ستاندەر
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری پێشوتری دارایی عێراق لە تویتەرەكەی خۆی رایگەیاندوە: “حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و ره‌وتی حیكمه ده‌ستیان به جوڵه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕوخێنن” داواشی كردوە كە “پێویسته رابگیرێن”.لەبەرامبەردا هاشم ركابی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایگەیاندوە:”ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانێتی دەوڵەتی یاسا په‌یوه‌ست بوه به كوتلهیهكهوهو ئامانجیان ئه‌وه‌یه حكومه‌ت بڕوخێنن یان بیگۆڕن، دورن له راستییه‌وه”.لەلایەكی دیكەوە سەڵاح عەرباوی یەكێك لە سەركردەكانی رەوتی حیكمە لە وەڵامدا دەڵێت:”بەر لەوەی خۆتان بكەن بە پارێزەری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ڕێككەوتنەكەتان لەگەڵی جێبەجێ بكەن”.
دەشڵێت:”داهاتی رۆژانەی هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بخەنە داهاتی گشتی دەوڵەتەوە نەك گیرفانی حزبەكانتان”.