په‌رله‌مانتارێکی عێراق باسی گەڕاندنەوەی پاشه‌كه‌وتی مووچە لەلایەن بەغداوە دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 243 جار بینراوە

ستاندەر

په‌رله‌مانتارێکی عێراق پێیوایە ئەو پاره‌یه‌ی له‌ كوردستان هه‌یه‌  به‌زیاده‌وه‌ بەشی مووچەی تەواو  دانەوەی پاشەکەوتیش دەکات،

د.ڕێبوار كه‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی له‌ پەرلەمانی عێراق،سەبارەت بە گەڕاندنەوەی  پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لەلایەن بەغداوە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند،” ئه‌و قسه‌یه‌ “مه‌تاتیه‌” كه‌به‌غداد ده‌بێت “ته‌حه‌مولی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، لێره‌دا دوو شت هه‌یه‌ یه‌كه‌م هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌ ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌به‌غداده‌وه‌ بۆی دێت ده‌بێت خۆی به‌شێكی”ته‌حه‌مولی”دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بكات، دووه‌م ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌غداد “ته‌حه‌مولی” دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ بكات بێگومان ئێمه‌ لاریمان نیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ موچه‌ بێ پاشه‌كه‌وت له‌كاتی خۆیدا بدرێت وه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیش بگه‌ڕێته‌وه‌.”ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیدەگەیەنێت،کە ئەو پاره‌یه‌ی له‌ كوردستان هه‌یه‌  به‌زیاده‌وه‌ بەشی مووچەی تەواو  دانەوەی پاشەکەوتیش دەکات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.