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ به‌وه‌ی جێگری دووه‌م بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم زیاد بكرێت، یاخود ته‌نیا یاریده‌ده‌رێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌ش به‌شێكی تره‌ له‌نیگه‌رانی یه‌كێتی، لەلایەكی تریشەوە جەماوەری یەكیتی زۆر نیگەرانن لەوەی هەرەشەی مسعودبارزانی و ریكەوتنەكە پیكەوە بوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.