دوای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دووەم سەرکردەی یەکێتی بە ڕەسمی نارەزایەتی خۆی بەرامبەر رێککەوتنی پارتی و یەکێتی ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

عوسمان بانیمارانی،دوای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دووەم سەرکردەیی یەکێتییە کە ناڕازییە لە ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی،ڕایدەگەیەنێت” “ئەگەر شەراكەتی راستەقینە بەدی نەیەت رێككەوتنی یەكێتی‌و پارتی، مردنێكی هێواشە بۆ یەكێتی”ئەو سەرکردەییەی یەکێتی لەبارەی نیگەرانی بەشێك لەكادیرانی یەكێتی لەرێككەوتنەكەی نێوان حزبەكەیان لەگەڵ پارتی  وتی “ساڵانێكە كادیرانی یەكێتی بێبەشن لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، یەكێتی شەریكی حكومەت نەبوە، یەكێتی دەیویست پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت‌و دانانی پارێزگاری كەركوك‌و وەزارەتی داد لەبەغدا بە یەك پاكێج بێت بەڵام بەداخەوە نەكرا”.دواش لە حزبەکەی دەکات کە،پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەرنەگرێت، پێشی وایە سەرۆكێكی یەكێتی لەنێوان هێمن هەورامی‌و مونا قەهوەچی هیچ رۆڵێكی نابێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.