ستاندەر
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، ھەر کاتێک کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھێنرا و دۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان باشتر بوو، ئەوا ئەوە پێشینەی ھاوسەرگیری و خانووبەرە دەخرێنەوە گەڕ.
ڕاشیگهیاند: ھەر کاتێک کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکھێنرا و دۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان باشتر بوو، ئەوا ئەو پێشینانە دەخرێنەوە گەڕ.
بەھمەن کاکە گوتیشی: وەک فراکسیۆنی پارتی ھەوڵی خۆمان چڕ دەکەینەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پێشینەکان.